فرەگەردوونی بیرۆکەیەکی زانستی نییە تاوەکو ڕێکخڕاوی گەردوون ڕوونبکاتەوە
فرەگەردوونی بیرۆکەیەکی زانستی نییە تاوەکو ڕێکخڕاوی گەردوون ڕوونبکاتەوە
ڕەنگە یەکێک لە بیرۆکە زانستیەکانی ئەمڕۆ کە جێگای سەرنجی نەک تەنها فیزیکزان و فەیلەسوفەکان بێت بەڵکو جێگای کەسانی ئاسایش بێت ، بریتیە لەبیرۆکەی فرەگەردوونی.
فرەگەردوونی هەروەکو ناوەکەی پێشنیاری دەکات بریتیە لەبوونی چەندەها گەردوون و بەمانایەکی تر ئەم گەردوونەی ئێمە تاکە گەردوون نییە بەڵکو گەردوونێکە لەناو گەردوونەکانی تر ، ئەمەش ئەبێتە ئەوەی کە لامان سەیر نەبێت بۆچی گەردوونەکەمان هەم لە دۆخەکانی سەرەتایدا و هەم نەگۆڕە فیزیکیەکانی ڕێکخڕاون.
بەڵام ئایا ئەم بیرۆکەیە زانستییە ؟ پێناچێت.
لەوەڵامی ئەم پرسیارە زانا و توێژەری فیزیا و پسپۆڕ لە بنەماکانی کوانتەم و فیزیا سابین هوسنفێڵدە دەڵێت : نەخێر فرەگەردوونی بیرۆکەیەکی زانستی نییە.
بەڵام بۆچی ؟
سابین دەڵێت: ...فرەگەردوونی تەفسیری هیچ ناکات. گریمانەیەکی باشی زانستی ئەوەیە کە بەسوود بێت بۆ حسابکردنی ئەنجامی پێواندنەکان. جا بۆیە ئەتوانیت بڵێیت گریمانەیەک باشە ئەگەر بێتو زانایان لەڕاستیدا بتوانن بەسەرکەوتووی بەکاریبێنن بۆ حسابکردنی ئەنجامی پێواندنەکان. بەڵام هیچ کەس فرەگەردوونی بەکارناهێنێت بۆ شتێکی کرداری.
بۆ ئەوەی حسابی ئەنجامی تێبینیەکانی گەردوونەکەمان بکەی ، ئەوا پێویستت بەم نەگۆڕانەی گەردوونەکەمان هەیە ، جا تەنها بڵێیت ئەمانە بوونیان هەیە قسەیەکی سوودبەخش نییە.
کاتێک فیزیکزانەکان هەوڵدەدەن حسابات بکەن بەبەکارهێنانی فرەگەردوونی ئەنجامەکان(یاخوود نەبوونی ئەنجامەکان) ئەکرێت شادومانکەربن.
بۆ ئەم حساباتانە ، فیزیکزانەکان گریمانەی گەردوونی جیاواز دەکەن کە(نەگۆڕی جیاوازجیاوازیان هەیە لەیەکتر) ئیحتیمالێکی دیاریکراویان هەیە بوونیان هەبێت. ئەمەش پێی دەوترێت probability distribution یان pd، بۆ نمونە pd زارێک بریتیە لە یەک لە شەش.
ئیحتیمالیاتی گەردوونەکانی تر بۆ بوونیان ناپێودرێن ، لەبەرئەوەی ناتوانین شتێک بپێوین کە تێبینی نەتوانین بکەین ، جا بۆیە فیزیکزانان گریمانەی هەرشتێک بێت ئەیکەن.
جا ئەگەر هەوڵبدەن حسابی ئیحیتمالیەک بکەن بۆ چەند تێبینیەک لە گەردوونەکەماندا ، ئەوە تەنها بریتیە لەدووبارەداڕشتنەوەی ئەوەی گریمانەیان کردووە ، هیچ کەس لەمەوە هیچی دەستناکەوێت. بەڵام کێشەیەکی نوێ دروست دەکات ، ئەویش ئەوەیە ئەبێت تەفسیری ئەوە بکەن کە ئیحتیمالی ئەوەی کەسێک تێبینی شتێک بکات لە فرەگەردوونی چەندە. وە کەسێک مانای چییە لە گەردوونێکدا بە یاسای سروشتی جیاوازەوە ؟
بۆ نمونە گروپێک لەفیزیکزانەکان توێژینەوەیەکیان بڵاوکردەوە کەتێیدا ویستیان بزانن چۆن کاکێشان دروستدەبن لەگەردوونێک کە جیاوازبێ cosmological constants ی لەڕێی سیمولەیشنی کۆمپیتەریەوە ، جا لە توێژینەوەکەدا دەڵێن:
ویستمان بزانین ئاخۆ زیندەوەری ئاڵۆز دروستئەبێت کە بە تێبینکەر حساب بێت (مێروولەیەک ؟) یان ئاخۆ بەڵگەمان پێویستە بۆ پەیوەندیcommunication(دۆلفینێک ؟) یان تێبینکردنێکی چالاکی گەردوون بە گەورەیی(گەردوونناسێک ؟)
یەکسەر زانیمان ، بێگومان ، هەموو بەهای نەگۆڕە گەردوونیەکە گونجاو نین لەگەڵ تێبینەکانمان ، لەبەرئەوەی ئەم نەگۆڕە دیاری ئەکات چەندێک خێرا گەردوون بکشێت ، وە ئەگەر زۆر خێرا بکشێ کاکێشانەکان دەتەقن. بەدڵنیایەوە جوانە ببینیت ئەمە چۆن ڕوودەدات لە سیمولەشینی کۆمپیتەریدا ، بەڵام درێژەپێدانەکان دەربارەی دۆلفینەکان لە فرەگەردوونیدا هیچ تێگەیشتنێک ناهێنێتە پێش تەنها pd زیادەی ناتێبینیکراوی هەڕەمەکی زیاد دەکات لەسەر گەردوونە تێبینی نەکراوەکان.
جا کەوابوو فرەگەردوونی تەفسیری هیچ ناکات.
سەرچاوە:
EXISTENTIAL PHYSICS
A Scientists Guide to Lifes Biggest Questions
SABBINE HOSSENFELDER
Comments