ئەو جینە دۆزرایەوە کە وادەکات مرۆڤ ئاسانتر توشی شێرپەنجە ببێت

 


لە توێژینەوەیەکی نوێی جۆرناڵی Cell Reports ، توێژەران جیناتی مرۆڤیان بەراورد کرد بە پرایمتەکانی تر تاوەکو بزانن بۆچی مرۆڤ ئاسانتر گەشە بە شێرپەنجە دەدات.
پێشتر توێژینەوەکانی ڕابردوو ئەوەیان پشان دابوو کە گرێی شێرپەنجەیی لەمرۆڤدا ئاسانتر دروستدەبێت بەبەراوردی پرایمتەکانی تر ، بەڵام بۆچی ؟ تا ئێستا وەک نهێنیەک مابووەوە؟

بۆ دۆزینەوەی وەڵام هەمان جیناتیان بەراورد کرد بە جیناتی دوانزە پرایمتی تر و گەشتنە ئەوەی جیاوازیەکەی بچووک هەیە لەجینی BRCA2. ئەم جینە ڕۆڵ دەبینێت لە کپکردنی گرێ بە کۆدکردن بۆ چاککردنەوەی هەڵەی DNA.

توێژەران بینیان کاریگەری ئەم جینە بە لەسەدا 20 کەمی کردووە و بەپێی توێژەرانیش ئەمە ڕەنگە هۆکاری ئەوەبێت کە مرۆڤ ئاسانتر دووچار شێرپەنجه دەبێتەوە. ئەم توێژینەوەیە ڕێکدەکەوێت لەگەڵ توێژینەوەی پێشتر کە پشانی دابوو مرۆڤ لەگەڵ هەندێ جۆری جیاوازی ئەو جینە ئەگەریان زیاتر توشی شێرپەنجە ببن بەتایبەت هی هێلکەدان و سنگ.

ئەوەی ئێستا بەنهێنێ ماوەتەوە ئەوەیە بۆچی جینێکی وا لەمرۆڤدا پەرەیسەندووە لەکاتێکدا شێرپەنجە زیاددەکات ، هەرچەندە ئەگەریەکیش هەیە کە زیادبوونی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە و زیادبوونی ڕێژەی منداڵبوون پەیوەندیان هەبێت بەیەکەوە ، چونکە پێشتر توێژینەوەیەک ئەوەی پشاندابوو ئەو جینە لەهەندێ ژندا وادەکات ئاسانتر سکپڕبنن.

ئەم توێژینەوەیە پێشنیاری ئەوەش دەکات بۆ چارەسەری شێرپەنجە لە داهاتوودا دەکرێت بەدەستکاری ئەو جینە بێت تا وەکو زیاتر وەک هی پرایمتەکانی تر بێت ، بەمەش مەترسی توشبوون کەمبێتەوە.
سەرچاوە:

https://phys.org/news/2022-05-evidence-dna-humans-susceptible-cancer.html

Comments