پێدەچێت junk DNA کلیلی کۆنتڕۆڵ کردنی ترس بێت
ترۆما trauma واتا ئەو هەستەی پاش ئەوەی مرۆڤ توشی ڕووداوێکی ناخۆش دەبێت و پێدەچێت کەسەکە بەردەوام ئەو ترسەی لەیادبێت ، جا توێژەرانی زانکۆی کوینسلاند توێژینەوەیەکی نوێیان بڵاوکردەوە دوو ڕۆژ لەمەوپێش لە جۆرناڵی Cell Reports لەبارەی گرنگی RNA ناکۆدکەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ترسی پاش تراوما لەمرۆڤەکاندا ، کە پێشتر ئەمە بەشەی جینۆم بە DNA زبڵ و بێ کەڵک دائەنران.
توێژەران جینێکی نوێیان دۆزیەوە و توێژەری سەرپەرشتیاریان دەڵێت : تاوەکو ئەم دواییانە زانایان وایان دەزانی زۆربەی جینۆم بێ ئەرک و زبڵە و هیچ ئەرکێک ئەنجام نادەن ، بەڵام کاتێک توێژەران دەستیانکرد بە لیکۆڵینەوە لەم ناوچانە ، زانیان زۆربەی جینۆم چالاکن و ترانسکریب ئەبن.
بەبەکارهێنانی میتۆدێکی بەهێزی سیکوێنسکردن ، تیمەکە توانیان 433 RNA درێژی ناکۆدکەر لە چەند ناوچەیەکی نەزانراوی جینۆمی مرۆڤ بدۆزنەوە.
وە ئەم تەکنەلۆجیا نوێیە چەند شوێنێکی جینۆممان پێ دەناسێنێت کە پێشتر نادیاربوون. و توێژەران بە تەلیسکۆپی هابڵی بەراورد دەکەن بۆ چونە ناو مێشک.
جینە نوێکە بە ADRAM ناسێنرا و ئەم جینە یارمەتیدەرە لەڕێکخستنی دروستبوونی لەناوچوونی یادەوەری ترس fear-extinction memory.
توێژینەوەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە RNA درێژی ناکۆدکەر پردێک پێشکەش دەکات کە ئاماژە داینامیکیە ژینگەییەکان دەگەێنێت بە ئەو میکانیزمانەی کۆنتڕۆڵی مێشکمان دەکەن کاتێک کاردانەوە بۆ ترس دەکات.
جا توێژەران دەڵێن ئێستاش کار لەسەر دروستکردنی کەرستەیەکی نوێ دەکەن بۆ ئەوەی ئەو RNA درێژە ناکۆدکەرانە بەئامانج بگرن لەمێشکدا کە ڕاستەوخۆ دەستکاری یادەوەی دەکات و بەو ئومێدەشن چارەسەر بدۆزنەوە بۆ ترسی پاش ترۆما و فۆبیا.
سەرچاوەی توێژینەوەکە:
توێژینەوەکە بەزمانێ سادە:
https://phys.org/news/2022-03-junk-dna-key.html
بادینی :
چێدبیت junk DNA كلیلا كۆنتڕۆلكرنا ترسێ بیت
بارێ تراوما trauma ده‌ربڕینێ ژ وی هه‌ستی دكه‌ت یێ كو ل ده‌ڤ مرۆڤی په‌یدادبیت پشتی كو مرۆڤ تووشی ڕوویدانه‌كا نه‌خۆش بووی و دبیت كه‌سێ تووشبووی به‌رده‌وام ئه‌و تڕسه لسه‌ر هزرا وی بیت، ڤه‌كۆله‌رێن زانكۆیا كوینسلاند ڤه‌كۆلینه‌ك به‌ری دوو ڕۆژان د ڕۆژنامه‌یا Cell Reportsدا به‌ڵاڤكرن ده‌رباره‌ی گرنگییا RNA یا نەكۆدكه‌ر بۆ كۆنتڕۆلكرنا وێ تڕسا پشتی تراومایێ ل ده‌ڤ مرۆڤان په‌یدادبیت، كو پێشتر ئه‌ڤ به‌شێن جینۆمان ب DNA یێن زبل و بێمفا دهاتنه دانان.
ڤه‌كۆله‌ران جینه‌كێ نوی ڤه‌دیتن و ڤه‌كۆله‌رێ سه‌رپه‌رشتییا وان دكر دبێژیت: هه‌تا ڤان دوماهییان ژی زانایان وه‌سا دزانی پتریا جینۆمان دبێمفانه و چ ئه‌ركان بجهـ نائینن،به‌لێ ل ده‌مێ ڤه‌كۆله‌ران ده‌ست ب ڤه‌كۆلینان كرین د ڤان ناڤچه‌یاندا، وان زانی كو پتریا جینۆمان دچاڵاكن و ترانسكرێپت transcript دبن.
ببكارئینانا ڕێكه‌كا بهێز یا ڕێزكرنێ sequencing، ئه‌وێ تیمێ شیا RNA 433ا درێژ یا (نەكۆدكه‌ر) د چه‌ندین ناڤچه‌یێن نه‌دیار یێن جینۆمێن مرۆڤاندا ڤه‌بینن.
و ئه‌ڤ ته‌كنولۆجیا نوی چه‌ند جهێن جینۆمان نیشا مه دده‌ت كو ژبه‌ری هینگێ نه‌دیاربوون. و ڤه‌كۆله‌ر ب ته‌لسكۆپا هابڵی به‌راورد دكه‌ن بۆ چوونا دناڤ مێشكی‌دا.
ئه‌و جینێ نوی ب ADRAM هاته نیاسین و ئه‌ڤ جینه هاریكاره بۆ ڕێكخستنا دروستبوونا ژناڤچوونا بیره‌وه‌رییێن بتڕس fear-extinction memory.
ڤه‌كۆلین پێشنیارا وێ چه‌ندێ دكه‌ت كو RNA یا درێژ (نەكۆدكه‌ر) پره‌كێ دروست دكه‌ت كو ئاماژه‌یێن داینامیكی یێن ژینگه‌هی دگه‌هینیت ب وان میكانیزمێن كۆنتڕۆلا مێشكێ مه دكه‌ن ل ده‌مێ كارڤه‌دانان ل به‌رانبه‌ر تڕسێ دروست دكه‌ت.
ڤێجا ڤه‌كۆله‌ر دبێژن كو د نوكه ژیدا ئه‌و كار لسه‌ر دروستكرنا كه‌ره‌سته‌یه‌كێ نوی دكه‌ن بۆ هندێ كو ئه‌و RNA یێن درێژ یێن (نەكۆدكه‌ر) بهێنه ئارمانجكرن د مێشكێن مه‌دا كو ڕاسته‌ڕاست ده‌ستكارییا بیره‌وه‌رییان دكه‌ن و ب وێ هیڤییێنه كو چاره‌سه‌رییێ ڤه‌بینن بۆ تڕسا پشتی تراوما و فۆبیایێ.
Comments