ئەرکەکانی سونەتی/فەرموودەی پێغەمبەرایەتی
ئەرکەکانی سونەتی/فەرموودەی پێغەمبەرایەتی
کاتێک کە خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی: { ...ٱلۡيَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِينَكُمۡ وَأَتۡمَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ نِعۡمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلۡإِسۡلَٰمَ دِينٗاۚ .... }
[سورة المائدة: 3]
واتا:(...ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گه‌یاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام ببێته به‌رنامه‌و دین و ئاینتان...).
لەوانەیە بوترێت پاش ئەو تەواوکارییە لە قورئاندا ئیتر ئەرکی سوننەتی پێغەمبەر د.خ چییە ؟
لەڕاستیدا سونەتی پێغەمبەر د.خ لە شەریعەتی ئیسلامدا لەدوای قورئان بە پلەی دووەم دێت و چەندین ئەرکی هەیە کە گرنگترینیان ڕوونکردنەوەی قورئانە بەپێی ئەو ڕێگەپێدانە کە لەم فەرمایشتەی خوای گەورەدا هاتووە:
{ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلزُّبُرِۗ وَأَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلذِّكۡرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيۡهِمۡ وَلَعَلَّهُمۡ يَتَفَكَّرُونَ }
[سورة النحل: 44]
واتا:(ئێمه ئه‌وانمان ڕه‌وانه کردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌و نیشانه‌و (موعجیزه) ی زۆر‌و کتێبی ئاسمانیداو ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاند، تا بۆ خه‌ڵکی ئه‌وه ڕوون بکه‌یته‌وه که بۆیان هێنراوه‌ته خواره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیرێك بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن).
ڕوونکردنەوەش بەیەکێک لەم پێنج ڕێگەیە دەبێت:
1.تایبەتمەندکردنی دەقێکی گشتی ناو قورئان کەڕووە گشتییەکەی جێی مەبەست نەبووە ، وە پێغەمبەر د.خ ڕوونی کردوەتەوە بۆ نمونە ئەو دەقە گشتییەی کە لەفەرمایشتی خوای گەورەدا هاتووە:
{ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٞ مِّمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٞ مِّمَّا تَرَكَ ٱلۡوَٰلِدَانِ وَٱلۡأَقۡرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنۡهُ أَوۡ كَثُرَۚ نَصِيبٗا مَّفۡرُوضٗا }
[سورة النساء: 7]
واتا:(پیاوان به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که‌باوک و دایک و خزمان به میراتی له‌دوایان به‌جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که به میراتیی له باوک و دایک و خزمان به‌جێ ده‌مێنێت، له که‌م و زۆری به‌شی هه‌رکه‌سێک دیاری کراوه و، ده‌بێت بیدرێتێ).
بکوژی میراتبەر و ئەوکەسەشی کە لەدیندا جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەوەی میراتییەکەی لێ دەبات باس نەکراوە و دەقەکە نەیگرتووەتەوە ، جا پێغەمبەر د.خ بەم فەرموودەی خۆی ڕوونی کردوەتەوە و فەرموویەتی :(لایرث القاتل)
واتا:(پیاوکوژ میراتی نابات) سنن ابي داود: 4/189 ، سنن الدارمی: 478 ، وە لەم فەرموودەیدا دەفەرمووێت: (لایتوارث اهل ملتين) واتا:(ئەوانەی لەسەر دوو ئاینی جیاوازن میرایەتی لەیەک نابەن). صحیح ابن حبان: 13/340 ، مستدرك الحاكم :2/262
2.بەستنەوەی دەقێکی ڕەها کە ڕەهابوونەکەی نەویستراوە وەک ئەوەی کە لەزاراوەی(الوصیة-وەسێت) دا هاتووە لەم فەرمایشتەی خوای گەورەدا:
{ كُتِبَ عَلَيۡكُمۡ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ إِن تَرَكَ خَيۡرًا ٱلۡوَصِيَّةُ لِلۡوَٰلِدَيۡنِ وَٱلۡأَقۡرَبِينَ بِٱلۡمَعۡرُوفِۖ حَقًّا عَلَى ٱلۡمُتَّقِينَ }
[سورة البقرة: 180]
واتا:(پێویستكراوه له‌سه‌رتان كاتێك یه‌كێكتان مه‌رگی نزیك بوه‌وه‌و سامان و ماڵ و داراییه‌كی به‌جێ ده‌هێشت، با وه‌سیه‌ت بكات كه هه‌ندێكی بدرێت به دایك و باوكی و خزمانی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و له‌بارو ئه‌مه پێویست و ئه‌ركه له‌سه‌ر خواناس و پارێزكاران).
