سووڕی ژیانی ئەستێرەکان

 


تانە هەورە گازیەکان بە کارگەی دروستکردنی تەنە ئاسمانیەکان دادەنرێن، لە نێوینیشاندا ئەستێرەکان دروست ئەبن، کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە هەورێکی گازی هایدرۆجین و هیلیۆم لەگەڵ تەپ و تۆزی گەردوونی سەرەتا دروست ئەبن.

کە لەژێر کاریگەری هێزی کێشکردنی نێوانیان و پەستان و پلەی گەرمی زۆر پڕۆسەی دروست بوونی ئەستێرەکان لەو کارگەیە دەست پێ ئەکات وە بەپێی ئەو بارستاییەی کۆدەبێتەوە سەرەتا، دەکرێت بەشێوەیەکی سەرەکی سێ پۆل لە ئەستێرەکان دروست ببن.

کە ئەم سێ پۆلەش لە ئەستێرەکان خاوەن قەبارە و بارستایی وە پلەی گەرمی جیاوازن، بەڵام لەسەر بنەمای بارستاییان پۆلێن کراون.

دواتر لەماوەی ملیۆنان ساڵی تەمەنیان پڕۆسەی جیاواز جیاواز ڕوودەدات وە چەندان جۆری تر لە تەنی ئاسمانی جیاوازتر دێنە بوون.

هەروەک چۆن لە هێڵکاریەکەدا ڕوونکراوەتەوە.

ئارێز محمد

Comments