ئایا گەردوونە خولییەکان دەستپێکیان هەیە؟
ئایا گەردوونە خولییەکان دەستپێکیان هەیە ؟
یەکێک لەو سیناریۆ و گریمانانەی دانراوە بۆ دەستپێکی گەردوون بریتیە لەوەی گەردوون دەکشێت و دەچێتەوە وەکو خول و سوڕێک بەشێوەیەکی بێ کۆتا کە پێی دەوترێ bouncing universe یاخوود cyclic universe
لەبەرئەوەی ئەم سینارۆیە تێیدا بەردەوامی هەیە ، گەردوون ئەبێت دەستپێکێک و کۆتاییەکی نەبێت بەڵکو تەنها خولی بێ کۆتای کشان و چونەوەیەک بوونی هەیە کە خاڵی کۆتای نییە لە داهاتوودا و خاڵی سەرەتاشی نییە لە ڕابردوودا.
وە لەم گریمانەدا خاڵی تەرایی یاخوود سینگولارتی بوونی نییە(لەکاتێکدا لە مۆدێلی تردا هەن).
بەڵام لەتوێژینەوەیەکی نوێدا زانایانی زانکۆی بەفاڵۆ لەدژی ئەم گریمانەیە وەستاونەتەوە کە لەجۆرناڵی Cosmology and Astroparticle Physics بڵاوکراوەتەوە.
توێژینەوەکە ئەوەی پشان دا کۆتا ڤێرشنی ئەم مۆدێلە کێشەیەکی نوێی زیادکردووە. گەردوونە خولییەکان لەم مۆدێلەدا دەبێت دەستپێکێکیان هەبێت.
توێژەرێکیان دەڵێت: خەڵکی پێشنیاری گەردوونە خولیەکان ئەکەن تا گەردوون بێ کۆتا بێ لەڕابردوودا بەڵام ئەوەی ئێمە پشانی دەدەین یەکێک لەنوێترین مۆدێلەکانی ئەم گەردوونە کارناکات ، لەم مۆدێلەدا کە مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی ئینترۆپی دەکات ئەگەر تەنانەت گەردوون خولی هەبێت ئەوا دەبێت هێشتا دەستپێکی هەبێت.
توێژەرێکیان لەکتێبە نوێکەیدا بەناوی "An Infinity of Worlds," باس لەدەستپێکی گەردوون ئەکات لەژێر مۆدێلی comsic inflation. لەم مۆدێلەدا لە سەرەتای گەردوون کشانێکی خێرا تێیدا ڕوویداوە لەخاڵی تەراییدا و دواتر بیگ بانگ بەدوایدا هاتووە لەوێشەوە توخمە سەرەتاییەکان دروستدەبن و دواتر کاکێشان و ئەستێرەکان و هەسارەکان دروستدەبن.
گەردوونی هەڵئاوساو یەکێکە لە پێشەنگەکان. بەڵام تەرکیز ئەکاتە سەر ئەوەی چی ڕوویداوە لەکات و دوای کشانە خێراکە. باس لەوە ناکات چی پێش ئەوە هەبووە و باس لە دۆخەکانی تەرایی سەرەتاییەکە ناکات.
گەردوونێکی خولی ڕاستەقینە ئەم کێشەیە چارەدەکات بەوەی گەردوون بکشێت و بچێتەوە یەک بێ کۆتا بەڵام ئەم مۆدێلانە پرسیاری قورس توشی خۆیان دەکەن.
بەداخەوە نزیکەی 100 ساڵێکە زانراوە کە ئەم گەردوونە خولیانە کارناکەن لەبەر ئینترۆپی کە تێیدا هەڕەمەکیەت زیاددەکات بەتێپەڕبوونی کات ، جا هەر خولێک جیاوازە لەوی تر. جا بۆیە خولی ڕاستەقینە نین.
توێژەران دەڵێن: لەم مۆدێلە نوێیەدا کێشەی ئەم ئینترۆپیە چارەسەردەکرێت بە پێشنیارکردنی ئەوەی گەردوون ئەکشێت لەگەڵ هەر خولێک و ئینترۆپیش ڕوون دەکاتەوە(ڕوون مەبەست پێچەوانەی خەستە لێرەدا). هەموو شتێک درێژدەکەیتەوە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لە پێکهاتە گەردوونیەکانی وەکو کونی ڕەش ، کە گەردوون ئەگەڕێتەوە بۆ دۆخە چونیەکەکەی homogenous پێش ئەوەی خولێکی تر دەستپێبکات.
بەڵام لەم دۆخەدا گەردوون ئەبێت دەستپێکی هەبێت. توێژەران دەڵێن: سەلماوەکەمان ئەوە پشان دەدات بەگشتی هەر مۆدێلێکی خولی کە ئینترۆپی لادەبات بەکشان ئەبێت دەستپێکێکی هەبێت.
بیرۆکەکە ئەوەیە خاڵێک هەبووە لەکاتدا کە هیچ شتێک نەبووە ، کات نەبووە ، وە ئێمە دەمانەوێت بزانین چی هەبووە پێش ئەوە ، بەڵام ئەوەندەی بتوانین بڵێین ئەوەیە دەبێت دەستپێکێک هەبێت. خاڵێک هەیە کە وەڵامی نییە بۆ پرسیاری چی هەبوو پێش ئەوە؟.
وە توێژەران دەڵێن: وە بەدڵنیایەوە پرسیاری زیاتریش هەن بۆ توێژینەوە ، سەلماوەکەمان جێبەجێ نابێت بەسەر مۆدێلە خولیەکەی ڕۆجەر پێنرۆس کە گەردوون ئەکشێت بە بێ کۆتا لەهەر خولێک. کاری لەسەر دەکەین.
سەرچاوەی توێژینەوەکە:
https://dx.doi.org/10.1088/1475-7516/2022/06/011
توێژینەوەکە بەزمانێ سادە:
https://phys.org/news/2022-08-universes.html
تب: ئەم مۆدێل و سینارۆیانەی کە دەستپێکی گەردوون دەسڕنەوە جگە لەو کێشە زانستیانەی توشیان دەبێت ، بەهەمان شێوە توشی کێشەی فەلسەفی دەبن وەکو موستەحیل بوونی گەڕانەوە بۆ دواوەی ڕووداوەکان بەشێوەیەکی بێ کۆتا infinite regress.
اقغقغف
ReplyDeleteخمهتغ النبوة الشريف و من تجربة
ReplyDelete