باوانی هاوبەش و هەڵەی هاوبەش
باوانی هاوبەش و هەڵەی هاوبەش
یەکێک لەو بەڵگانەی باوانی هاوبەش بریتیە لە molecular homology واتا لێکچوون لە ئاستی گەردیلەیی ، جۆرێکی لێکچوون لەم ئاستەدا کەبوونی هەیە پێی دەوترێ هەڵەی هاوبەش.
لۆجیکی ئەم بەڵگەیە بەم شێوەیە ، کاتێک قوتابیA لە لای قوتابی B دابنیشێت لە تاقیکردنەوە و هەمان وەڵامی ڕاستی قوتابی B بداتەوە شتێکی ئاساییە چونکە وەڵامی ڕاستیان زانیوە هەردووکیان (بێ گومان ئەشکرێ کۆپی کردبێت) ، بەڵام کاتێک قوتابی A هەمان وەڵامی هەڵە دەنوسێت ئەوا گومانێکی ڕاستەوخۆ دروستئەبێت کە ئەم وەڵامە هەڵەیەی لە قوتابی B ەوە کۆپی کردبێت(هەرچەندە وەکو ئەگەریی ، دەکرێ سەربەخۆ لەیەکتر هەمان هەڵەیان کردبێت بەڵام ئەمە ئەگەرییەکی زۆر نزمە).
جا پێدەچێت هەمان هەڵە لەجینۆم(بەهۆی بازدان)ی زیندەوەران باوانی هاوبەش بتوانێ لێکیبداتەوە بەشێوەیەکی ئاسان.
لە کرۆمۆسۆمی 17ی مرۆڤ ، هەڵەیەک ئەبینرێت لە نزیک جینێک کە پرۆتینێک بەرهەم دێنێت بەناوی myelin protein-22, یان PMP-22. ئەم جینە لەهەردوولاوە دووچاری هەمان ڕیز DNA بوەتەوە پێی دەوترێتCMT1A repeats.سەیری ئەم وێنە بکە:
ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کاتێک ڕیزی بەشی distal )کە تێیدا بەشی جینێکی تێدایە کە پرۆتینی COX10 بەرهەم دێنێت) توشی کۆپیبوونduplication بووە و زیادبووە لەلاکای تری جینی PMP-22.(Reiter et al. 1997)
بوونی دووبارەوەی پرۆکسیماڵ CMT1A ئەبێت بە هەڵەیەکی جینی دابنرێت چونکە هەندێ جار لەگەڵ دووبارەبوەی دیستاڵ لە مایۆسس ڕوودەدات و لەئەنجامدا ئەبێتە هۆی unequal crossing over.
سەیری ئەم وێنە بکە : (Lopes et al. 1998)
لە نێو بەرهەمەکاندا ، کرۆمۆسۆمێکە کە هەڵگری دوو کۆپی PMP-22 وکرۆمۆسۆمێکی ترە کە جینی PMP-22 نییە.
ئەگەر یەکێک لەم کرۆمۆسۆمە ناتەواوانە بەشداری بکەن لە پرۆسەی پیتاندن ، ئەو زایگۆتە ئەگەری توشبوونی بە نەخۆشی دەماری دەبێت. سەیری ئەم وێنە بکە:
ئەو تاکانەی سێ کۆپیان هەیە لەم جینە دووچاری نەخنشی Charcot-Marie-Tooth جۆری یەکA دەبن. ئەو تاکانەشی یەک کۆپی ئەم جینەیان هەیە نەخۆشی بۆماوەیی دەماریان دەبێت.
جا لە توێژینەوەیەکی ساڵی 1999 بەسەرپەرشتی مارسێل کێڵەر ، تیمێک دراسەی کرۆمۆسۆمی چیمپانزی و گۆرێلا و ئۆرانگوتان و هەندێ پرایمتری تریان کرد. هەردوو چیمپانزی و بۆنۆبۆ کە یەک جینەسن ، لەگەڵ مرۆڤ هەمان ڕیزی CMT1A یان هەیە کە ئەکرێ ببێتە هۆی unequal crossing over.
بەڵام دوبارەبوەوەی پرۆکسیماڵ بوونی نییە لە غۆرێلا و ئۆرانگوتان و جۆرەکانی تر.
جا بوونی هەمان هەڵە لە مرۆڤ و چیمپانزی و بۆنۆبۆ قورسە تەفسیر بکرێ بە غەیری باوانی هاوبەش ، بەڵام ئەمە تەواوی باسەکە نییە ، هێشتا ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆکارێکی لە ئێستەدا نادیار جینۆمی ئەم سێ سپیشزە دووچاری ئەم حاڵەتە بووبنەوە بە سەربەخۆ لەیەکتر ، یاخوود ئەگەر ئەم لێکچونە بەتوێژینەوەی تر ئەوە پشان بدەن کە هەڵە نییە ئەم لێکچونە ئەوا کەیسەکە بۆ باوانی هاوبەش لاواز دەبێت.
سەرچاوە:
1.Evolutionary Analysis
fifth edition by John C.Herron
2.Keller, M. P., B. A. Seifried, and P. F. Chance. 1999. Molecular evolution of the CMT1A-REP region: A human- and chimpanzee-specific repeat. Molecular Biology and Evolution 16:1019–1026.
Comments