چۆن ڕێکلامە بازاڕییەکان کۆنتڕۆڵی بڕیارەکانت دەکەن؟
کاردانەوەمان جیاواز دەبێت بە گوێرەی شێوازی پێشکەش کردنی زانیاریەکان بۆمان، تەنانەت ئەگەر هەمان زانیاریش بن بەڵام بە شێوازی جودا پێشکەش بکرێن.
وە زۆرترینی کەسانی سیاسی و بازرگان سوود لەم بنچینەیە وەردەگرن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ڕواڵەتی گۆڕان لە دەیتا و ژمارەکان بکەن و جیاواز دەربکەن بۆ خەڵک.
بۆنموونە، گریمان دەتەوێت پارێزی خۆت بکەیت و چەوری جەستەت کەم بکەیتەوە، بۆیە بەدوای خواردنی چەوری کەم دەگەڕێی...دوو هەڵبژاردەت هەیە:
1) خواردەمەنیەک بەڕێژەی %20 چەوری تێدا بێت.
2) هەمان خواردەمەنی بەڵام ئەم جارە بەڕێژەی %80 چەوری تێدا نەبێت.
لەم حاڵەتەدا بڕیارت ئەدا کامە خواردەمەنی هەڵبژێری؟
لێرەدا لەوانەیە لە نێوان دە کەس هەشت کەسیان هەڵبژاردەی دووەم هەڵبژێرن.
بەڵام لەڕووی لۆجیکیەوە هەردوو هەڵبژاردەکە هەمان ما‌نایان هەیە و هەمان شتن، بەڵام کە دەڵێین بەڕێژەی%80 چەوری تێدا نیە ئەوا تەندروستر دەردەکەوێت و مێشکمان هانمان ئەدات ئەوە هەڵبژێرین.
ئەمە تەکنیکێکە پێی ئەڵێن " Framing " واتا خستنە ڕووی دەستەواژە و قسەکان لە چوارچێوەی جیاوازدا.
بەم شێوەیە ئەو جۆرە کەسانە بەشێوەی یاسایی گۆڕان لە تەعبیری ژمارەکان ئەکەن بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بڕیارەکانت بکەن.
نموونەیەکی تر :
ئایە دەزانی %2 دانیشتوانی جیهان بێ ماڵ و ئاوارەن؟
لێرەدا کەمێک زەحمەت و درەنگ ئەبێت پڕۆسێسی ئەو ڕێژەیە بکەین و لێکی بدەینەوە وە وەکو پەردە پۆشکردنێکی ساددە وایە، بۆیە وا بیردەکەینەوە کە ئەوە تەنیا ژمارەیەکی بچووکە.
بەڵام ئەگەر هەمان تەکنیکی پێشوو بەکار بێنین و بڵێین :
زیاتر لە 150 ملیۆن خەڵک لە جیهاندا بێ ماڵن و ئاوارەن.
ئەوا لەوانەیە توشی شۆک ببی.
ژمارەکان وەک خۆیان ئەگەر بەو شێوەیە دەرببڕێن کاریگەری زیاتری هەیە لەسەر بڕیارەکانمان.
وە کۆتا نموونە:
گریمان دەچیتە سووپەر مارکێتێک و دوو کاڵا دەبینی بەم شێوەیە ڕێژەی داشکانەکانیان دانراوە:
کاڵای یەکەم:
نرخی سەرەتای = 25$
نرخەکەی دوای داشکاندن = 15$
بەم شێوەیە %40 داشکاندنی بۆ کراوە و دەتوانی 10$ هەڵگریتەوە.
کاڵای دووەم:
نرخی سەرەتای = 2500$
نرخەکەی دوای داشکاندن = 2250$
بەم شێوەیە %10 داشکاندنی بۆ کراوە و دەتوانی 250$ هەڵگریتەوە.
دەبینی لێرەدا بڕی داشکاندنەکە دەکرێت بەدوو شێواز پێشکەش بکرێت یان بە ڕێژە یان بە ژمارە.
