پرۆتینەکان پێویستە بەشێوەیەکی ڕاست دانس/جوڵە بکەن تا کاربکەن



پرۆتینەکان پێویستە بەشێوەیەکی ڕاست دانس/جوڵە بکەن تا کاربکەن

پرۆتنیەکان زۆرسەرنج ڕاکێشتر و ناوازترن لەوەی بیرمان لێکردونەتەوە ، لە توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی Johns Hopkins کە دوێنێ جۆرناڵی Science Advances بڵاویکردەوە ، توێژەران پشکنینیان بۆ پێکهاتەی ئەتۆمی پرۆتینەکان کرد و بەڵگەی زیاتریان دەستکەوت لەبارەی دانسی پرۆتینیەکان و ئەم دۆزینەوەشیان ئەتوانرێ سوودی لێ وەربگیرێت لە دروستکردنی دەرمان تا وەکو بتوانن ئەرکی پرۆتینەکان بگۆڕن.

پرۆتینیەکان چەندین ئەرکیان هەیە لە جەستەدا هەر لەدروستکردنی پێکهاتەکانەوە تاوەکو کارلێکە کیمیاییەکانی خانە. دەمێک بوو زانرابوو پرۆتینەکان دانس و جوڵە دەکەن بەڵام هێشتا زانایان گفتۆگۆیان دەکرد لەسەر گرنگی ئەم جوڵانە.

توێژەرێکیان دەڵێت : ئەو ڕێگایەی پرۆتینەکان کاردەکەن لەگەڵ شەریکەکانیان لەکاتێکی گونجاو و ڕاستدا (واتا پەیوەندییەکان) زۆر گرنگە بۆ تێگەیشتن لە فەرمانەکانیان. و دۆزیمانەوە کە دانسی پرۆتینەکان گرنگن بۆ ئەم پەیوەندییانە.

بۆ زیاتر تێگەیشتن تیمەکە لێکۆڵینەوەیان لە دانسی پرۆتینیHMWP2 کرد ، کە جۆرێکی ئەنزیمە پێی دەوترێتnonribosomal peptide synthetases. ئەم ئەنزیمە لەچەند ناوچەیەک پێکدێت کەبەیەکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی بەرهەمی ئاڵۆزی سروشتی دروستبکەن لە ماددەی کیمیایی بچووک.

ئەم بەرهەمە سروشتیانە زۆرجار تایبەتمەندی دەرمانسازییان هەیە ، وەکو bacitracin کە لە مەڵحەمی ئەنتیبایۆتیکدا هەیەtopical antibiotic ointments.
ئەم پرۆتینە بەرهەمەکەی yersiniabactin کە گەردیلەیەکە گەردیلەکانی ئاسن لەبەکتریا دەخوات وەکEscherichia coli کە لە نەخۆشی بۆریەکانی میزدا هەیە و وەکYersinia pestis کە ئەبێتە هۆی پەتای bubonic.

توێژەران دەڵێن تێگەیشتن لەوەی چۆن ناوچەکانی پرۆتین کارئەکەن بەیەکەوە وادەکات لەزانایان دەستکاری ئەو ناوچانە بکەن تا ماددەی کیمیای نوێ دروستبکەن.


بەگشتی ، تیمیەکە دۆزیانەوە بەرفراوانی دانسی ناوچەیەکی پرۆتینەکە ئەبێتە دەستپێکی پرۆسەیەک کە وادەکات ناوچەکە پەیوەندی بکات بە ناوچە هاوبەشەکانی تر لەیەک کاتدا.

وە بۆ دیاریکردنی گرنگی جوڵەی پرۆتینەکان زانایان ئامێری nuclear magnetic resonance بەکارهێنا کە ئامێرەکە مەیدانی موگناتیسی بەکاردێنێت بۆ چونە ناو ژینگە گەردیلەییەکانی ناوکی ناوەندی ئەتۆمەکان.

توێژەران دۆزیانەوە دوو ناوچە تەنها کاتێک دەبەسترێن بەیەک کاتێک دووەم ناوچە دەستکاری توشدەبێت ، ئەمەش واتای ئەوەیە کاتێک کاردەکەن بەیەکەوە کە تەنها پێویست بێت بۆ دروستکردنی بەرهەمەکە و خۆی بپارێزێت لە بەفیڕۆدان بەیەکەوە کاتێک دووەم ناوچە توشی دەستکاری نابێت.
توێژەران دەڵێن: بەمانایەکی تر ناوچەی یەکەم هەست دەکات کاتێک ناوچەی دووەم دەستکاری توش دەبێت و ئێمەش لێکۆڵینەوەمان کرد تا بزانین ئاخۆ جوڵە ڕۆڵی هەیە لەم پەیوەندییە.

لەسەر ئاستی گەردیلەی ئەم دوو ناوچەیەی پرۆتینە دوورن لەیەک نزیکەی یەک بەش لە 40 بلیۆنی مەترێک(واتا مەترێک بکە چل بلیۆن بەش ، تەنها یەک بەشی). بەڵام چۆن کارئەکەن سەرەڕای دووریان جێگای سەرنجی زانایان بوو.

بۆ ئەوەی پشانی بدەن جوڵەکان کارلێکەکانیان ئاسان کردووە لەگەڵ ناوچە دوورەکە و هەستکردن بە دەستکاری ناوچەی دووەم ، زانایان پرۆتینیHMWP2 دەستکاری کرد لەڕووی جینیەوە ، بە پێدانی بازدانێک کە ڕوویدا لەناوچەیەک دوور لەم دوو ناوچەیەی زانایان ناساندبوویان. جا بۆیە بازدانەکە ڕاستەوخۆ توانای ناوچەکانی بلۆک نەکرد لەگەڵ ناوچەکانی تر.

توێژەران دەڵێن:دۆزیمانەوە کە ناوچەی پرۆتیەکە جێگیر بوو لەڕووی پێکهاتەییەوە. پرۆتینە گۆڕاوەکەی کە توانای جوڵەی نەمابوو زەرەری دابوو لەتوانای خۆی بۆ ئەوەی  بلکێ بەناوچەی تر تەنانەت کاتێک دووچار دەستکاری ئەبن ، ئەمەش پشاندەری ئەوەیە جوڵەی نێو پرۆتینەکان خۆیان گرنگە بۆ کارکردن ناوچەکان لەگەڵ یەکتر.

توێژەران تێبینیان کرد زانیاری ورد دەربارەی جوڵەی پرۆتینەکان ئەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی زانایان بتوانن دەرمانی نوێ دیزاین بکەن کە ناوچەی چالاکی سروشتی پرۆتینەکە بەئامانج نەگرێت بەڵکو جوڵەکەی بۆستێنێت تاوەکو چالاکی لەدەست بدات ، ئەم ڕێگایەش کاریگەری لاوەکی کەمترە.

بۆ ئەم ئامانجەشە توێژەران خەریکی دراسەکردنی ئەوەن کە چۆن زیرەکی دەستکرد و کۆمپیتەرەکان ئەتوانن تێگەیشتن  پێشبینی جوڵەی پرۆتینەکان باشتربکەن.

سەرچاوەی توێژینەوەکە:

https://www.science.org/doi/10.1126/sciadv.abn6549

توێژینەوەکە بەزمانێ سادە:

https://phys.org/news/2022-07-protein-wiggle-jiggle.html#lightbox

Comments