ئەڵقە ونەکان ، دۆزینەوەی فەرمانی RNA ناکۆدکەر



ئەڵقە ونەکان ، دۆزینەوەی فەرمانی RNA ناکۆدکەر

جینۆم چەندەها جینی تێدایە کە پرۆتین دروست ناکەن بەڵکو RNA درێژ دروستدەکەن کە پێشیان دەوترێ long intergenic non-coding RNAs (lincRNAs) ، ئەم lincRNAs ئەمڕۆ ئەزانین ئەرکی گرنگیان هەیە(بە پێچەوانەی ڕابردوو کە وامان ئەزانی پاشماوە و بێ ئەرکن) وەکو ڕێکخستنی وەڵامەکان لەبەرامبەر گۆڕانکاریە ژینگەییەکان. بەڵام بەهۆی دەگمەنی داتا بەتایبەت بۆ ڕووەکی دانەوێڵە ، نەمانتوانیوە تێگەیشتنێکی قوڵمان هەبێت دەربارەی ڕۆڵیان.


تا ئێستا هیچ دراسەیەکی بەرفراوانی جینۆمی بەشێوەیەکی سیستەماتیکی نییە کە هەم پشڕاستی زنجیرەی DNA کردبێتەوە کە lincRNAs دروستدەکات و هەم ئەرک و فەرمانیشی پێشنیارکردبێ بۆیان. وە داتاکانیش بەشێوەی جیاواز جیاواز ئاماژەپێدراون بەهۆیەوە بەراوردکاری ڕاستەوخۆ قورس بووە لەنێوانیاندا.


جا ئەم بەربەستانە بووە هۆی ئەوەی توێژەران بەشێوەیەکی گشتگیر سەیری ناسنامە و بەرهەمهێنان و فەرمانی ئەم lincRNAs ە لە چوار جۆری ڕووەک لەخێزانی خەرتەلە بکەن لەناویشیاندا Arabidopsis thaliana کە بەمشکی تاقیگە ناسراوە لەگەڵ Brassica rapa کە شێلم دروستدەکات. توێژینەوەکە مانگی ڕابردووی لەجۆرناڵی Plant Cell.

گروپەکە چەندین شوێنیان دۆزیەوە لە جینۆمی چوار ڕووەکەکە کە lincRNAs بەرهەم دەهێنا و پێشنیاری فەرمانیشیان بۆ کردن و پشتڕاستی فەرمانی هەندێکیشان کردن کە ڕۆڵیان هەیە لە پرۆسەی جێرمینەیشنی germination ڕووەکی Arabidopsis ، وە ڕێگایەکیان دانا کە توێژەران بتوان باشتر تێبگەن لە نهێنی گەردیلەکانی ئەم جۆرانە لە دانەوێڵەوە بۆ مرۆڤ.


دراسەکە ڕێگایەکی گشتگیریان بەکارهێنا بۆ کۆکردنەوە و ڕوونکردنەوەی داتای lincRNAs کە بتوانرێ بەشێوەیەکی ئاسان بەکاربێت لەلایەن گروپەکانی تر. ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ بەراوردکردن لە چەندین تاقیکردنەوەی جیاواز و جۆر هەتا داتاکان بەردەوامبن لە زیادبوون.

تیمەکە ئەنجامەکانیان کردە ناو CyVerse کە ۆرکسپەیسێکی خۆڕای و کراوەیە کەتێیدا توێژەران ئەتوانن داتا هەڵبگرن و شیبکەنەوە و بەدەستی بێنن.

لە دراسەکە تیمەکە زیاتر لە داتای 20 هەزار زنجیرەی RNA ئامادەکرد لە چوار جۆری خەرتەلەوە و تەواوکاریشیان پێدا لەلایەن داتای بەزنجیرەکراوی خۆیان تا بتوانن هەزارەها lincRNAs دیاریبکەن و دواتر ڕوونیان کردنەوە بەزانیاری جینی و پێکهاتەی و هیتریش.


وە ئەرکیان بە lincRNAs دا لەسەر بنەمای هەمان شێوە expression کە هەیە لەو جینانەی پرۆتین بەرهەم دێنن و ئەرکی ناسراویان هەیە. دواتر تیمەکە بەشێکی(subset) lincRNAs سڕیەوە کە وادەردەکەوت ڕۆڵی هەبێت لە جێرمینەیشنی تۆو و گەشەی Arabidopsis ، ئەم سڕینەوەش بووە هۆی کەمبوونەوەی جێرمینەیشن ، جا بۆیە ڕێگاکەیان بۆ دیاریکردنی فەرمانی lincRNAs پشتڕاست بویەوە.


هەروەها جگە لە دراسە بەردەوامەکانی ئێستا کە پەیوەستن بە جێرمینەشنی lincRNAs ، تیمەکە میتۆدی خۆیان جێبەجێدەکەن بەسەر lincRNAs لە چوار دانەوێڵەی گرنگی تر کە داتای زنجیرەی RNA یان بەشێوەیەکی زۆر لەبەردەستە ، ئەوانیش برنج و گەنمەشامی و sorghum و Setaria italica یە. و پلانیشیان هەیە درێژی بکەنەوە بۆ نۆ جۆری تریش.

توێژەران دەڵێن: توێژینەوەی جینۆمی ڕووەک زۆرجار لەدوای توێژینەوەکانی شیردەرەکانە بەڵام لەگەڵ lincRNAs ئێمە هێشتا زۆر لەتاریکی و نەزانراویداین لەبارەی هەموو زیندەوەران. وە توێژینەوە لە lincRNAی ڕووەک ئەکرێت کاریگەری هەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ و دانەوێڵە ئەویش بەیارمەتیدانمان تا باشر تێبگەین لە تایبەتمەندیە ئەساسیەکان جا ئیتر گرنگ نییە چ جۆرە زیندەوەرێک بێت.

سەرچاوەی توێژینەوەکە:

https://academic.oup.com/plcell/advance-article/doi/10.1093/plcell/koac166/6603107?login=false

لینکی توێژینەوەکە:

https://phys.org/news/2022-07-links-function-lincrnas.html

Comments