جا ڕەهاکردنی وەسیەت لەم ئایەتەدا دیارینەکراوە لەبەرئەوە پێغەمبەر د.خ بەم فەرمایشتەی دیاریکردووە:(الثل والثلث كثير) واتا:(سێ یەکی وە سێ یەکیشی زۆرە). صحيح البخاري: 1/435
3.ڕوونکردنەوەی کۆنی قورئان، بۆ نمونە کاتێک کە ئایەتی { وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُواْ ٱلرَّسُولَ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ }
[سورة النور: 56]
واتا:(ئه‌ی ئیمانداران: نوێژه‌کانتان له کاتی خۆیدا به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتی ماڵه‌کانتان بده‌ن و فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ریش بکه‌ن به‌ڵکو ڕه‌حمتان پێ بکرێت). دابەزی موسوڵمانەکان مەرج و پایە و چۆنێتی نوێژکردنیان نەدەزانی جا پێغەمبەر د.خ لەبەردەمیاندا نوێژی کرد و پاشان فەرمووی:(صلوا كما رأیتموني اصلي ) واتا:(وەک ئەوەی منتان بینی نوێژم کرد ، ئێوەش بەهەمان شێوە نوێژ بکەن).
صحیح البخاري: 1/226 ، و صحيح ابن حيبان: 4/541
4.جەخت کردنەوە لەوەی کەلەقورئاندا هاتووە ، بۆ نمونە خوای گەورە دەفەرمووێت :{ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَكُم بَيۡنَكُم بِٱلۡبَٰطِلِ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً عَن تَرَاضٖ مِّنكُمۡۚ وَلَا تَقۡتُلُوٓاْ أَنفُسَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُمۡ رَحِيمٗا }
[سورة النساء: 29]
واتا:(ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ماڵ و سامانی یه‌کتر به‌ناحه‌ق و به‌بێ به‌رامبه‌ر مه‌خۆن له‌نێوان خۆتاندا، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ک بێت و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌کتان بێت، خۆتان مه‌کوژن و (یه‌کتر به‌ناحه‌ق مه‌کوژن، کاتێک بێزاریی و بێتاقه‌تی ڕووتان تێده‌کات یان تووشی زیانێک ده‌بن)، به‌ڕاستی خوا میهره‌بانه پێتان). جا پێغەمبەر د.خ بەم فەرموودەیە جەخت لەسەر ئەو حوکمە دەکاتەوە:(يحل مال امرئ مسلم الا بطيب نفس منه) ، واتا:(ماڵ و دارای هیچ موسوڵمانێک حەڵاڵ نییە ئەگەر حەزور ئارەزووی خۆی نەبێت واتا ڕەزامەندی خۆی نەبێت).
لە ڕیوایەتی تردا هاتووە:(لا يحل لامرئ من مال اخیه شي‌ء الا بطيب نفس منه) ، مسند الامام احمد: 5/113 ، وسنن الدارقطي: 3/26 ، وسنن البيهقي اكبری: 6/100
5.باسکردنی ئەوەی کە ڕاستەوخۆ بە ئاشکرا لەقورئاندا باسنەکراوە ، وەک ئەوەی کە دەفەرمووێت:(لا يجمع بين المرأة وعمتها ، وبين المرأة و خالتها).
واتا : ئەگەر ژنێکتان مارەکرد حەرامە خوشکەکەشی مارەبکەن ، مەگەر پێشوەکە بمرێت یان تەڵاق بدرێت ، واتا نابێت دوو خوشک لەژێر نیکاحی یەک پیاودا کۆبکرێنەوە).
وە ئەم فەرموودەی پێغەمبەر د.خ هەمان ئەو پێودانگەیە کەلەقورئاندا هاتووە سەبارەت بەحەرامکردنی هاوسەرگیری لەگەڵ دووخوشکدا پێکەوە و لەیەک کاتدا.
سنن الترمذي: 3/433 ، وصحیح المسلم: 2/1029 تیایشدا هاتووە: (لاتنكح المراة علی عمتها ولا علی خالتا) واتا: (ژن مارە نابڕدرێت بەسەر پوریدا خوشکی باوکی بێتیان خوشکی دایکی)
سەرچاوە:
حیکمەتی حوکمە قورئانیەکان لەنوسینی مستەفا زەڵمی و وەرگێڕانی وەرزێر سلیم
ل.21 بۆ 24
Comments