ڕەنگە یەکە پێکهێنەرەکانی ژیان لە نەیزەکەکانەوە هاتبن
نیوکلۆبەیس یەکەی پێکهێنەری DNA و RNA و پێنج جۆرن و دابەش ئەبن بۆ دوو پۆل purines لەگەڵ pyrimidines ، جا لەم توێژینەوەدا توانرا دوو نیوکلۆبەیسەکەی تریش بدۆزنەوە کە ئەوانیش cytosine و thymine نن.
یەکێک لە توێژەرەکان دەڵێت: ئێمە ئێستا بەڵگەمان هەیە کە دەستەی تەواوی نیوکلۆبەیسەکانی زیندەوەران دەکرێت بوونی هەبووبێ کاتێک ژیان پەیدابووە لەسەر زەوی.
ئەم دوو نیوکلۆبەیسە پێکهاتەیەکی ناسکیان هەیە ، جا لەسەرەتادا تیمەکە بەگوومان بوون لەوەی بیاندۆزنەوە لە نمونەی نەیزەکەکاندا. بەڵام دوو هۆکار دەکرێت بەشداربێت لەم دۆزینەوە نوێیە :
یەکەم ، تیمەکە ئاوی ساردیان بەکارهێنا بۆ دەرکردنی ئاوێتەکان لەباتی ترشی فۆرمیکی گەرم کە زۆر کارلێکەرە وئەکرێت ئەم گەردیلە ناسکانەی لەناوبردبێت لەنمونەکانی ڕابردوودا. دووەم ، شیکاری هەستیارتر بەکارهێنرا کەئەیتوانی ڕێژەیەکی بچووکتری ئەم گەردیلانە هەڵبگرێت.
بێگومان ئەم توێژینەوەیە ناتوانێت بڵێت ژیانی سەرزەوی بەیارمەتی نەیزەکەکان هاتووە یاخوود لە کاتە سەرەتاییەکانی هەسارەکە. بەڵام بوونی تەواوی ئەم نیوکلۆبەیسانە و بوونی گەردیلەکانی تر لە نمونەکەدا ئاوێتەی زیاتر ئەدەن بەو زانایانەی کە هەوڵدەدەن تێبگەن لەدەستپێکی ژیان و تاقیکردنەوە دەکەن لەتاقیگەکان.
سەرچاوەی توێژینەوەکە:
Comments