نهێنی شووشە
پێکهاتە و هەیکەلی شووشە وەکو نهێنی و مەتەڵێکی سەرنجڕاکش وایە.
چونکە لە سروشتدا کریستاڵەکان زۆر هاوشێوەی شووشەن و تەنانەت خاوی سلیکا کە ئەساسی پێکهاتەی شووشەیە هەر بە کریستاڵ هەژمار ئەکرێت. بەڵام بەهۆی نەبوونی تایبەتمەندی ڕێکخراوی ئەندازەیی گەردەکانی شووشە بەکڕیستاڵ هەژمار ناکرێت.
وە لە شووشەدا سەڕەڕای ئەوەی گەردەکانی ناڕێکخراو و بەربڵاون وەکو ماددە شلەکان بەڵام هەر ماددەیەکی ڕەق و توند و تۆڵە و بە شلە هەژمار ناکرێت.
بۆیە لەڕووی زانستی ماددەناسیەوە، لە جۆرە ماددە ڕەقەکانە کە پێیان ئەڵێن "Amorphous solids".
هۆکاری ئەم هەیکلە تایبەتەش ئەوەیە کە لەو کاتەی خاوی سلیکا شل دەکرێتەوە و دەخرێتە نێو قالبێکەوە بۆ ئەوەی شێوەکەی وەربگرێت، لەوکاتەدا کە پڕۆسەی ساردبوونەوە ڕوو ئەدات بە شێوەکی وا خێرا کە کڕیستاڵەکان کات یاخود مەجالی پێویستیان نابێت بۆ دروست بوون و ڕوودانی پڕۆسەی بە کڕیستاڵ بوون و ڕێکخستنی گەردەکان ڕوونادات.
ئارێز محمد
Comments