ڕێکخستنی جین ئێکسپرێشنی مایتۆکۆندریای مرۆڤ لەلایەن RNA ناکۆدکەرەوە


لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەجۆرناڵی Cell بڵاوبوەوە ، توێژەران توانیان ئەوە بدۆزنەوە کە RNA یەکی ناکۆدکەر جین ئێسکپرێشنی مایتۆکۆندریا ڕێکدەخات لەخانەکانی مرۆڤدا(بەپێچەوانەی ئەو تێگەیشتنە کۆن و هەڵەیی کە بەDNA زبڵی دائەنان).

مایتۆکۆندریا وێستگەی وزەی خانەکانە و پێویستە بۆ گۆڕینی وزە لەخواردنەوە بۆ شێوەیەکی وزە کە فەرمانە خانییەکان پێویستیانە. وە مایتۆکۆندریا خاوەنی جینۆمی خۆیەتی و لەکاتی کێشەدا کەسەکە دووچاری نەخۆشی دەکات وەکو کێشەی مێشک و دڵ. جا بۆیە جین چۆن ئێکسپرێس دەبێت تیایدا گرنگە بۆ ئەوەی چارەسەر بدۆزینەوە بۆ کۆنتڕۆڵی ئەم پرۆسە.

لە RNA ناکۆدکەری شیردەرەکان، مرۆڤ خاوەنی 7S RNA ە کە گرنگن بۆ گەشەسەندنێکی دروست.

پێشتر زانرابوو ئاستی 7S RNA دەگۆڕێ بەپێی پێویستی میتابۆلیکی خانەناوکییەکان بەڵام بنەمای گەردیلەی و لێکەوتەی فەرمانیی ئەم گۆڕانانە نەزانراومابوون.

جا لەم توێژینەوەدا زانایان میتۆدێکی نوێیان گەشەپێدا بۆ دراسەکردنی کاریگەری 7S RNA لەسەر هەردوو پرۆتینی بێگەرد و چالاکی جینی مایتۆکۆندریا لە خانەکاندا.

توێژەران دەڵێن: ئەوەی زۆربەچێژ بوو لەم توێژینەوەیەدا ئێمە توانیمان بەتەواوی میکانیزمێکی نوێ دیاریبکەین بۆ ڕێکخستنی چالاکی مایتۆکۆندریا. توێژینەوەکەمان ئەوەی دۆزیەوە 7S RNA خاوەنی فەرمانە (کە چل ساڵ لەمەوپێش دۆزرایەوە) . لەگەڵ ئەوەی 7S RNA زۆر بەربڵاوەوە و زوزو دەپێورێت لە توێژینەوەکانی فەرمانی مایتۆکۆندریا ، ڕۆڵە فسیۆلۆجیەکەی وەکو مەتەڵێک مابووەوە. خۆشحاڵین کە بەیارمەتی توانیمان پێکهاتەیەکی cryo-EM دیاریبکەین کە پشانمان دەدات بە چ میکانیزمێک 7S RNA ڕێدەگرێت لەچالاکی جینی مایتۆکۆندریا.

دەڵێن:گەردیلەکانی RNA ناکۆدکەر ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ڕێکخستنی پرۆسە هەمەجۆرەکانی ناوک بەڵام بوونی ئەرکێکی دیاریکراویان لە ڕێکخستنی مایتۆکۆندریا پێشتر ئاماژەنەدرابوو پێی. تەحەداکەی ئێستا ئەوەیە تێبگەین کە چۆن ئاستەکانی 7S RNA بەوردی ڕێکخراوە لەوەڵامی پێویستیە میتابۆلیکیەکان. بیرۆکەمان هەیە و لەداهاتوودا کاریان لەسەردەکەین.

دەڵێن: ئەمە بنەمایەکی نوێیە بۆ ڕێکخستنی چالاکی مایتۆکۆندریا و چارەسەرەکانی داهاتوو ، بەئامانجگرتنی بەرهەم هێنانی 7S RNA ، شتێکی بەهادارە.

سەرچاوەی توێژینەوەکە:

Comments