توێژینەوەیەک دەریدەخات کە هیچ ئاماژەیەکی ژیان بوونی نیە لەسەر هەسارەی ڤینەس
توێژەران زانکۆی کامبرج هەردوو بایۆکیمستری و کیمیایی بەرگەهەوایان کۆکردەوە تا وەکو بتوانن تێستی گریمانەی (ژیان لەهەورەکاندا) بکەن ، کە ئەستێرەناسان بۆ چەندەها ساڵ گریمانەیان کردبوو و توێژەران دۆزیانەوە کە ژیان ناتوانێت تەفسیری پێکهاتەی بەرگەهەوای هەسارەی ڤینەس بکات.
هەر زیندەوەرێک پاش خۆی چاوەڕوانکراوە کە شوێنپێیی کیمیای بەدوای خۆیدا لەبەرگەهەوای هەسارەکە بەجێی بێڵێت بەحوکمی ئەوەی خواردن ئەخوات و پاشەڕۆ فڕێ دەدات. وە توێژەرانیش هیچی بەڵگەیەکی وایان نەدۆزیەوە لە هەسارەی ڤینەس.
توێژەران دەڵێن ئەگەر تانەت ڤینەسیش بێ ژیان بێت ئەوا ئەنجامەکانمان بەسوودە بۆ دراسەکردنی بەرگەهەوای هەسارەی هاوشێوە لە کاکێشانەکەدا و لەکۆتایدا ژیانی پێ دیاریبکرێت لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر.
توێژەران بۆ ماوەی دوو ساڵ دراسەی کیمیای سەلفەریان کرد لەهەورەکانی ڤینەس بەو ئومێدەی ژیان بەدیبکەن لەو کیمیایەدا.
توێژەران دەڵێن سەیری خواردنی سەلفەرانەمانsulfur-based 'food'کرد لە بەرگەهەوای ڤینەس (مەبەست لەخواردن سەرچاوەی وزەیە).
جا ئەگەر ئەو خواردنە لەلایەن ژیانەوە بەکاربێت ، ئەبێت ئێمە بەڵگە ببینین بەدرێژای ئەو ماددە کیمیاییە تایبەتانەی کە ون دەبن و بەدەست دێن لەبەرگەهەوادا.
مۆدێلەکان سەیری تایبەتمەندیەکی تایبەتی بەرگەهەوای ڤینەسیان کرد-زۆری سەلفەردایکۆساید. لەزەویدا زۆربەی سەلفەر دایۆکساید بەهۆی بورکانەکانەوەیە. لەڤینەسیش ڕێژەیەکی سەلفەر دایۆکساید ئەبینرێت لە ئاستە نزمەکانی هەورەکان ، بەڵام بە شێوەیەک لەشێوەکان دەچێتە ئاستە بەرزەکانی بەرگەوا.
ئەگەر ژیان بوونی هەبێت ، ئەبێت کاریگەری بکاتە کیمیای بەرگەهەوا. ئایا دەکرێت ژیان بەرپرس بێت لەکەمبوونەوەی زۆری ئاستی سەلفەردایکۆساید لە ڤینەس ؟
مۆدێلەکانی بەکاریان هێنان لیستێکی تێدابوو کە پێکهاتبوو لە کارلێکە میتابۆلیکیەکان کە زیندەوەران ئەنجامی دەدەن تاوەکو خواردن بەدەستبێنن و پاشەڕۆ فڕێبدەن. جا توێژەران ئەو مۆدێلانەیان بەکارهێنا تابزانن کەمبوونەوەی سەلفەردایۆکساید ئەکرێت تەفسیربکرێت بەم کارلێکە میتابۆلیکانە.
بینیان کارلێکە میتابۆلیکیەکان ئەتوان ئاستی سەلفەر دایکۆساید کەمبکەنەوە بەڵام گەردیلەی تریشان بەرهەم هێنا بەڕێژەی زۆر کە نابینرێن لەڤینەس. جا ئەگەر ژیان لەسەر ڤینەس هەبێت ئەوا دەبێت هەموو کیمیای ڤینەس جیاواز بێت لەوەی لێی تێگەیشتووین.
توێژەران دەڵێن بۆ ئەوەی تێبگەین کەبۆچی هەندێ هەسارە زیندوون ئەبێت تێبگەین بۆچی هەندێکی تریان مردوون. ئەگەر بێت و ژیان هەبێت لە هەورەکانی ڤینەس ، ئەوا گەڕانمان بەدوای ژیان لە هەسارەکانی تر بەتەواوی دەگۆڕێت.
ئەم توێژینەوەیە لەم مانگەدا لەجۆرناڵی Nature Communications بڵاوکراوەتەوە.
سەرچاوەی توێژینەوەکە:
توێژینەوەیەکە بەزمانێ سادە:
Comments