ڕێگایەکی ساددە بۆ دیاریکردنی ئامانجێک


 زۆرکات نادیاری لە دیاریکردنی ئامانجەکان بە شێوەیەک کرداری بێت و لەتوانای کەسەکان بێت وە تێنەگەشتنی باش لە ڕۆڵی کاتی ئێستا و ئەمڕۆ بۆ فەراهەم کردنی ئەو ئامانجە، دەبێتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم بەدیهێنانی ئامانجەکان.

بۆنموونە، تێبینی بکە زۆربەی جار کەسەکان بۆ ئامانجەکانیان دەڵێن:

ڕۆژێک هەر ئەنجامی ئەدەم، ئەمرۆ نا بەڵام ڕۆژێک هەر دەیکەم...سبەیش نا بەڵام ڕۆژێک هەر دەیکەم... ڕۆژێک دادێت...ڕۆژێک لەداهاتوو...ئیدی بەو شێوەیە بەردەوام ئەبن و دیار نیە ئەو ڕۆژە کەیە و چی پێویستە بکەی ئێستا.

بەو جۆڕە بێت وەکو بازنەیەکی داخراو دەبێت هەرگیز هەنگاوێکی ڕاستەقینە ناهاوێژن و ئامانجەکەیان ڕاستەقینە نیە، بەڵکو تەنیا هیوا و خەون دەخوازن و حەز ئەکەن ئامانجێکی وایان هەبێت نەک بە ڕاستەقینەیی بەرپرسیاریەت و هەوڵدانیان بۆی هەبێت.

وە یانیش ئامانجەکە لە ماوەی بچووکتر و وردتر کۆناکەنەوە تا هەست بکەن لەتوانایان دا هەیە کردارێک جێبەجێ بکەن بۆی، بەڵکو بە پێچاوەنەوە ئەگەر ئەوە نەکرێت ئامانجەکە بە فۆڕمە گەورەکەی دەبینن و بەوشێوەیە واهەست ئەکەن بەدەر لە توانای کرداری ئەوانە...ئەوکاتە ئەڵێن مەحاڵە.

ئەتوانین بڵێین کاتێک ئامانجێک ڕاستەقینە ئەبێت کە باش حاڵی بووبیت کە هەر ئێستا پێویستە چی بکەی بۆ ئەوەی نزیکترت بکاتەوە لەو ئامانجە وە بە چ سیستەمێکیش بتوانی لەسەر هەوڵدان بۆی بەردەوام بیت و پارێزگاری لە بەردەوام بوونت بکەی.

وە گرنگە بزانین کە زۆربەی جار نیشانەکانی سەرکەوتن لەگەشتن بە ئامانجێک نادیار و شاراوەن واتا لەوانەیە لە ئێستادا و لەمڕۆدا تێبینی نەکەی بەڵام دوای چەند هەفتە و مانگێک لە بەردەوام بوون لەو هەنگاوانە دەکرێت ئاوڕێک بدەیتەوە و خۆت بە چەند هەفتە یان چەند مانگی ڕابردوو بەراورد بکەی ئەوکاتە بە ئاشکرایی جیاوازی پێشکەوتن بەدی ئەکەی.



Comments