گریمانەیەکی نوێ بۆ دروستبوونی زەوی



گریمانەیەکی نوێ بۆ دروستبوونی زەوی

تا ئێستا لەڕووی زانستیەوە نازانین زەوی چۆن دروستبووە ، بێگومان بیرۆکەیەکی گشتیمان هەیە کە زەوی بەهۆی کۆبوونەوەی پاشماوەی ئەستێرۆیدەکانەوە دروستبووە.

لە توێژینەوەیەکی نوێی جۆرناڵی Nature astronomy کە چوار ڕۆژ لەمەو پێش بڵاوکرایەوە ، توێژەران گریمانەیەکی نوێیان بۆ دروستبوونی زەوی پێشکەشکرد کە زیاتر ڕێکدەکەوێت لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی زەوی.

بیردۆزە باوەکە لە ئەسترۆفیزیک و کیمیای گەردوونناسیدا ئەوەیە کە زەوی لە ئەستێرۆیدە کۆندرایتیکەکان دروستبوونchondritic asteroids. ئەم بەردە و کانزا بچووکانە لەسەرەتای دروستبوونی کۆمەڵەی خۆر دروستبوون.

کێشەی ئەم بیردۆزە ئەوەیە کە هیچ تێکەڵەیەکی ئەم کۆندرایتانە ناتوانی پێکهاتەی زەوی بەڕێکی لێکبداتەوە ، کە توخمی هایدرۆجین و هیلیۆمیان زۆر کەمترە وەک لەوەی چاوەڕێمان دەکرد.

کۆمەڵێک پرسیار هەن لەسەر پرۆسەی دروستبوونی هەسارە ، بەڵام زانایان توانیویانە وێنەیەکی گشتی دروستبکەن. کاتێک ئەستێرەیەک دروستدەبێت لە کۆمەڵە ماددەیەکی چڕ لە هەوری گەردیلەی تۆز و گازدا لە بۆشای ئاسماندا ، ماددەکان دیسکێکdisk دروستدەکەن کە دەخولێتەوە و دەبێتە ئەستێرە.

ئەو دیسکی تۆز و گازە نەک تەنها ئەستێرە دروست دەکەن ، بەڵکو چڕی بچووکیش تێیدا کۆدەبێتەوە و کۆمەڵەیەکی ورد و ساردتر دروستدەکات. گەردیلە وردەکان دەلکێن بەیەکەوە ، یەکەمجار بە ئەلیکترۆستاتیکەڵی electrostatically و دواتر بەهۆی کێشکردنەوە ، تەنی گەورە و گەورەتر دروستدەکەن تا وەکو دەبێتە هەسارە ، ئەم مۆدێلە پێی دەوترێ accretion model ، و بەڵگەی تێبینکراویش پشتگیری دەکات.

بەڵام ئەگەر ئەو بەردانەی ئەلکێن بەیەکەوە کۆندرایت بن ، ئەوا پرسیارێکی گەورە بەکراوەی بەجێدێڵێت دەربارەی توخمە سوکەکان. زانایان چەندین لێکدانەوەیان پێشکەشکردووە وەکو ئەوەی لەکاتی بەریەککەوتندا گەرمی بەرهەم هاتووە و بەشێک لە توخمە سوکەکانی بەهەڵم کردووە.

بەڵام ئەمە چارەسەر نییە ، گەرمی ئەیتوانی ئایسۆتۆپە سوکەکانی توخمەکان بەهەڵم بکات  بە ژمارەیەکی کەم نیوترۆن بەپێی تاقیکردنەوەیەکی نوێ کە لەلایەن سۆسی ئەنجامدراوە. بەڵام ئایسۆتۆپە نزمەکان هێشتا بوونیان هەیە لەسەر زەوی بەنزیکەی هەمان ڕێژەی کۆندرایتەکان.

جا سۆسی و هاوڕێیانی ئەگەرێکی تریان تاقیکردەوە: ئەگەر ئەو بەردانەی کۆدەبنەوە بۆ دروستبوونی زەوی لەو ئەستێرۆیدی کۆندرایتانە نەبووبن کە لە خولگەی گشتی دراوسێی زەوین بەڵکو لە planetesimals بووبن ، ئەمانە بریتین لەتەنی گەورە(پێکهاتوو لەتۆز وگاز ) کە تۆوی هەسارەکانن کە بەبڕی پێوست گەشەیان کردووە تا ناوکێکی سەربەخۆیان هەبێت.

توێژەران دەڵێن : مۆدێلە داینامیکیەکانی کە ئێمە دروستمانکرد بۆ دروستبوونی هەسارەکان ئەوەمان پشان دەدەن هەسارەکان لە کۆمەڵەی خۆرماندا قۆناغ بەقۆناغ دروستبوون. تەنی ورد پاشان گەورەبووە بۆ تەنی قەبارە کیلۆمەتری بەهۆی کۆبوونەوەی ماددەی زۆرتر و زۆرتر بەهۆی هێزی کێشکردنەوە.

لەوەش زیاتر ، ئەا planetesimals دروستبوون لەشوێنی جیاجیای خۆرە گەنجەکەمان یاخوود لەکاتی جیاجیا دەبنە هۆی ئەوە پێکهاتەی کیمیای زۆر جیاوازیان هەبێت.


توێژەران دەڵێن: پێشتر گومانمان کردبوو لێی ، بەڵام ئێمە هێشتا ئەم ئەنجامە سەرنجڕاکێشەمان دۆزیەوە. ئێمە ئێستا نازانین چ میکانیزمێک باشتر دروستبوونی زەوی لێکدەداتەوە بەڵام سەرچاوەیەکمان هەیە کە بتوانێ دروستبوونی هەسارە بەردینەکانی تر لێکبداتەوە. وە توێژینەوەکەمان ئەوە پشان دەدات کە گرنگە هەردوو داینامیک و کیمیا ڕەچاوبکەین بۆتێگەیشتن لەدروستبوونی هەسارەکان و ئومێدەوارم دۆزینەوەکانمان ببێتە هۆی هاوکاری نزیکتر لەنێوان توێژەرانی هەردوو ئەم فیڵدە.

سەرچاوەی توێژینەوەکە:

توێژینەوەکە بەزمانێ سادە:


Comments