١٠ پێشنیار بۆ ڕێگەگرتن لە شێرپەنجە لەزانکۆی هارڤاردەوە
لەبەرواری یەکی ئۆکتۆبەری 2019 ، زانکۆی هارڤارد پۆستێکی بڵاوکردەوە بەناوی دە ڕاسپاردە بۆ ڕێگەگرتن لە شێرپەنجە ، لەم پۆستەدا ، زانایانی هارڤارد پێیان وایە لە سەدا 75 مردنی ئەمریکییەکان بەهۆی شێرپەنجەوە بوەستێنرێت ، دە ڕاسپاردەکەش ئەمانەن:
1.دوور بە لە توباکۆ یاخوود توتن ، جا بەهەموو شێوەکانیەوە تەنانەت دوور بە لەدووکەڵی جگەرەی کەسانی تر.
2.خواردنی ڕێک بخۆ ، چەوری تێر و گۆشتی سوور کەم بکەوە چونکە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و پرۆستاتت زیاد دەبێ ، ومیوە و سەوزە و تەواوی دانەوێڵە whole grains بخۆ.
3.وەرزشی بەردەوام بکە ، چالاکی جەستە پەیوەندی هەیە بە کەمبونەوەی مەترسی شێرپەنجەی کۆڵۆن ، هەروەها وادەرئەکەوێ مەترسی شێرپەنجەی مەمک کەم بکاتەوە و شیاویشە شێرپەنجەی ئەندامی زاوزێ کەم بکاتەوە. وەرزش دەتپارێزێت ئەگەر تەنانەت کێشیش لەدەست نەدەیت.
4.کێشت با ڕێک بێت ، قەڵەوی مەترسی چەندەها جۆری شێرپەنجە زیادئەکات ، کالۆری کەمتر وەربگرە و وەرزشی زیاتربکە.
5. ئەگەر دەخۆیتەوە ، ئەوا یەک دانە زیاتر نەخۆیتەوە لەڕۆژێکدا ، ئەلکهولی زیادە مەترسی شێرپەنجەی دەم و لارنیکس و ئیسەفاگەس و جگەر و کۆڵۆن زیاد ئەکات ، لەژنیشدا هی مەمک. جگەر کێشان لەگەڵ خواردنەوە مەترسییەکان زیاتریش دەکات.
6.خۆت بەشێوەیەکی ناپێویست مەدە بەر تیشک وەکو تیشکی پزیشکی ، وە لە تیشکی UV خۆر دوور بە بەڵام تیشکی مۆبایل و مایکرۆوەیڤ نابنە توشی شێرپەنجە.
8. دوور بە لە نەخۆشی وەکو ڤایرۆسی هێپەتایتس و HIV وpapillomavirus ، زۆربەی جار ئەم نەخۆشیانە بەهۆی سێکس و دەرزی پیسەوە دەگوازرێتەوە.
9.با کواڵتی خەوت باش بێت. بەڵگەی بەهێز نییە بەڵام کەمخەوی کێش زیادئەکا و شێرپەنجەش ئەگەری زیادئەبێت.
10.ڤیتامین D پێویست بەدەست بێنە. زۆربەی پسپۆڕان 800 بۆ 1000 IU بۆ ڕۆژێک پێشنیاردەکەن ، ئەم ڕێژەش بەبێ تەواوکەری خۆراک بەدەستنایەت. ڤیتامین دی مەترسی شێرپەنجەی پرۆستات و کۆڵۆن و هیتریش کەمدەکاتەوە.
Comments