زانست لە بگۆڕی و ڕێکخراوی گەردوونەوە سەرچاوە دەگرێت

 

ئەگەر ئێمە ژیانمان لە جیهانێک و هەسارەیەکی تر بواییە کە تێیدا شتەکان هیچ گۆڕانیان بەسەر نەهاتبایە، ئەوکات شت گەلێکی زۆر دەبوو کە نەمان دەتوانی بیانکەین وە تەنها چەند شتێکی زۆر کەم دەبوو تا شیانبکەینەوە و بیاندۆزینەوە.

تەنانەت بەو شێوەییە هیچ گڕوتینێک و پاڵنەرێکمان وەکو ئارەزوویەک بۆ زانست نەدەبوو. بەڵام ئەگەر ژیانمان لە جیهان و هەسارەییەکی تر بواییە کە هەموو شتەکانی تەواو پێشبینی نەکراو بووایە و شتەکان بە شێوەیەکی زۆر هەڕەمەکی و زۆر ئاڵۆز گۆڕانیان بەسەردا هاتبایە، ئەوا نەمان دەتوانی هیچ شتێک شیبکینەوە و بدۆزینەوە.

بەڵام ئێمە لە گەردوونێک ئەژین که لەنێوان هەردووکیان دایە واتە شتەکان بەردەوام لە گۆڕاندان بەڵام لەهەمان کاتدا بەشێوازێکی بەدوایەک و ڕێکخراو و پێشبینی کراو. کە ئێمە پێیان ئەڵێین یاساکانی سرووشت.

بۆنموونە ئەگەر بەردێک بهاوێژینە ئاسمان هەمیشە دەکەوێتەوە خوارەوە. ئەگەر خۆر لە ڕۆژئاواوە ئاوابێت ئەوا بۆ بەیانیەکەی هەمیشە دووبارە لە ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێتەوە.

وە بۆیەش شتێکی کردەیی بووە بۆمان کە شتەکان و دیاردەکان شیبکەینەوە و بیاندۆزینەوە وە کردار و تاقیکردنەوەی زانستیانە بکەین، کە بەهۆیەوە بتوانین ژیانمان بەردەوام بەرەوپێش ببەین.

Carl Sagan/Cosmos

Comments