جۆرەکانی بازدان



جۆرەکانی بازدان


جینۆم و DNA زیندەوەران دووچاری چەندین جۆر بازدان ئەبنەوە ، بازدانەکانیش ئەکرێنە دوو ئاستەوە ، ئاستی گەورە و ئاستی بچووک


ئاستی بچووک:

1.Point mutation:بریتیە لە گۆرانی یەک بەیس base زنجیرەی DNA


2.Substitution:

بریتیە لەوە کاتێک یەک یان چەند بەیسێک لە زنجیرەکە بەهەمان ژمارە بەیس پڕبکرێتەوە بۆ نمونە سایتۆسین ئەگۆڕدرێت بۆ ئەدینین

3.Inversion:

بریتیە لە پێچەوانەبوونی بەشێکی کرۆمۆسۆمێک


4.Insertion:

بریتیە لە زیادبوونی بەیسێک بۆ زنجیرەکە


5.Deletion

کاتێک بەیسێک ڕەشدەبێتەوە لە زنجیرەکە


ئاستی گەورە:

1.Copy number variation

بریتیە لە گۆڕانی بەشێکی زۆری DNA جا بە زیادبوون یان ڕەشبوونەوە یان بەدووبارەبوونەوە بێت.

ئەکرێت لە 10 هەزار بۆ 5 ملیۆن بەیس بێت ئەم بەشانە.


2.Duplication of genes

بریتیە لە زیادبوونی کۆپیەکانی جینێک


3.ڕەشبوونەوەی ناوچەیەکی زۆری کرۆمۆسۆمەکان


4.لەدەستدانی کۆپی جینێک لە زیندەوەرێک کە پێشتر دوو کۆپی هەبووبێت


5.لەدەستدانی هەردوو کۆپی جینەکە


6.جوڵەکردنی بەشێکی DNA لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک


7.زیادبوونی کۆپیەکی کرۆمۆسۆمێک وەکو زیادبوونی کۆپیەکی کرۆمۆسۆمی 21 کە ئەبێتە هۆی نەخۆشی داون.


سەرچاوە:

https://www.yourgenome.org/facts/what-types-of-mutation-are-there/

Comments