کێشەی جۆر/سپیشز لە بایۆلۆجیدا بەشی 3
کێشەی جۆر/سپیشز لە بایۆلۆجیدا بەشی 3
پاش ئەوەی زیندەوەرێک توانیمان سپیشزەکەی دیاری بکەین ، دەبێت ئەو سپیشزە بدەینە پاڵ ئاستەکانی تری تاکسۆنۆمی ، ئەمەش لەسەب بنەمایەک دەکرێت پێی دەوترێت phylogenetic systematics یان cladistics.
ئەم پۆلێنکردنە دەبێت مێژووی پەرەسەندنمان پشان بدات بەمانایەکی تر پۆلێنکردنەکە دەکرێت لەسەر بنەمای چەندێک نزیکن لەیەکتر سپیشزەکان ، وە ئەم گروپە تاکسنۆمیانە لەسەروی سپیشزەوە دەبێت monophyletic بن ، واتا سپیشزەکانی گروپێکی دیاریکراو باوانێکی هاوبەشیان هەبێت کە باوانی هیچ سپیشزێکی تر نەبێت. سەیری ئەم وێنە بکە تا باشتر تێبگەیت کەی پرایمتەکانە
وە لەنێو پرایمتەکاندا گروپی مۆنۆفیلیتکی بچووکتر ئەبینرێت وەکو ئەیپە گەورەکان great apes کە پێکهاتووە لە مرۆڤ و چیمپانزی/بۆنۆبۆ و غۆرێلا و ئۆرانگوتان. بەڵام ئەگەر بێت و بۆ نمونە غۆرێلا لاببەین ئەوا ئەو گروپە مۆنۆفیلیتیک نامێنێتەوە چونکە ئەویش هەمان باوانی هاوبەشی هەیە لەگەڵ مرۆڤ و چیمپانزی/بۆنۆبۆ و ئۆرانگوتان.
ئەم جۆرە پۆلێنکردنە سوودی هەیە بۆ نمونە گروپێکی مۆنۆفیلیتیکی هەموویان چەند سیفەتێکی هاوبەشیان هەیە. بۆ نمونە ئەیپە گەورەکان هەموویان کلکیان نییە و جیاوازی نێوان نێرومێیان زۆرە sexual diamorphism. لەکاتێکدا مەیمون و گیبۆن هەندێک لەم تایبەتمەندیانەیان نییە.
بەڵام لەهەندێ حاڵەتی تر مۆنۆفیلیتیک توشی پۆلێنکردنی ناسروشتیمان دەکات. بۆ نمونە لە پۆلیclass reptalia بەشێوەیەکی نەریتی لیزاردەکان و تیمساحەکان بەیەکەوە دانراون بەڵام باڵندەکان بەجیا دانراون کە پۆلی aves یان پێدەوترێت ، ئەمە لەڕووی بایۆلۆجیەوە مانادارە چونکە باڵندەکان فسیۆلۆجی و ئەناتۆمیەکی جیاوازیان هەیە لەو دوانەی تر بەڵام لەڕووێ مۆنۆفیلیتکەوە باڵندەکان لەگەڵ لیزارد و تیمساحەکان یەک باوانی هاوبەشیان هەیە ، لەبەر ئەمە هەندێک لەپسپۆڕانی تاکسۆنۆمی دەڵێن پۆلی reptalia دەبێت دەستبەرداری ببین.
لەساڵانی 1960 و 1970 کان دیبەیتێکی توند هەبوو لەنێو سێ گروپدا دەربارەی پۆلێنکردن یەکەم لایەنگرانی فایلۆجێنەتیک بوون کە دەڵێن دەبێت پۆلێنکردن ڕەنگدانەوەی مێژووی پەرەسەندن بێت بەمانایەکی تر لەسەر بنەمای باوانی هاوبەش بێت ، گروپێکی نر phenetics بوون پێیان وایە دەبێت پۆلێنکردن پەیوەندی نەبێت بە مێژووی پەرەسەندنی جۆرەکان بەڵکو دەبێت بەندبێت لەسەر لێکچوونی بینراوی جۆرەکان بێ هیچ حسابکردنێک بۆ باوانی هاوبەش ، گروپێکی تریش وەک سێیەم گروپ لەنێوەندی ئەو دوانە وەستا evolutionary taxonomy بەپێی ئەمان دەبێت پۆلێنکردنەکان ڕەنگدانەوەی مێژووی پەرەسەندن بێت بەڵام بەشێوەیەکی توند پێویست ناکات پۆلێنەکە مۆنۆفیلیتکی بێت واتا بۆ نمونە reptalia ئاسایە باڵندەکانی تێدا حسێب نەکرێت.
بەڵام لایەنگرانی فایلۆجێنەتیکی دەڵێن دوو گروپەکەی تر بابەتیانە کارناکەن بۆ نمونە phenetics ئەتوانن هەموو دوو جۆرێک بێنن کە هەندێ تایبەتمەندیان لەیەکدەچێت ، evolutionary taxonomy ەکانیش ئەبێت دیاریبکەن ئەو جیابونەوانەی گروپەکان تا چەندێکە ، ئەمەش دیسان بابەتیانە نابێت ، بۆ نمونە باڵندەکان دەمێکە جیابوەتەوە لە پۆلی reptalia.
لەبەرئەو هۆکارە لایەنگرانی فایلۆجێنەتیکی زاڵن و هەرچەندە بەرهەڵەستیان توشبووە دەربارەی نادڵنیایی پۆلێنکردنەکانیان بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی DNA و میتۆد و تەکنیکی پێشکەوتوە ئەتوانرێ پۆلێنکردنەکان تا ئاستێکی باش دڵنیای بدەن بەبەراوردی ڕابردوو کە پشت ئەبەسترا بە مۆرۆفۆلۆجی و ئێسکەکان.
ئەم پۆلێنکردنی فایلۆجێنەتیکیە لەهەندێ شتدا لەگەڵ سیستەمی لایەنەس هاوڕایە وەکو بوونی پلەبەندیەکە hierarchical structure بەڵام بەپێچەوانەی سیستەمی لاینەس ئاستەکانی وەکو جینەس و فاملی و هتد... مانایەکی کرۆکیان نییە ، هیچ بنەمایەک نییە بڵێ فڵانە گروپی مۆنۆفیلیتیکی بە جینەس حسابە یان بە فاملی حسابە یان بەهتد.. ، جا لەبەر ئەمە کەمینەیەک لە زانایان پێیان وایە سیستەمی لاینەس لابببرێت باشترە.
سەرچاوە:
Samir Okasha
PHILOSOPHY OF BIOLOGY A Very Short Introduction
Comments