شێخ انور شای کشمیری لەبارەی باڵای فەرموودەکەی ئادەم



شێخ انور شای کشمیری لەبارەی باڵای فەرموودەکەی ئادەم


یەکێک لەو فەرموودانەی لێکدانەوەکەی مشتومڕی لەسەر دروستبووە بریتیە لە فەرموودەی باڵای ئادەم ، فەرموودەکە بەم شێوەیە :


حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ جَعْفَرٍ، حَدَّثَنَا عَبْدُالرَّزَّاقِ، عَنْ مَعْمَرٍ، عَنْ هَمَّامٍ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ:"خَلَقَ اللَّهُ آدَمَ عَلَى صُورَتِهِ، طُولُهُ سِتُّونَ ذِرَاعًا، فَلَمَّا خَلَقَهُ قَالَ: اذْهَبْ فَسَلِّمْ عَلَى أُولَئِكَ النَّفَرِ مِنَ المَلاَئِكَةِ، جُلُوسٌ، فَاسْتَمِعْ مَا يُحَيُّونَكَ، فَإِنَّهَا تَحِيَّتُكَ وَتَحِيَّةُ ذُرِّيَّتِكَ، فَقَالَ: السَّلاَمُ عَلَيْكُمْ، فَقَالُوا: السَّلاَمُ عَلَيْكَ وَرَحْمَةُ اللَّهِ، فَزَادُوهُ: وَرَحْمَةُ اللَّهِ، فَكُلُّ مَنْ يَدْخُلُ الجَنَّةَ عَلَى 

صُورَةِ آدَمَ، فَلَمْ يَزَلِ الخَلْقُ يَنْقُصُ بَعْدُ حَتَّى الآنَ"


واتا : پێغەمبەر د.خ فەرموویەتی خودا ئادەمی دروستکرد و بە شەست باڵ دروستی کرد ، کاتێک دروستی کرد پێی وت بچۆ سەلام بکە لەو کۆمەڵە فریشتە و گوێبگرە لە وەڵامدانەوەیان ، ئەوە دەبێتە سەلامی تۆ و سەلامی نەوەکانت. جا ئادەم بە فریشتەکانی وت السلام علیکم و فریشتەکانیش وتیان السلام علیک ورحمة الله، فریشتەکانی بەزەی خواشیان زیادکرد بۆ سەلامەکەی ئادەم. هەرکەسێک بچێتە بەهەشتەوە لە ئادەم دەچێت(لەشکڵ وڕواڵەت). خەڵکی باڵایان کەم دەبێت لەو کاتەوەی خەلقی ئادەم.


جا محمد تقي العثماني دەڵێت : 

وەڵامێکی شیاوی ئەم کێشەیە کە دێتە عەقڵی مرۆڤ لەبارەی وشەکەی پەیامبەر کە د.خ دەڵێت تا وەکو ئێستا نەوەستاون لە کورتبوون{واتا باڵای مرۆڤەکان} مانای ئەوە نییە کە هەموو جیلێک مرۆڤەکان باڵایان نزم دەبێتەوە بەڵکو مانای ئەوەیە جەستەی مرۆڤ لەو کاتەوە بەو نوقسانیە ماوەتەوە. ئەمە ئەو تێڕوانینەیە کە پێمان گەیشتووە لە شێخی شێخەکانمان انور شای کشمیری ڕەحمەتی خوای لێبێت ، کە ئەو شەست باڵە باڵای ئادەم بووە لە بەهەشت جا کاتێک خوا لەبەهەشت دەریکرد کورتبووەوە باڵای و تا ئەمڕۆش نەوەکانی نەوەستاون لەبوونی هەمان باڵای کورت. وە باڵا ئەسڵەکەی خۆیان بۆ دێتەوە کاتێک دەگەڕێنەوە بەهەشت. جا قسەکەی پەیامبەر د.خ کە دەڵێت نەوەستاون تا ئێستا لەکورت بوون مانای ئەوەیە خەڵکی نەوەستاون لەو نوقسانیە(کە بریتیە لەدەستدانی باڵاکەی بەهەشت) ، والله اعلم.


وە ئەمساڵیش موفتی مونتەسیر زەمان کتێبێکی لەسەر ئەم فەرموودە بڵاوکردوەتەوە بەڵام بەداخەوە هێشتا بەدەستم نەهێناوە وخوێنەری نەبووم ، بەڵام ئاماژە بەناوەکەی ئەدەم تا بتوانن سوودی لێ وەربگرن ، ناوی کتێبەکە:

The Height of Prophet Adam: At the Crossroads of Science and Scripture


سەرچاوەکان:

Al-Bukhārī, Ṣaḥīḥ (#3955, 4336).

The Evolution and Hadith Debate: Methodological and Interpretative Issues 

S. Z. Chowdhury 

20th July 2019, London


Comments