کێشەی جۆر/سپیشز لەبایۆلۆجیدا بەشی 2



 کێشەی جۆر/سپیشز لەبایۆلۆجیدا بەشی 2


ئەم حاڵەتە لەڕووی لۆجیکیەوە کێشەیە بۆ بیرۆکەی BSC بەڵام کووشندە نییە بۆی لەبەر دوو هۆکار :

یەکەم ئەوەیە ئەم حاڵەتە زۆر کەمە لە سروشتدا.

دووەمیش ئەوەیە عادەتەن ئەم حاڵەتە بە قۆناغی پرۆسەی بەجۆربوون speciation دەبینرێت ، واتا دوو دانیشتوان لەم سەری مستیلەکە و لەو سەری مستیلەکە ئەبنە جۆری نوێ ، ئەگەر وێنە پلەگەراییەکە وەربگرین هەزارەها نەوەمان پێویستە تا جۆرێک ببێتە دوو جۆری جیابوەوە لەیەک لەڕووی جوتبوونەوە ، جا ئەڵقەکانی ئەو نێوەندە شتێکی چاوەڕوانکراوە دروستببێت. لەم ڕوانگەیەوە بوونی مستیلەی سپیشزەکان کێشە نابێت بۆ بیرۆکەی BSC بەڵکو ئەو حەقیقتە ئەداتەوە کە سنوری سپیشزەکان ڕوون نییە چونکە پەرەسەندن واکاردەکات.


وە بێگومان لاوازیەکانی بیرۆکەی BSC بوەتە هۆی ئەوەی هەندێ بیرۆکەی تر گەشە پێبدرێت وەکو:

ecological species concept

phylogenetic species concept

morphological species concept

وە بەلایەنی کەم 30 پێناسە ئاماژەپێکراوە لە ئەدەبیاتی بایۆلۆجی بۆ وشەی سپیشز. بەڵام هیچ یەکێکیان ڕۆڵێکی جێگیری بەدەست نەهێناوە.

جا ئەمە بۆتە ئەوەی هەندێک بڵێن با واز لەچەمکی جۆر بێنین ، بەڵام ئەمە کۆتا هەڵبژاردەیە چونکە بۆ نمونە ئەگەر باڵندەناسێک باڵندەیەکی سەیر ببینێت ئەبێت هەوڵبدات بزانێ چ جۆرێکە تا سیفەت و ڕەفتار و ئیکۆلۆجیەکەی دیاریبکات ، بەمانایەکی تر سپیشز زانیاری زۆر گرنگمان پێدەدات.


یەکێکی تر لەو باسانەی پەیوەستە بە سپیشز بریتیە لەو پێشنیار و تێڕوانینەی مایکڵ غێسلینی بایۆلۆجست و فەیلەسوف دەیڤد هاڵ ، ئەوان پێیان وابوو سپیشزەکان بریتین لە تاکەکان ، وە پێیان وابوو کێشەی سپیشز بەندە لەسەر گریمانەیەکی هەڵە ئەوەش ئەوەیە کە سپیشز جۆرێک بێت بەڵکو سپیشز تاک یاخوود شتێکە نەوەک جۆرێک. بۆ نمونە پشیلەیەکمان هەیە ناوی تۆمە ، تۆ لەکات و شوێنێکی دیاریکراودا ئەژی و ساتێک دێت لەناوئەچێت. سپیشزیش ئاوهایە پەیدادەبێت و دەمێنێتەوە بۆ ماوەیەک بەکاتی جیۆلۆجی و پاشان لەناودەچێت. بەڵام جۆر وانیە سنوردار نییە بەشوێن و کات ، بۆ نمونە ئاڵتون هەرماددەیەک لەم گەردوونە ژمارەی ئەتۆمی 79 بێت ئاڵتونە ، جا ڕەچەڵەکی هەر چۆنێک بێت. وە ئەتوانین هەموو ئاڵتوونی دونیا لەناوببەین و دروستی بکەینەوە بەڵام جۆر وانیە لەناوچوو نایەتەوە هەروەکو من و تۆ کە دەمرین نایەینەوە دونیا. وە پێیان وابوو پەیوەندی زیندەوەر بۆ جۆرەکەی بریتییە لەبەش بۆ هەموو نەوەک ئەندامێک بۆ جۆرەکە.


جا ئەم دوو تێڕوانینە دوو لێکەوتەی فەلسەفی لێوە دروستدەبێت:

یەکەمیان ئەوەیە چیتر نابێت چاوەڕێی ئەوە بکەین یاسای زانستی بدۆزینەوە کە جێبەجێ ببێت بەسەر هەموو و تەنها زیندەوەرانی جۆرێک. لەکاتێکدا فەلسەفەی زانست بەشێوەیەک نەریتی زانست ئەبینێت وەک گەڕان بەدوای یاسای نەگۆڕیی زانستی دا بۆ نمونە هەموو ئەلیکترۆنێک بارگەی ناقسی هەیە.جا ئەگەر ئێمە پێمان وابێت سپیشز جۆری سروشتیە ئەوا دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەین بایۆلۆجستان تایبەتمەندیەک بدۆزنەوە کە جێبەجێ ببێت بەسەر هەموو و تەنها زیندەوەرانی جۆرێکدا.

بەڵام ئەگەر سپیشز بریتی بێت لە تاکەکان و بەشەکانی بریتی بێت لە زیندەوەران ، ئەوا یاسایەکی جێگیر بوونی نامێنێت. وە ئەو ڕاستییەی کە گشتاندنێکی بێ ئیستسنا بەکەمی ئەبینرێت لەجیهانی بایۆلۆجیدا پشتگیری ئەم تێڕوانینەیە کە سپیشزەکان تاکن.


دووەم لێکەوتە دەربارەی سروشتی مرۆڤە ، بێگومان مرۆڤ هەندێ تایبەتمەندی تایبەتی هەیە کە ئاژەڵانی تری زۆر نزیک لێی نیانە وەکو چیمپانزی ، کە وایکردووە هەندێ لەزانایان مرۆڤ بەو تایبەتمەندیانە پێناسە بکەن. جا باوەڕ بەسروشتی مرۆڤ شتێکی عاقڵانی چونکە مرۆڤ زۆر جیاوازە لە چیمپانزی کەنزیکترین ئاژەڵە لێی. بەڵام دەیڤد هاڵ پێی وابوو هۆمۆسەیپیەنس تاکێکە نەوەک جۆرێک ، وە تایبەتمەندیەک نییە کە پێناسەی کرۆکی مرۆڤایەتی پێبکرێت ، بەمانایەکی تر هیچ کۆمەڵە تایبەتمەندیەک نییە کە بکرێتە مەرجی مرۆڤ بوون.

بەشی سێیەم لەپۆستی داهاتووە دەربارەی کە چۆن سپیشز ئەدەینە پاڵ ئاستە بەرزەکانی تری تاکسۆنۆمی 

سەرچاوە:

Samir Okasha

PHILOSOPHY OF BIOLOGY A Very Short Introduction

 

Comments