زانایان توانیان شێرپەنجەی جگەر لەجرجدا لەناوبەرن بەبەکارهێنانی شەپۆلی دەنگ

\لە توێژینەوەیەکی بڵاوکراوەی جۆرناڵی CANCERS لە مانگی ڕابردوو ، زانایان بەبەکارهێنانی شەپۆلی دەنگی

Non-Invasive Sound Waves.

توانیان زیاتر لە سەدا 75 گرێی شێرپەنجەیی جگەر لەناوبەرن. هەروەها چارەسەرەکە پێدەچێت سیستەمی بەرگری جرجەکانیشی هاندابێت تا ئەو بەشەشی ماوەتەوە لەناوبەرێت.

هەروەها هیچ ئاماژەیەکی سەرهەڵدانەوە نەبینرا لەپاش سێ مانگ کە چاودێریان دەکرد. ئەم چارەسەرە پێی دەوترێت histotripsy و لە ئێستەشدا لەسەر مرۆڤ کاری لەسەر دەکرێت.

بەم چارەسەرە دەنگ ئاراستەی ئەو ناوچەدەکرێت کە گرێکەی لێیە، لەرینەوەکە دەبێتە هۆی دروستبوونی بڵقی بچووک لە گرێ بەئامانجکراوەکە. کاتێک بڵقەکە لەناوئەچێت ئەو گرێیەش پارچەپارچە دەبێت بەڵام بەئامانجکردنی تەواوی گرێیەکە کارێکی قورسە زۆرجار بەڵام خۆشبەختانە چارەسەرەکە توانیویەتی گرێکە بە نزیکەی لەسەدا 81 دامرکێنێتەوە.

توێژینەوەکانی داهاتوودا بەردەوامی ئەبن لەلێکۆڵینەوە لە پارێزراوی و کاریگەری بایۆلۆجی ئەم چارەسەرە.

سەرچاوە:

https://www.sciencealert.com/scientists-have-used-sound-waves-to-eradicate-tumors-in-rats

Comments