یەکێک لە سەرکەوتووترین بیردۆزەکانی فیزیا، بیردۆزی دەزوولەیی



یەکێک لە سەرکەوتوترین بیردۆزەکانی فیزیای ئەمڕۆ بریتیە لە بیردۆزی دەزولەی.  هەموو ئەوەی ئەم بیردۆزە ئیشی لەسەر ئەکات بریتیە لە لەرینەوەی وزە لە بچوکترین ئاستدا.

مەبەستمان لە لەرینەوەی وزە  لەوەیە، کە  هەموو شتێک پێک هاتوە لە ئەتۆم ەکان. پێکهاتەی ئەتۆمێکی سادە بریتیە لە پرۆتۆن، نیترۆن، ئەلیکترۆن. ئەلیکترۆنیەکان پێک هاتوون لە دەزولەی وزەی بازنەی داخراوی لەراوە. بەهەمان شێوە پرۆتۆن ەکان پێکهاتوون لە کوارگەکان و ئەوانیش پێکهاتوون لە دەزولەی وزەی.

بیردۆزەی دەزولەی (string Theory) گرینگیەکی زۆری هەیە لای زانایان لەبەر ئەوەی توانای ڕوونکردنەوەی هێزی کێشکری هەیە بەوەی کە ئەو هێزە لە لاوازترین دەزولەی لەراوە داخراوەوە پێکهاتوون. وە بڵاو بۆتەوە بە ناو ڕەهەندە بەرزەکان.

گرینگی ئەم بیردۆزە بۆ فیزیازانەکان ئەوەیە کە توانای بەیەکەوە بەستی دوو گرینگترین بیردۆزی هەیە، کە ئەوانیش بیردۆزی ڕێژەیی و میکانیکی کوانتەمە.

بیلال عبدالله

Comments