کاڵای یەکەم بەڕێژەی %40 داشکاندن پێشکەش دەکرێت و سەرنج ڕاکێش دیارە، ئەگەر بە داشکاندن بەبڕی 10$ پێشکەشکرابا ئەو سەرنجڕاکێشیەی نەدەبوو.
کاڵای دووەمیش بە بڕی 250$ داشکاندن پێشکەش دەکرێت و سەرنجڕاکێشە، بەڵام ئەگەر بە بڕی 10% داشکاندن نیشان بدرایە ئەوا زۆر سەرنج ڕاکێش نەدەبوو.
هەڵبەتە چەندان تەکنیک هەیە لەسەر ئەساسی ئەم جۆرە بنچینانە بۆ ئەو جۆرە کارانە بەڵام ئەمەیان تەنیا یەک جۆر بوو کە وەکو نموونە باسمان کرد.
بەڵام ئێستا کە ئەوانە باس ئەکەین مەبەستمان چیە؟
وەڵام، پێش بڕیاردان و قەناعەت کردن گەڕان بکە و لە زانیاریەکان و لە دەیتاکان بکۆڵەوە، چونکە زۆربەی شتەکان دەکرێت دەستکاری بکرێن بەرامبەرت بەچەندان ڕێگا و شێوازی جیاواز.
ئارێز محمد
بادینی:
چا‌وا ڕێكلامێن بازاڕی كۆنتڕۆلا بڕیارێن ته دكه‌ن؟
كارڤه‌دانا مه دێ یا جیاواز بیت ل دیڤ شێوازێ پێشكێشكرنا پێزانینان بۆ مه، هه‌تاكو ئه‌گه‌ر هه‌مان پێ‌زانین ژی بن به‌لێ ب شێوه‌یه‌كێ جودا بهێنه پێشكێشكرن.
و پتریا كه‌سانێن سیاسی و بازرگان مفای ژ ڤی بنه‌مای وه‌ردگرن بۆ هندێ دا كو ب شێوه‌یه‌كێ دیار گوهۆڕینێ ل داتا و ژماره‌یان بكه‌ن و جودا ده‌ربێخن بۆ خه‌لكی.
بۆ نموونه، مه‌گرتی ته دڤێت پارێزا خۆ بكه‌ی و دوهنێ له‌شێ خۆ كێم بكه‌ی، ژبه‌ر هندێ دێ لدیڤ خوارنا كێم دوهن گه‌ڕی... ته دوو هه‌لبژارتنێن هه‌ین:
١) خوارنه‌ك بڕێژه‌یا ٢٠٪ دوهن تێدا بیت.
٢) هه‌مان خوارن به‌لێ ئه‌ڤ جاره بڕێژه‌یا ٨٠٪ دوهن تێدا نه‌بیت.
د ڤی حاله‌تیدا دا بڕیارێ ده‌ی كیش خوارنێ هه‌لبژێری؟
د ڤێرێدا دبیت دناڤبه‌را ده‌هـ كه‌ساندا هه‌شت كه‌س ژوان خالا دووێ بهه‌لبژێرن.
به‌لێ ژلایێ لۆژیكیڤه هه‌ردوو هه‌لبژارتن هه‌مان ڕامان یا هه‌ی و هه‌مان تشتن، به‌لێ ل ده‌مێ دبێژین ٨٠٪ دوهن تێدا نینه دێ ته‌ندروستتر ده‌ركه‌ڤیت و مێشكێ مه دێ مه هانده‌ت وێ هه‌لبژێرین.
ئه‌ڤه ته‌كنیكه‌كه دبێژنێ " Framaing ” ئانكو شرۆڤه‌كرن و نیشاندانا په‌یڤ و ده‌سته‌واژه‌یان د چارچۆڤه‌یه‌كێ جیاوازدا.
بڤی شێوه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سه بشێوه‌یه‌كێ یاسایی گوهۆڕینێ د ڕاڤه‌كرنا ژماره‌یاندا دكه‌ن بۆ هندێ كۆنترۆلا بڕیارێن ته بكه‌ن.
