ڕەنگە کوانتەم میکانیک بتوانێ تەفسیری بازدانەکان بکات لە DNA

 

گەردیلەکانی ژیان DNA زۆر بەوردی خۆی کۆپی دەکات بەڵام هێشتاش دووچاری هەڵە دەبێت و ئەم هەڵانەش پێیان دەوترێ بازدانەکان ، تیمێک لەزانایانی فیزیا و کیمیا لە زانکۆی سورێ توانیان ئەوە پشان بدەن کە ئەم هەڵانە لەکاتی کۆپیکردندا ئەکرێ بەهۆی یاسا سەیرەکانی جیهانی کوانتەمەوە بێت.

دوو زنجیرەکەی DNA کە ناسراون بە DNA double helix بەستراونەتەوە بە تەنۆلکەی ورد کە پێیان دەوترێ پرۆتۆن(ناوکی هایدرۆجینەکان پرۆتۆنی تێدایە). ئەم بۆندی هایدرۆجینانە دوو زنجیرەی DNA دەبەستێتەوە بەیەکەوە.

زنجیرەکانی DNA پێکهاتوون لە بەیسەکانی وەکو ACTG ، هەمیشە A لەگەڵ T یەکدەگرێت و C لەگەڵ G یەکدەگرێت. جائەگەر بێت و سروشتی بۆندی هایدرۆجیەکان بگۆڕێت کەمێک ، ئەوا ئەم یەکگرتنەش دووچاری هەڵە دەبێت.

جا توێژەران توانیان ئەوە پشان بدەن کە دەستکاریکردنی بۆندەکانی نێوان زنجیرەکانی DNA زۆر بەربڵاوترە وەک لەوەی پێشتر زانرابوو. پرۆتۆنەکان ئەتوانن بە ئاسانی بازبدەن لەلایەک بۆ لایەکی تر. ئەگەر ئەمەش ڕووبدات پێش ئەوەی دووزنجیرەکە جیاببنەوە لەپلەی یەکەمی پرۆسەی کۆپیبوون ، ئەوا هەڵەکە ئەگوازرێتەوە لەڕێی ئامێری کۆپیکردنی خانەکە و بازدان ڕوودەدات.

توێژینەوەکە لە جۆرناڵی Communications Physics بڵاوکرایەوە مانگی ڕابردوو ، و توێژەران سیستەمێکی کراوەیی کوانتەمیان بەکارهێنا تا میکانیزمە فیزیاییەکان دیاریبکەن کە دەبێتە هۆی بازی پرۆتۆنەکان لەنێوان زنجیرەکانی DNA. وە ئەم کارەش لەڕێی تونێلی کوانتەمیەوە tunneling ڕوودەدات(هروەکو چۆن تارماییەک بەناو دیواردا ئەڕوات).

لە توێژینەوەکەدا توێژەران دیاریان کرد کە ژینگەناوچەییە خانەییەکان ئەبنە هۆی ئەوەی پرۆتۆنەکان لەڕووی گەرمیەوە چالاک ببن و تێپەڕێن بەناو ئەو بەربەستە وزەییانە.

سەرچاوە:

توێژینەوەکە بەزمانێ سادە:

Comments