جیناتی بەرهەمهێنەری ئاڕئێن ئەی ناکۆدکەر کلیلی گەشەی مێشکن



جیناتی بەرهەمهێنەری ئاڕئێن ئەی ناکۆدکەر کلیلی گەشەی مێشکن


لە توێژینەوەیەکی نوێی جۆرناڵی plos توێژەران توانیان ڕۆڵی کۆمەڵە RNA ناکۆدکەر(کە پێشتر وادەزانرا زبڵ و پاشماوەیە) بدۆزنەوە کە کلیلی گەشەی مێشکن.


توێژینەوە نوێکە ئەو میکانیزمەی پشان دا کە ئەو جینانەی کۆدیRNA ناکۆدکەری درێژ دەکەن کار لێک دەکەن لەگەڵ جینە دراوسێکان تا گەشە و فەرمانی دەمارە خانەییە پێویستیەکان ڕێکبخەن.


ژمارەی ئەم جینە RNA ناکۆدکەرە درێژانە لەنێوان 18 هەزار بۆ 60 هەزار دەبن ، پێشتر وادەزانرا بێ فەرمان و پاشماوەن بەڵام ئێستا ڕوون هەموو شتێکن جگە لە پاشماوە ، وە ئەکرێت بەهۆیانەوە چارەسەری ئەو کەسانەی دەماریان دووچاری زەرەرێکی توندبوەتەوە.


ئەم جینی RNA ناکۆدکەرە درێژانە لەگەڵ جینە دراوسێکانیان کە کۆدی پرۆتین دەکەن بەیەکەوە کاردەکەن لە ڕێکخستنی جین ئێکسپرێشن ، هەرچەندە تا ئێستا فەرمانی زۆرێک لەو RNA کۆدکەرانە نەدۆزراونەتەوە. بەمانایەکی تر ئەم جینانەی کۆدی RNA ناکۆدکەری درێژ دەکەن لەگەڵ پرۆتینەکان وەکو جوتێک کاردەکەن. بەیەکەوە کۆنتڕۆڵی ئەوە دەکەن کە چۆن دەمارەکان دروستدەبن و فەرمانیان دەبێت بەتایبەت لەمێشکدا بەدرێژای گەشەی کۆرپەلە و سەرەتاکانی ژیان. 


توێژەرێکیان دەڵێت: ئەم توێژینەوەیە نزیکترمان دەکاتەوە لە تێگەیشتن لە بنەماکانی بایۆلۆجی دەمارە خانەییەکان و چۆن دروستدەبن. وە ئەم مەعریفەیە ئەکرێت گرنگ بێت بۆ ئەو زانایانەی سەیری ئەو ڕێگایانە دەکەن کە دەمارێکی شکستخواردوو بگۆڕن و ئەرکی دەمارەکان بێننەوە ، بۆ نمونە لەو کەسانەی جەڵدەیان تووش بووە.


سەرچاوەی توێژینەوەکە:

https://journals.plos.org/plosgenetics/article?id=10.1371/journal.pgen.1010230

توێژینەوەکە بەزمانێ سادە:

http://www.google.com/amp/s/scitechdaily.com/scientists-unravel-the-mystery-of-junk-genes-that-are-key-to-brain-development/amp/


Comments