نموونه‌یه‌كا دیتر:
ئه‌رێ تۆ دزانی ٢٪ ئاكنجییێن جیهانێ بێ مالن و ئاواره‌نه؟
د ڤێرێدا پچه‌ك زه‌حمه‌ت دبیت هه‌تا پرۆسێسا ڤێ ڕێژه‌یێ بكه‌ین و لێكبده‌ین وه‌كی په‌رده داپۆشینه‌كا ساده‌یه، ژبه‌رهندێ وه‌سا هزردكه‌ین كو ئه‌و بتنێ ژماره‌یه‌كا بچوویكه.
به‌لێ ئه‌گه‌ر هه‌مان ته‌كنیكا پێشتر بكاربینین و بێژین:
زێده‌تر ژ ١٥٠ ملیۆن خه‌لك د جیهانێدا بێ مالن و ئاواره‌نه.
چێدبیت ل ڤێرێ مه‌نده‌هۆش بمینی.
ژماره ئه‌گه‌ر وه‌كی خۆ بهێنه ده‌ربڕین كارتێكرنه‌كا زێده‌تر هه‌یه لسه‌ر بڕیارێن مه.
و دوماهیك نموونه:
مه‌گرتی دێ چییه سووپه‌ر ماركێته‌كێ و دوو تشتان دێ بینی بڤی شێوه‌یی ڕێژه‌یا داشكاندنا وان هاتییه دانان:
ئێكه‌م تشت:
بهایێ ده‌ستپێكێ = ٢٥ $
بهایێ وێ پشتی داشكاندنێ = ١٥ $
بڤی شێوه‌ی ٤٠٪ داشكاندن بۆ هاتییه كرن دشێی ١٠$ وه‌ربگرییه‌ڤه.
دووه‌م تشت:
بهایێ ده‌ستپێكێ = ٢٥٠٠
بهایێ پشتی داشكاندنێ = ٢٢٥٠ $
بڤی شێوه‌ی ١٠٪ داشكاندن بۆ هاتییه كرن و دشێی ٢٥٠$ وه‌ربگرییه‌ڤه.
دێ بینی ل ڤێرێ چه‌ندا داشكاندنێ دبیت بدوو شێوه‌یان بهێته پێشكێشكرن یان ب ڕێژه یان ب ژماره.
تشتێ ئێكێ بڕێژه‌یا ٤٠٪ داشكاندن پێشكێشكرییه و سه‌رنجڕاكێش دیاره، ئه‌گه‌ر داشكاندن بچه‌ندا ١٠$ هاتبا پێشكێشكرن ل وی ده‌می سه‌رنجڕاكێشییا وێ نه‌دما.
تشتێ دووێ ژی بچه‌ندا ٢٥٠$ داشكاندن پێشكێش كرییه و سه‌رنجڕاكێشه، به‌لێ ئه‌گه‌ر بچه‌ندا ١٠٪ داشكاندن نیشادابا ل وی ده‌می یا سه‌رنجڕاكێش نه‌بوو.
هه‌لبه‌ت چه‌ندین ته‌كنیك هه‌نه لسه‌ر بنه‌مایێ ڤان جۆره بنچینه‌یان بۆ ڤان جۆره كاران به‌لێ ئه‌ڤه ب تنێ ئێك جۆر بوو و وه‌كی نموونه مه به‌حس ژێ كر.
به‌لێ نوكه مه‌ره‌ما مه چییه ژ ڤێ به‌حسكرنێ؟
به‌رسڤ، ژبه‌ری بڕیاردانێ و باوه‌ریئینان پێ لدیڤ بگه‌ڕه و ڤه‌كۆلینێ لسه‌ر پێ‌زانین و داتایان بكه، چونكی پتریا تشتان دبیت ده‌ستكاری تێدا بهێته كرن ل به‌رانبه‌ر ته بچه‌ندین ڕێك و شێوه‌یێن جودا.
Comments