سینارۆیەکی نوێ بۆ ڕەچەڵەکی ژیان: جیهانی RNA بەشێوەیەکی نوێ

یەکێک لە مەتەڵەکانی ڕەچەڵەکی ژیان ئەوەیە کە بە بێ ڕایبۆسۆم پرۆتین دروست نابێ(ترانسلەیت) لە جینەکانەوە بەڵام ڕایبۆسۆم خۆی لە پرۆتین پێکهاتووە ، کەوابوو چارەسەری ئەم مەتەڵە چییە ؟

یەکێک لەو سیناریۆ و گریمانە باوانەی ڕەچەڵەکی ژیان جیهانی RNA ە ، کە لەم گریمانەدا لەسەرەتادا RNA خۆی ڕۆڵی هەڵگرتنی زانیاری جینی و ڕۆڵی کارلێکاری catalyze کارلێکە کیمیایەکانی دیوە و دواتر جیهانی RNA پەرەیسەندووە بۆ ئەم شێوەی ئێستا کە ڕایبۆسۆم جینەکان ترانسلەیت ئەکات بۆ پرۆتین.

جگە لە بەیسەکانی guanine, uracil, adenine, و cytosine ، کۆمەڵە بەیسێکی تر RNA لەخانەکانی ئێستادا هەن کە پێیان دەوترێ noncanonical bases ، ئەم بەیسانە چەندین ڕۆڵیان هەیە وەکو جێگیرکردنی پەیوەندی نێوان بەیسەکانی  guanine, uracil, adenine, و cytosine لەگەڵ transfer RNAs کە یارمەتی ڕایبۆسۆم ئەدات تا وەکو زانیاری مەسنجەر RNA بکاتە پرۆتین.

جا توێژەران لە ساڵی 2018 بینیان هەندێ لەم noncanonical base انە ، ئەتوانن بلکێن بە ئەمینۆئەسیدەکانەوە و ڕەنگە بتوانن پێپتاید(زنجیرە ئەمینۆئەسیدێک)دروستبکەن.‌

جا لە توێژینەوەیەکی نوێی گۆڤاری nature ، توێژەران دەڵێن جوتێک بەیسی noncanonical RNA ئەتوانێ ئەو ڕۆڵە ببینن. بەجووتێک زنجیرەی RNA دەستیانپێکرد و ئەم دوو زنجیرە تەواوکاری یەک بوون و ئەتوانن بلکێن بەیەکەوە ، لە کۆتای زنجیرەیەکیان کە پێی دەڵێن donor توێژەران چون بەیسێکیان بەناوی t6A دانا کەئەیتوانی ئەمینۆئەسید وەربگرێت و لە کۆتای زنجیرەکەی تریش کەپێیان دەوت acceptor بەیسێکی تریان دانا بەناوی mnm5U.

جا تیمەکە بینیان ئەو زنجیرەی donorەکە و acceptor ەکە لکان بەیەکەوە و ئەمینۆئەسیدەکان لە t6A ڕۆشتن بۆ mnm5U و بەزیادکردنی هەندێ گەرمی t6A ئەمینۆکانی بەردا لەخۆی و زنجیرە تەواوکاریەکان جیابونەوە لەیەک. وئەم پرۆسە توانی پێپتایدێکی 15 ئەمینۆئەسیدی دروستبکات.

توێژەران دەڵێن : RNA ەکان ئەکرێت یارمەتیدەربوبن بۆ دروستبونی پێپتایدەکان و پێپتایدەکانیش ئەکرێت یارمەتی دەربووبن RNA جێگیرتر و درێژتر دروستبووبن.

بێگومان ئەگەری چی ئەم توێژینەوەیە کارێکی ناوازەیە کەئەنجام دراوە هێشتا دەرنەچووە لە ئاستێکی سینارۆیی و ڕوونیش نەکراوەتەوە ئاخۆ ئەو پلە و ستێپانەی کەتوێژەران ڕاستەوخۆ تەداخولیان تێکردووە لەم توێژینەوەیە ، لە دەستپێکی ژیاندا چۆن و بەچی ڕوویانداوە بەمانایەکی تر چی ڕۆڵی ئەم تەداخولاتەی توێژەرانی بینیوە وەکو دروستبوونی ستراندەکانی RNA کە لەم توێژینەوەیەدا ڕاستەوخۆ توێژەران ڕاستەوخۆ کاریان لەسەر دوو ستراندە دروستکراوەکەی خۆیان کردووە یاخوود لە میتۆدی peptide coupling reactions دیارکردنی کات و بڕی گەرمی هەروەکو دەڵێن دوو ستراندەکە گەرم کراوە بە پلەی 95 °C بۆ ماوەی 4 خولەک و پاشان ساردکراوەتەوە ، یاخوود پێدانی MESBuffer و NACL بەبڕی دیاریکراو بۆ گیراوەی oligonucleotide و بەکارهێنانی ئاوێتەی activator و ڕەخساندنی هەلومەرجێکی کیمیای گونجاو و چەندی ستێپی تر.

لینکی توێژینەوەکە:
توێژینەوەکە بەزمانێکی سادە:

Comments