قۆناغەکانی مانگ چیە؟
قۆناغ یاخود سووڕی مانگ بریتیە لەو ماوەی کە تێیدا مانگ یەک قۆناغ یاخود سووڕ بەدەوری زەوی تۆمار دەکات.
لەو ماوەشدا مانگ بەشێوەی جیاواز دەردەکەوێت و لە قۆناغی جیاواز دادەبێت کە بە قۆناغەکانی مانگ یاخود luner phases ناسراوە.
بریتین لە هەشت قۆناغ، کە بۆ هەر سووڕێکی تەواو بەنزیکەی زیاتر لە 27 ڕۆژ یاخود نزیکەی مانگێک دەخایەنێت.
دەکرێت چۆنیەتی دەرکەوتنی ئەم شێوە و قۆناغانەی مانگ لەو وێنە هێڵکاریە سادەیە ڕوونبکرێتەوە.
بۆ تێگەشتن لە هێڵکاریەکە وادابنێن کە خۆر لەلای چەپە و تیشکی خۆر لەوێوە بەر ڕووی مانگ و زەوی دەکەوێت.
بەهۆی ئەوەی تێکرای کاتی پێویست تاوەکو مانگ یەک سووڕ بەدەوری خۆیدا بکات هاوتایە لەگەڵ تێکرای کاتی پێویست تاوەکو یەک خول بەدەوری زەویدا بکات ، تەنیا لایەکی مانگ دەبینین و دیوەکەی تر هەمیشە لێمان شاراوەیە.
بەڵام چونکە زەوی و مانگ بەدەوی خۆر دەخولێنەوە ، بەپێی کات بەشێکی ئەو دیوەی مانگ کە لێمان دیارە ڕۆشن دەبێت و بەشەکەی تر ئەو دیوەی لێمان دیارە تاریک دەبێت.
قۆناغەکانی مانگ دروست دەبن لەئەنجامی گۆڕانی گۆشە نیگای نێوان زەوی و مانگ واتە گۆرانی شوێنی مانگ بەبەراورد بەئێمە و خۆر ، کاتێک زەوی و مانگ بەدەوری خۆردا دەخولێنەوە.
قۆناغەکان ئەمانەن، هەروەک لە وێنەی هێڵکاریەکەشدا دەستنیشان کراوە:
مانگی نوێ the new moon :
ئەم قۆناغە ڕوودەدات کاتێک مانگ دەکەوێتە نێوان زەوی و خۆر و ڕێک لەسەر هەمان هێڵ دەبن بەگوێرەی یەکتر بەڵام مانگ بەتەواوی پشتی لە ڕووناکی خۆرە و هیچ ڕۆشنایەک لەسەر ڕووی مانگ دەرناکەوێت.
مانگی تەواو the full moon :
ئەم قۆناغە کاتێک ڕوودەدات کە مانگ وەکو قۆناغی the new moon بێت بەڵام لە دیوی بەرامبەری ئەو دیوەی کە new moon لێی ڕوودەدات.
قۆناغی چارەکی یەکەم the first quarter moon:
کاتێک ڕوودەدات کە مانگ بەگۆشەی °90 لاربێت لەگەڵ زەویدا، بۆیەش ئێمە ڕێک نیوەی بەشی مانگ بە ڕووشنی دەبینین کە لای ڕاستی مانگ ڕۆشنە و نیوەی تر واتە لای چەپی تاریکە.
قۆناغی چارەکی کۆتا the last quarter moon یان the final moon:
کاتێک ڕوودەدات کە مانگ بە 90° لاربێت لەگەڵ زەویدا، کە هەروەکو قۆناغی چارەکی یەکەمە بەڵام ئەمجارە لە دیوی بەرامبەره کە تێیدا لای ڕاسەی مانگ تاریکە و لای چەپی ڕووناک.
هەردوو قۆناغی چارەکی یەکەم و چارەکی کۆتا زۆر کات بە نیوەی مانگ half moon ناودەربێن.
قۆناغی هەڵکشانی ڕووچاڵی waxing crescent :
ئەوکاتە ڕوودەدات کە لەدوای دەرکەوتنی new moon واتە مانگ تەواو تاریکە و دیار نیە، لەو دوای ئەو قۆناغە ناوچە ڕۆشنەکەی مانگ دەست دەکات بە زیادبوون وفراوان بوون لە ڕۆشنایدا و بەرەبەرە ڕووناک ئەبیت لە لەلای ڕاسەی مانگدا. کە لەم قۆناغەدا هێشتا نیوەی مانگ ڕۆشن نەبووە و تەنیا کەمتر لە نیوەی مانگ ڕووناک بۆتەوە.
قۆناغی هەڵکشانی قۆقزی waxing gibbous :
لەپاش ڕوودانی قۆناغی چارەکی یەکەمی مانگ ناوچە ڕۆشنەکەی بەردەوام دەبێت لە زیاد بوون لە ڕۆشنایی واتە نیوەی بەشی مانگی تێپەڕاندووە و تەنیا بەشێکی کەمی لەلای چەپی مانگ تاریکە.
قۆناغی داکشانی قۆقزی waning gibbous :
کاتێکە لە دوای دەرکەوتنی full moon واتە کاتێک مانگ بەتەواوی ڕووناکە و وەکو بازنەیەکی تەواو وایە و دوای ئەوە مانگ دەست بکات بە تاریک بوون و نەمانی ڕۆشنایەکەی بەڵام تەنها لەسەرەتای تاریک بوونە و هێشتا زیاتر لە نیوەی مانگ لەلای چەپ بە ڕۆشنی ماوەتەوە.
قۆناغی داکشانی ڕووچاڵیwaning cescent :
کاتێکە کە مانگ وا لەلێواری تەواو تاریک زوون و گەڕانەوەیەتی بۆ تۆناغی new moon کەتێیدا زیاتر لە نیوەی مانگ لەلای ڕاستی تاریکە و بەشێکی کەمی لەلای چەپ ڕۆشنە.
ئارێز محمد
Comments