M87 و SGR A جياوازى نێوان ھەردوو كونەڕەشی

 


پێش ٣ ساڵ زانايان توانيان بە ڕێگاى تەلسكوپ يەكەمين وێنەى چاڵە ڕەشەكان بە ئێمە بناسێنن، بەڵام ئەم وێنەيە ھى گەلەستێرەكى تر بوو بەناوى (Massier 87).
بەڵام ئەم جارە زانايان توانيان يەكەمين وێنەى چاڵە ڕەشەكەى ناوەڕاستى گەلەستێرەكەمان (ڕێگاى شيڕى) بەڵاوى بكەن .

وێنەى دووەم بەڕاورديێكى سادەيە لەنێوان كۆنى ڕەشى ناوەڕاستى گەلەستێرەى ئێمە (دەستە ڕاستى وێنە) لەگەل كۆنى ڕەشى گەلەستێرەى M87 (دەستە چەپى وێنە) . كۆنە ڕەشى ناو گەلەستێرەكەمان بە نزيكەيى (٢٧,٠٠٠) ساڵى ڕوناكى لێمان دورە، بەڵام كۆنە ڕەشەكەى گالاكسى (M87) بە نزيكەيى (٥٥) مليون ساڵى ڕوناكى لێمانەوە دورە . 

بارستايى چاڵە ڕەشەكەى ئێمە (٤) مليۆن ھێندەيى بارستايى خۆرە، لە كاتێكدا بارستايى چاڵە ڕەشەكەى گالاكسى (M87) بە نزيكەيى (٦) مليار ھێندەيى بارستايى خۆرە !




ئەلـند رمضـان

Comments