ئایا ڕۆشتن لەسەر دووپێ تەنها تایبەتمەندی مرۆڤە ؟ چ ڕۆڵێکی هەیە لە گفتوگۆی پەرەسەندندا ؟

 


ئایا ڕۆشتن لەسەر دووپێ Bipedalism تەنها تایبەتمەندی مرۆڤە ؟ چ ڕۆڵێکی هەیە لە گفتوگۆی پەرەسەندندا ؟


دەوترێ

Bipedalism, or upright walking, is argued by many to be the hallmark of being a hominin

واتا : بەپێی زۆرێک لەزانایان ڕۆشتن لەسەر دووپێ تایبەتمەندی جیاکەرەوەی هۆمینینەکانە(William H. E. Harcourt-Smith 2010).


(هۆمینین ئەو زیندەوەرانە دەگرێتەوە کە لە ئاراستەی بەرەو مرۆڤدان لەپاش جیابونەوەی مرۆڤ وچیمپانزی لەباوانێکی هاوبەش).


لە پەرەسەندنی مرۆڤدا ڕۆشتن لەسەر دوو پێ گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ زانایان هەر بۆیەشە دەستکەوتنی ئەو ئێسکەبەبەردبووانەی بەشدارن لە ڕۆشتن لەسەر دووپێ بایەخێکی زۆریان پێدەدرێت.


بەپێی DNA calibration مرۆڤ و چیمپانزی جیابونەتەوە لە باوانێکی هاوبەش دەوروبەری 8 بۆ 6 ملیۆن ساڵێک لەمەوبەر(Bradley, 2008; Stone et al., 2010).


جا زانایان کاتێک ئێسکەبەبەردبوویەک بدۆزنەوە ئاماژەی ڕۆشتن لەسەر دوو پێی تێدابێت ئەوا بە هۆمینینی دائەنێنن ، بەڵام ئایا ئەکرێت غەیرە هۆمینین لەسەر دوو پێ ڕۆشت بن ؟ وەڵامەکە بەڵێیە


لە توێژینەوەیەکی ساڵی 2019ی جۆرناڵی Nature ، توێژەران ئەیپێکی سەردەمی مایۆسینیان ناساند کە لەسەر دووپێ ڕۆشتووە ، ئەم ئەیپە ناوی Danuvius guggenmosi ە ، لەناوچەی باڤاریای ئەڵمانیا دۆزرایەوە ئێسکەبەبەردبوەکانی ، بەپێی تەکنیەکەکانی تەمەن دیاریکردن 11.62 ملیۆن ساڵە تەمەنی ، ئەم کاتەش زۆر لەپێش جیابونەوەی مرۆڤ و چیمپانزییە لەباوانێکی هاوبەش ، و بەپێی توێژەران ئەم ئەیپە مۆدێلێک پێشکەش دەکات بۆ باوانی هاوبەشی نێوان مرۆڤ و ئەیپە گەورەکان Great apes.


ئەگەر بێت و بەهۆی بەبەردبوی ترەوە ئەم توێژینەوە پشت ڕاستبێتەوە ئەوا یان ئەوەتا باوانی مرۆڤ(هۆمینینەکانی ڕابردوو) هەمیشە لەسەر دوو پێ بوون یاخوود ئەوەتا هەروەکو دێسیلڤای پالیۆئەنسرۆپۆلۆجیست دەڵێت ئەم ئەیپە  بەهۆی پەرەسەندنی سەربەخۆوە(پەرەسەندنی یەکگرتوو) ئەم سیفەتەی بەدەستهێناوە و پەیوەندی نییە بە هۆمینیدەکان کە ئەمەیان ئیحتیمالی زیاترە.


دانیڤیوس Danuvius تاکە ئەیپ نییە لەسەر دوو پێ ڕۆشتبێت ، بەڵکو لەتوێژێنەوەیەکی تری ساڵی 2019 دا ، توێژەران ئەیپێکی تریان ناساند کە بەهەمان شێوە توانیویەتی لەسەر دوو پێ بڕوات ، ئەیپەکە ناوی Rudapithecus ە ، ساڵی 2006 ئێسکەبەبەردبوەکانی لە هەنگاریا دۆزرایەوە و پاش چەندین ساڵ توانرا مۆدێلی 3D بۆ دروستبکرێت تا وەکو ئەناتۆمی ئەم ئەیپە دەربکەوێت ، ئەم ئەیپە لە ئەیپەکانی ئەمڕۆ ناچێت بەڵکو زیاتر لەمرۆڤ دەچێت لەڕووی پشتەوەی خواری کە درێژە و ئەتوانێ بیچەمێنێتەوە تاوەکو بە ئاسانی هەستێتە سەر پێ.


ئەم ئەیپانە لەسەردەمی مایۆسیندا ژیاون و زەویش ئەوکاتە بەرەو سەرما و وشکێتی ڕۆشتووە و بۆتە هۆی ئەوەی دارستانەکان کەم ببنەوە و ئەیپەکانیش بەناچاری بێنە ناوچە گیایاویەکان. وەڕۆشتن لەسەر دوو پێش ئەم کارە ئاسانتر دەکات جا ڕەنگە ئەوە هۆکاربێت کە ئەیپی لەو شێوە هەبووبن کە لەسەر دوو پێ ڕۆشتبن.


بوونی ئەم ئەیپانە ئەگەر پشتگیری زیاتریان بۆ بێت ئەوا هەروەکو کارۆڵ وارد دەڵێت دەبێتە هۆی ئەوەی ئێمە تێگەیشتنمان بەبنچینەی بگۆڕین بۆ ڕەچەڵەکی جۆرەکەمان و تێکسبوکەکانیش سەر لەنوێ بنوسرێنەوە.


سەرچاوەی توێژینەوەکان:

https://www.nature.com/articles/s41586-019-1731-0


https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0047248419300685?via%3Dihub


توێژینەوەکان بەزمانێ سادە:

https://www.nbcnews.com/mach/science/ancient-ape-fossil-yields-surprising-new-insights-about-human-evolution-ncna1055916


https://www.sciencenews.org/article/fossils-suggest-tree-dwelling-apes-walked-upright-long-before-hominids-did


Comments