پرسیارێکی ساددە و وەڵامێکی ساددە، بۆچی هەوا نابینین ؟



هەوا کاریگەری لەسەر ڕووناکی هەیە، بەڵام زۆر نا، بۆیە هەوا نادیارە ، هۆکاری یەکەم ئەوەیە کە گەردیلەکانی  هەوا بە تێکڕا نزیکەی ١ نانۆمەترە ، لە کاتێکدا درێژی شەپۆلی ڕووناکی بینراو لە 400nm بۆ 700nm دایە . 

بۆیە ڕووناکی بەردەوام دەبێت لەسەر ڕێگاکەی و کاریگەری لەسەر دروست ناکات واتە بەئاسانی گەردەکانی هەوا دەڕوات بەناو شەپۆلەکەدا یان دەتوانین بڵێین ڕووناکی تاڕادەیەک حیساب بۆ گەردەکانی هەوا ناکات.

 هۆکارێکی تر ئەوەیە کە گەردەکانی هەوا بۆشاییەکی زۆر لە نێوانیاندا هەیە، کە ئەمەش دەرفەت بە ڕووناکی دەدات بەئاسانی پێی دا تێپەڕ ببێت، چونکە ڕووناکی چانسێکی کەمی هەیە بۆ کارلێککردن لەگەڵ هەوادا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر هەوا زۆر بێت ڕوناکی دەتوانێت کاریگەری لەسەر گەردەکانی هەوادا بکات لە دیاردەیەک بەناوی " پەرتبوون scattering "
 
کە ئەمەش سەر دەکێشێت بۆ پرسیاری ئەوەی کە بۆچی ئاسمان شینە؟

لە پوستەكانى داھاتوودا ئەم بابەتە باس ئەكەم ..
*
ئەلــند رمضــان

Comments