بەبەردبووی داروینیەس وەک ئەڵقەیەکی نێوەند ؟
بەبەردبووی داروینیەس وەک ئەڵقەیەکی نێوەند ؟
یەک لەو بەبەردبووانە میدیا بانگەشەیەکی زۆری بۆ کرد و ناوی سەیر و سەمەرەشی ئەدایە پاڵ وەک ئەوەی ئەم بەبەردبووە بە هەشتەم سەیروسەمەرەکەی جیهان دابنرێت یاخوود بەراورد بکرێت بەڕووداوی گەورەی وەکو چوونەسەرمانگ و تیرۆرکردنی جۆن کەنەدی.
هەرچۆنێک بێ بەبەردبووی داروینیەس چییە ؟
ساڵی 1983 لەناوچەی messel ی ئەڵمانیا ئەم بەبەردبووە دۆزرایەوە ، زانای بەبەردبووناس جۆرن هوروم Jørn Hurum بەبەردبوویەکەی ناساند بەجیهان لە ساڵی 2008 ، ئەم بەبەردبووە بەشێوەیەکی زۆر باش پارێزرابوو (بەڕێژەی لە سەدا 90) ، کە دەگەڕایەوە بۆ سەردەمی ئیۆسین(47 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر) ، ئەم بەبەردبووە بەناوبانگی زیاتری دەرکرد بەناوی Ida ، قەبارەکەی هێندەی پشیلەیەک بووە و کەلێنی چاوەکانیeye socket گەورەبوونە ئەمەش واتا بەشەودا چالاک بووە.
لە توێژینەوەی یەکەمدا توێژەران وەکو ئەڵقەیەکی نێوەند ناساندیان لە پەرەسەندنی نێوان prosmian بۆ anthropoid (جیهانی مەیمونی نوێ و کۆن و ئەیپەکان و مرۆڤیش لەنێویاندا دەگرێتەوە).
بەڵام هەرزووش ئەم بانگەشە دووچاری ڕەخنە بویەوە و تێیدا بانگەشەی ئەوەکرا Ida ئەکرێت بەبەردبووی لیموربێت.
ساڵی 2009 و 2010 دوو توێژینەوە بڵاوکرانەوە ، ئەم بانگەشەیان بەهەڵە خستەوە کە داروینیەس ئەڵقەیەکی نێوەندبێت ، بەڵکو ئەوەیان پشان دا کە داروینیەس سەر بە گروپی adapoidە ، ئەم گروپەش وادانراوە نزیکتربێ لە لیمورەکان وەک لە anthropoid کان.
توێژەرانی توێژینەوەی یەکەم هەوڵیان دا بەرگری بکەن لە تێڕوانینەکەیان جا بۆیە توێژینەوەیەکیان بڵاوکردەوە لە ساڵی 2010 تاوەکو بەرگری بکەن ، بەڵام ئەوەبوو هەوڵەکەیان شکستخواردووبوو چونکە شیکارە فایلۆجێنەتیکیەکانیان بەندبوو لەسەر چەند تایبەتمەندیەکی کەم و چەند taxa یەکی کەم ، لەکاتێکدا توێژینەوەکانی دژیان بەندبوو لەسەر تایبەتمەندی زیاتر و taxaی زیاتر ، بەمانایەکی تر توێژینەوەکانی دژیان داتای زیاتریان هەبوو.
وە ساڵی 2015 بەبەکارهێنانی سیمولەیشنی کۆمپیتەری ، توێژەران گەشتنە ئەو ئەنجامەی کە داروینیەس سەر بە strepsirhine ە نەوەکو haplorhine ، بە مانایەکی تر داروینیەس ئەڵقەی نێوەند نییە.
سەرچاوەکان
https://www.newscientist.com/article/dn17173-why-ida-fossil-is-not-the-missing-link/
https://www.newscientist.com/article/dn17202-qa-jrn-hurum-on-ida-media-hype-and-primate-evolution/
https://journals.plos.org/plosone/article?id=10.1371/journal.pone.0005723
https://www.nature.com/articles/4611040a
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0047248410001417?via%3Dihub
https://academic.oup.com/sysbio/article/64/2/169/2847555
Comments