ڕقت لە وەرزش کردنە ؟ ١٠ ڕێنمایی هاندەر بۆ ئەوەی وەرزش بکەیت

بێگومان وەرزشکردن ڕۆژ بەڕۆژ سوودە پزیشکییەکانی دەرئەکەوێت بەڵام زۆربەی مرۆڤەکان یان بەزۆر دەیکەن یان تەنانەت ڕقیان لێ دەبێتەوە ، لە توێژینەوەیەکی جۆرناڵی The Lancet کەپێداچوونەوەی کرد بۆ/و ئەنجامی چەندین توێژینەوەی کۆکردەوە meta-analysis گەشتە ئەم ئەنجامانە:

نەبوونی چالاکی جەستەیی پەیوەستە بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن بەڕێژەی 30-40 لەسەد ، پەیوەستە بەزیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بەڕێژەی 30 لەسەد ، پەیوەستە بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو بەڕێژەی 20-60 لەسەد ، پەیوەستە بە زیادبوونی مەرسی تووشبوون بە مەردنیپێش وەختە بە ڕێژەی 30-50 لە سەد.

بەپێی بەشی تەندروستی ئوستوڕاڵیا کەسانی پێگەیشتوو (18-65)ساڵ ، بەلایەنی کەم 150خولەک وەرزشیان پێویستە لەهەفتەیەکدا ، وەرزشەکە وەکو جوڵەی زۆر ئاسانی بۆ نمونە ڕۆشتنێکی سادە یاخوود بڕینی گیا بەئامێر کە ئەویش هەر ڕۆشتنە. خۆ ئەگەر جوڵەی باشتر بکەی وەکو تێنس کردن و ڕاکردن 75-150 خولەک باشە لە هەفتەیەکدا.

بەپێی سایکۆلۆجستەکان دوو جۆر هاندەر هەیە ، هاندەری ناوەکی و دەرەکی ، هاندەری ناوەکی لەنێو خۆتدایە بۆ نمونە دانانی پاداشتێک بۆ خۆت یان تەحەدداکردنی. هاندەری دەرەکی لەدەرەوەی خۆتە بۆ نمونە بەدەستهێنانی پاداشتێکە کە دانراوە یان سزایەکە ئەتەوێ تووشی نەبیت.

جا ئەتوانی هاندەری ناوەکیت بەهێزبکەیت بەوەی کە بۆچی وەرزش کردن گرنگە بۆت.

بزانە بۆچی ئەتەوێ وەرزش بکەیت ؟ ئایا بۆ منداڵەکانتە ؟ ئایا بۆ ئەوەیە هەست بەکەشێک بکەیت ؟ وەرزش سوودی درێژخایەنی هەیە بۆ تەندروستی و کارکردن ، سوودەکان دەگوازیتەوە بۆ منداڵەکانت و کاریگەری دەستبەجێش دەکاتە سەر کەش و باری دەرونیت. جا کاتێک ئەزانی ئەتەوێ چی بەدەستدەبێنی بە وەرزش کردن ، ئەمە دەبێتە ئەوەی بەکردار بیکەیت.


هاندەری دەرەکیش سودی هەیە وەکو بانگێشتکردنی هاوڕێ یان ئەندامی خێزانێکت ، بەپێی توێژینەوەکان ئەمە وادەکات زیاتر وەرزش بکەن. پاداشت دابنێ کە ئەگەر ئەوەندە بڕ وەرزش بکەی جلێک بۆخۆت ئەکڕی یان پێڵاوێک هتد. ئامێرێکی پێوەر بەکاربێنە بۆ نمونە دەڵێت ئەوەندە پلە ڕۆشتوویت ئەمە دەبێتە هاندەرت. وەرزش لەیەک کاتی ڕۆژەکەدا بکە تا ببێتە خوو وەکو بەیانیان ، وەرزشی بەیانیان باشتر خوو دروستدەبێ بەبەراوردی ئێواران.

جوڵەیەک بکە کە حەزت پێیە بۆ نمونە حەزت لەڕاکردن نییە ئەوا ڕۆشتنێکی زۆر بکە. پەستان لەخۆت مەکە کە زۆر بکە وەرزش بەڵکو بەهەنگاوی بچووک دەستپێکە بەتایبەت لەسەرەتادا. لەکاتی وەرزش ئەتوانی گوێ لە میوزیک یان شتێک بگریت کەپێت خۆشە ئەمەش دەبێتە هۆی هاندانت.

سەرچاوە:

https://www.sciencealert.com/really-hate-exercise-these-10-science-based-tips-could-help-you-get-motivated

Comments