بۆچی نەخەوتن لەشەودا خراپە ؟



بۆچی نەخەوتن لەشەودا خراپە ؟

ئەمڕۆ جیهان بەشێوەیەکی گشتی بەهۆی تەکنەلۆجیا و پێداویستیەکانەوە شەوان تا کاتێکی زۆر ناخەون ، بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئەم کارە زەرەر دەدات لە تەندروستیان.

عەقڵی مرۆڤ بەچەندین بەڵگە لەشەودا بەشێوەیەکی جیاواز کاردەکات ، بەشێوەیەک کە وادەکات مرۆڤ ئاسانتر مەیل ببات بەرەو بیرۆکە و ڕەفتاری خراپ بەتایبەت لەپاش نیوەی شەو عەقڵی مرۆڤ ئاسانتر بیرۆکە نەرێنیەکان ڕادەکێشێت وەک لە بیرۆکە ئەرێنیەکان.

جا توێژینەوەیەکی نوێ کە لە جۆرناڵی Frontiers in Network Psychology
بڵاوکراوەتەوە ، توێژەران گریمانەیەک پێشکەش دەکەن بەناوی عەقڵ لەپاش نیوەی شەو Mind After Midnight ، ئەم گریمانە پێشنیاری ئەوە دەکات کە جەستەی مرۆڤ و عەقڵی مرۆڤ بەپێی سوڕێکی 24 کاژێریەوە کاردەکات و ئەمەش کاردەکاتە سەر هەست و سۆز و ڕەفتارمان. بەکورتی لەهەندێ کاتی تایبەتدا ئێمەی مرۆڤ مەیل ئەدەین کە هەست بکەین و ڕەفتار بکەین بەچەند شێوەیەکی تایبەت. بەڕۆژ بۆ نمونە ئاستە گەردیلەییەکان و چالاکی مێشکمان وادانراون بەئاگابن بەڵام لەشەودا ڕەفتار ئاسایمان بریتی بێت لە نوستن.

توێژەرێکیان دەڵێت : داوام ئەوەیە توێژینەوەی زیاتر بکرێت چونکە تەندروستی و سەلامەتی ئەو خەڵکە کارتێکراوە.

توێژەران دوو نمونە بەکاردێنن بۆ پشاندانی خاڵەکەیان.

یەکەم کەسێکی ئالوودەبوو بە هیرۆینە کە لەڕۆژدا ئەتوانێ باشتر خۆی بگرێت بەڵام لەشەودا ئاسان توشی بەکارهێنانی دەبێت.

دووەم خوێندکارێکی کۆلێجە کە ئەناڵێنێت بە کەمخەوی، کە هەست بە بێ ئومێدی و تەنیای دەکات لەشەودا.

وە هەروەها لەشەودا زیاتر ماددەی قەدەغەکراو و مەترسیدار بەکاردێت ، لەساڵی 2020 توێژینەوەیەک کە سەرپەرشتی سەنتەری بەکارهێنانی دەرمانی دەکرد لەبەڕازیل ، دەریخست  4.7 ئەوەندە زیاتر ماددە بەکاردێت لەشەودا.

ئەم ڕەفتارانە هەنێکی ئەکرێت لێکبدرێنەوە بە کەمخەوی یان تاریکی بەڵام بە ئەگەرێ زۆر گۆڕانە دەمارییەکان ڕۆڵیان هەیە لەگەڵیاندا.

توێژەران دەڵێن: تا ئێستا هیچ توێژینەوەیەک نییە لێکۆڵینەوەی کردبێت لەوەی کە چۆن کەمخەوی و کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە کاریگەری دەکاتە سەر سیستەمی پاداشتکردنی کەسەکان. لەبەرئەوە ئێمە بەڕاستی نازانین چۆن کرێکار و فڕۆکەوان و پزیشک لەگەڵ ئەم دۆخە نائاساییانەی نوستنیان دەگونجێن.

سەرچاوەی توێژینەوەکە:

https://www.frontiersin.org/articles/10.3389/fnetp.2021.830338/full

توێژینەوەکە بەزمانێ سادە:

https://www.sciencealert.com/the-human-mind-is-not-meant-to-be-awake-after-midnight-scientists-warn

Comments