ئایا هەموو باوەڕێک بەڵگەی دەوێت ؟
فەیلەسوف و بیرکاریزان ویلیام کلیفۆر پێی وابوو دەبێت هەموو باوەڕێک بەڵگە و ئارگومێنتی لەپشت بێت ، دەڵێت:
هەمیشە هەڵەیە و لەهەموو شوێنێک ، بۆ هەر کەسێک باوەڕ بە شتێک بکات لەسەر بنەمای بەڵگەیەک کە بای بڕی پێویست نەبێت.
بەڵام ئایا ئەتوانین ئەوبانگەشە جێبەجێ بکەین بۆ هەموو باوەڕێک ؟
کێڵی جەیمس کلارک فەیلەسوفی ئەمریکی بەم شێوەیە وەڵامی دەداتەوە کە لەبەر دوو هۆکار ناتوانین داوای بەڵگە بۆ هەموو باوەڕێک بکەین ، ئەوانیش:
1.بەهۆی کێشەی گەڕانەوە بۆ دواوەی بێ کۆتا
بۆ نمونە ئەگەر باوەڕی A لەسەر بنەمای بەڵگەی B وەربگرین ئەویش دەبێت لەسەر بنەمای بەڵگەی C بێت ، بەڵام ئەوکات Cش دەبێت لەسەر بنەمای بەڵگە بێت و بەو شێوە توشی کێشەی گەڕانەوە بۆ دواوەی بێ کۆتا(infinte regress) دەبین.
جابۆیە دەبێت باوەرگەلێک وەربگرین بێ هیچ بەڵگەیەک تاوەکو باوەڕی تریان لەسەردابمەزرێنین ، بۆ نمونە کاتێک ئەچمە باخێکەوە ودارێکی گەورە دەبینم ، کەرستەی درکی بینینمان cognitive faculty of perception پێمان دەڵێت دارێکی گەورە دەبینیت ، ڕاستەوخۆ ئەم باوەڕە دروستدەبێت بێ هیچ بەڵگەهێنانەوەیەک بۆی یاخوود بە مانایەکی تر میتۆدی زانستی جێبەجێ ناکەم بەسەری یان ئارگومێنت هێنانەوەی فەلسەفی ناکەم(کەخۆیان بەندن لەسەر کەرستەکانی درکپێکردن) بەڵکو یەکسەر ئەم باوەڕ دروستدەبێت بۆم کەدارێکی گەورە دەبینم.
2.بەهۆی نەبوونی بەڵگە بۆ بانگەشەی بەڵگە بۆ هەموو باوەڕێک پێویستە
ئێمە ئەتوانین بەڵگە لەدوو جۆر پۆلێن وەربگرین ، یەکێکیان هەستەکان وەکو تامکردن ئەوی تریشیان لۆجیک و بیرکارییە ، بۆ نمونە
من دارێکی گەورە ئەبینم یان ئاسمان شینە یان هەنگوین شیرینە، یان یەک کۆ یەک دوو دەکات یان هەر بانگەشەیەک یان ڕاستە یان هەڵەیە ، دەبینیت بەبەکارهێنانی نە هەستەکان نە لۆجیک و بیرکاری بەڵگە ناهێنرێتەوە بۆ بانگەشەی بەڵگە بۆ هەموو باوەڕێک پێویستە ، بۆیە ئەو بانگەشە بەپێی ستانداردەکانی خۆی بێ عەقڵانە دەردەچێت.
سەرچاوە:
GOD AND THE BRAIN
the Rationality of Belief
Comments