تاکیۆن: ئەو گەردانەی خێراترن لە خێرایی ڕووناکی
هیچ شتێکی تر لە خێرایی ڕووناکی زیاتر ناڕوات، ئەوە ڕاستیەکی ئاشکرایە. خێرای گەردوونی (واتە خێرای ڕووناکی لە بۆشایدا) یەکسانە بە ٣٠٠ هەزار کیلۆمەتر لە هەر چرکەیەکدا.
لە بیردۆزی ڕێژەی تایبەتی ئەنیشتایندا بۆمان دەر ئەکەوێت، کە تەنیا گەردە بێ بارەستاکان (rest mass) ئەتوانن بەو خێرایە گەشت بکەن. ئەما گەردەکانی تر هەموویان بە خێرای کەمتر کەشت ئەکەن. بیردۆزیەن زاناکان باوەڕیان بەوە هەیە، کە هیچ گەردێک ناتوانێت خێراتر بێت لە خێرای ڕووناکی، ئەمەش لەبەر ئەوەی یاساکانی فیزیا ئەشکێنێت.
وە ئەگەر گەردێکی بەو شێوەیە بونی هەبێت، وە توانای هەبێت کە زانیاری خێراتر لە خێرای ڕووناکی بگوازێتەوە، ئەوە بەپێی بیردۆزی ڕێژەی تایبەت ئەو حاڵەتە ئەبێتە هۆی تێکشکانی هۆو ئەنجام و هێنانە ئارای کۆمەڵیک دژبەیەکی لۆجیکی (Paradox) وەک پاڕادۆکسی پابیرە، کە بابەتێکە پەیوەندنی دارە بە گەشت کردن بەکاتەوە. بەڵام ئایە بەڕاستی ئەکرێت شتێکی ئاوا بونی هەبێت؟
کۆمەڵێک زانا پێشنیاری گەردێکیان کردوە، کە بریتیە لە تاکیۆن. کە ئەم گەردانە بە پێی ئەو پێشنیارەی کە کراوە خێرایەکەیان خێراترە لە خێرای ڕووناکی. وە بارەستاییان بریتیە لە بارەستایی خەیاڵی. (imaginary mass) بارەستای خەیاڵیش لە ناوەڕۆکەکیدا واتە سیستەمێکی فیزیایی ناجێگیر، وە هەروەها بارەستایی خەیاڵی تەنیا بابەتێک هاوکێشەکانی بیرکاریە، وە فیزیایە ڕێی تێناچێت.
جا لەبەر ئەوەی ئەم گەردانە ئەتوانن خێراتر لە ڕووناکی گەشت بکەن، ئەوە ئەگەر تاکیۆنێک بەلاتا تێپەر ببێت، تۆ دوو وێنەی تاکیۆن ئەبینت نەک تەنیا یەک وێنەی ئاسایی. هەروەها وا پێشنیار ئەکرێت تاکیۆنەکان سەرچاوەی سەرەکی بن بۆ وزەی تاریکی گەردوون.
تۆ ئەلێیت چی؟ ئایە پێت باشە زیاتر لەسەر ئەم بابەتە لە وێبساتی ڕاسپار و لە یوتوبی ڕاسپار باس بکەین؟
بیلال عبدالله
Comments