ئەختەبوت و مرۆڤ هەمان جینی بازدەریان گەشەپێداوە
ئەختەبوت و مرۆڤ هەمان جینی بازدەریان گەشەپێداوە
ئەختەبوت یەکێک لە زیندەوەرە دەگمەنەکان کە مێشکێکی ئاڵۆز و توانایەکی درکی تایبەتی هەیە لەنێو بێ بڕبڕەدارەکاندا. بەشێوەیەک کە لەهەندێ ڕووەوە زیاتر لە بڕبڕەدارەکان نزیکترە.
لە توێژینەوەیەکی نوێدا لەجۆرناڵی BMC Biology
توێژەران ئەوەیان پشان دا کە هەمان جینی بازدەر"jumping genes" چالاکن لەمێشکی مرۆڤ و دوو جۆری ئەختەبوت ، کە ئەوانیش ئەختەبوتی Octopus vulgarisکە ئەختەبوتە ئاساییەکانە ، لەگەڵ ئەختەبوتی Octopus bimaculoidesکە پێشی دەوترێت ئەختەبوتی کالیفۆرنیا.
ئەم دۆزینەوەیە ئەکرێ ببێتە هۆی تێگەیشتن لە نهێنی زیرەکی ئەم زیندەوەرە.
لەساڵی2001پرۆژەی جینۆمی مرۆڤ ئەوەی پشاندا لە سەدا45 جینۆم پێکهاتووە لە زنجیرەیەک کە پێی دەوترێ transposons یاخوود"jumping genes"
ئەم بەشەی جینۆم لەڕێگای کۆپی پەیست و کەت پەیست دەجوڵێت لە شوێنە جیاوازەکانی جینۆمدا. لە زۆربەی حاڵەتەکان ئەم توخمە جوڵاوانە بێدەنگ ئەمێننەوە واتا کاریگەریەکی دیاریان نییە و توانای جوڵەشیان لەدەستداوە. هەندێکیان ناچالاکن چونکە بەدرێژایی جیلەکان بازدانیان تێداکۆبوەتەوە ، و ئەوانی تر ساغن بەڵام بلۆک کراون لەلایەن میکانیزمەکانی بەرگری خانەیی.
لەڕووی پەرەسەندنەوە ئەم پارچە و کۆپیە شکاوانەی ئەم توخمانە هێشتا سوودیان هەیە و ئەکرێت پەرەسەندن شتیان لێوە بنیات بنێت.
لەنێو ئەم توخمە جوڵاوانەدا ، گرنگترینیان ئەوانەن کەپێیان دەوترێ خێزانی
LINE (Long Interspersed Nuclear Elements)
کە سەدان کۆپیان لەنێو جینۆمی مرۆڤدا هەیە و هێشتا ئاکتیڤن. پێشتر وادەزانرا ئەم بەشانە تەنها پاشماوەی پەرەسەندنن بەڵام توێژینەوە نوێکان پشاندەری ئەوەن کە چالاکیان بەوردی ڕێکخراوە لە مێشکدا.
چەندین زانا باوەڕیان وایە ئەم بەشانە پەیوەستن بە توانای درکی وەکو فێربوون و یادگە. ئەو بەشانە بەتایبەت چالاکن لە هیپۆکامەسhippocampus
کە گرنگترین پێکهاتەی مێشکمانە بۆ کۆنتڕۆڵی دەماریی پرۆسەکانی فێربوون.
جینۆمی ئەختەبوت دەوڵەمەندە بە جینی بازدەر وەک هی ئێمە ، کە زۆربەی ناچالاکن.
بەتەرکیز کردنە سەر ئەو ترانسپۆزانەی کە هێشتا ئەتوانن کۆپی پەیست بکەن ، توێژەران توانیان توخمێکی خێزانیLINE لەبەشەکانی مێشکدا بناسێنن کە گرنگن بۆ توانا درکیەکانی ئەم ئاژەڵانە.
ئەم دۆزینەوەش لەڕێی تەکنیکە نوێکانی بەزنجیرەکردنی جینۆمەوە ڕوویدا کە بەکاردەهێنرێن بۆ شیکارکردنی پێکهاتەی گەردیلەیی ئەو جینانەی چالاکن لە سیستەمی دەماری ئەختەبوت.
توێژەران دەڵێن: دۆزینەوەی ئەم توخمانەی LINE ،
کە چالاکن لە مێشکی دووجۆری ئەختەبوت زۆر گرنگە چونکە پشتگیری زیاددەکات بۆ ئەو بیرۆکەی کە ئەم توخمانە ئەرکی تایبەتیان هەیە کە زیاترە لە کۆپی پەیستکردن.
توێژەرێکیان دەڵێت: حەرفیەن بازم دا لەسەر کورسیەکە کاتێک لەژێر مایکرۆسکۆپ ئاماژەیەکی بەهێزی چالاکی ئەم توخمەم بینی لە vertical lobe
کە پێکهاتەیەکی مێشکی ئەختەبوتە بەرپرسە لە فێربوون و توانا درکیەکان ، ڕێک وەک هایپۆکامەسی مرۆڤ بوو.
ئەم لێکچوونە لەنێوان مرۆڤ و ئەختەبوت کە ئەوە پشان دەدات چالاکی توخمی LINEلە بارەی توانای فێربوونەوە ، نمونەیەکی ناوازەبێت بۆ پەرەسەندنی سەربەخۆconvergent evolution کە تێیدا دوو زیندەوەری دوور لەیەک لەڕووی جیینەوە هەمان پرۆسەی گەردیلەیی گەشەپێدەدەن بەسەربەخۆی لەیەک ، بەهۆی وەڵام دانەوەیان بۆ هەمان پێویستی یاخوود بەهۆی هەمان پەستان.
توێژەران دەڵێن: مێشکی ئەختەبوت لەڕووی فەرمانەوە هاوشێوەی شیردەرەکان لەزۆرێک تایبەتمەندیەکان و لەبەر ئەم هۆکارە ئەو توخمە ناسێنراوانە پشاندەری کاندیدێکی گرنگن بۆ دراسەکردن تا وەکو زانیاریمان باشتربکات لەسەر پەرەسەندنی زیرەکی.
سەرچاوەی توێژینەوەکە:
https://bmcbiol.biomedcentral.com/articles/10.1186/s12915-022-01303-5
توێژینەوەکە بەزمانێ سادە:
https://phys.org/news/2022-06-octopus-brain-human-genes.html
Comments