بۆچی فەلسەفەی بایۆلۆجی هاتە مەیدان ؟
بۆچی فەلسەفەی بایۆلۆجی هاتە مەیدان ؟
فەلسەفەی زانست بەشێوەیەکی گشتی ئەتوانین بڵێین لەسەرەتای سەدەی بیستەوە بەشێوەیەکی ئەکادیمی وەکو مەیدانێکی سەربەخۆ هاتە کایەوە و فەلسەفەی بایۆلۆجیش لە ساڵانی 1970کاندا هاتە کایەوە ، جا لەوەڵامی ئەوەی بۆچی فەلسەفەی بایۆلۆجی هاتە مەیدانەوە فەیلەسوفی زانست سەمیر ئۆکاشە سێ هۆکار یاخوود فاکتەر ئەکاتە وەڵامی ئەم پرسیارە:
هۆکاری یەکەم : فەلسەفەی زانست بەشێوەیەکی زاڵ تەرکیزی کردبووە سەر زانستی فیزیا و بایۆلۆجیش لەڕووی فەلسەفەوە لەکەناردا بوو ، جا بۆیە پێویستمان بە وێنەیەکی زانست بوو کە کەمتر تەرکیزی کردبێتە سەر فیزیا. لە ناوەڕاستی سەدەی بیستدا قوتابخانەیەک زاڵ بوو ئەویش قوتابخانەی logical empiricism کە پێشەنگەکانی ئەم قوتابخانە باکگراوەندیان لەفیزیادا بوو ئەمەش بوە هۆی ئەوەی فیزیا بکەنە مۆدێلێک بۆ وێنەی زانستی و هەوڵیان دەدات بەدوای یاسا بگەڕێن ، پێیان وابوو زانست بریتیە لەگەڕان بەدوای یاساکان و تەفسیرکردنی دیاردەی سروشت بەپێی ئەو یاسایانە بۆ نمونە جوڵەی هەسارەکان ، بەڵام ئەگەر سەیری بایۆلۆجی و لقەکانی بکەیت بەشێوەیەکی دەگمەن یاسا تێبینی دەکەیت بۆیە مەنهەجەکەیان نەیدەتوانی بگونجێت لەگەڵ بایۆلۆجی. وە تەنانەت فەیلەسوف تۆماس کوهن لەکتێبە ناوازەکەیدا بەناوی The Structure of Scientific Revolutions باس لەوە دەکات کە چۆن بیرۆکه و بیردۆزە زانستیەکان دووچار گۆڕان دێن بە تێپەڕبوونی کات بەشێوەیەک ئەبێتە هۆی paradigm shift واتا بیردۆزێک چیتر ناتوانێ داتاکان تەفسیر بکات و بیردۆزێکی تر دێت تەفسیری دەکات وەکو ڕێژەی ئەنشتاین کە هات فیزیای نیوتنی خستە کەنارەوە ، کوهن هەروەکو ئەزموونگەرا لۆجیکیەکان ئاماژەی با بایۆلۆجی نەدابوو بەڵکو تەرکیزی لەسەر زانستی فیزیا بوو ، جا فەلسەفەی بایۆلۆجی هاتە مەیدان تا ئەم ناهاوسەنگیە ڕێک بکاتەوە.
هۆکاری دووەم: بریتی بوو لە بوونی کێشەی بیرۆکەیی کە پەیوەست بوون بە زانستەوە ، سەدەی بیست گەشەی باشی بەخۆیەوە بینی دەربارەی جینات و گەردیلەکانی ژیان ، هەروەها نیۆداروینیزم هاتە کایەوە کە هەڵبژاردنی سروشتی و زانستی جینات و زولۆجی و پالیۆنتۆلۆجی بەیەکەوە گرێدران ، جا ئەم گەشانە بوە هۆی دروستبوونی پرسیارانێک وەکو ئایا مەبەست لەفەرمان چییە کە ئەیدەینە پاڵ ئەندامێک ؟ لەکاتێکدا وشەی فەرمان لەزانستەکانی تر نیە یاخوود زۆر کەمە ، ئایا دروستە بڵێین ئەرکی دڵ پەمپکردنی خوێنە ؟ یاخود نمونەیەکی تر لەزانستی جیناتدا بوونی چەمکی زانیاری و کۆدکردن و وەڕگێرانە ، ئایا مەبەست چین لەم وشانە ؟ مێتافۆرن یاخوود بەڕاست گەردیلەکانی بۆ نمونە وەکو DNA زانیارین ؟ بۆچی زمانی زانیاری بەکاردێین لەناو زانستی جیناتدا ؟
هۆکاری سێیەم : کاریگەری سروشت لەسەر فەلسەفی گشتی ، بۆ نمونە بیردۆزی پەرەسەندن لێکەوتەی هەیە لەسەر پرسیار و باسە فەلسەفییەکان ، بۆ نمونە کێشەی ئامانجێتی یان نیەت problem of intentionality ، یاخوود سروشتی ئەخلاق یان سنوری مەعریفەی مرۆڤ یان ویستی ئازاد ، هەموو ئەمانە ئەگەرچی جێگای مشتومڕن و پرسیار هەیە بەوەی ئاخۆ ئەم پێچە سروشتیە بۆ سەر ئەم باسانە دروستە یان نا ئەوا بایۆلۆجی بەشێوەیەک لەشێوەکان لێکەوتەی هەیە بەسەریان.
سەرچاوە:
Samir Okasha
PHILOSOPHY OF BIOLOGY
A Very Short Introduction
Comments