ئایا دەکرێت مرۆڤایەتی ئەمڕۆ لەدوو کەسەوە هاتبن ؟



ئایا دەکرێت مرۆڤایەتی ئەمڕۆ لە دوو مرۆڤەوە هاتبن ؟

هەرچەندە ئەم پرسیارە لێکەوتەی فەلسەفی و ئاینی هەیە ، لەمن نوسینەدا بەدوورئەبین لەو لێکەوتانە و تەنها تەرکیز ئەکەینە سەر لایەنە زانستییەکە ، لایەنە زانستیەکەش بریتیە لەزانستی Genetics یاخوود جینات ، ئێمە لە پەرەسەندنەوە ئەزانین پەرەسەندن بە population ڕوودەدات و لەمەوەشە هەندێک توێژینەوە ئەنجامدراون دەربارەی ئەوەی ئایا مرۆڤایەتی لەچەند کەسەوە هاتووە ، ئایا دانیشتوانێکی چەند کەسیمان پێویستە تاوەکو تایبەتمەندییە جینیەکانی ئەمڕۆ ڕوون بکرێتەوە ؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە یەکەم دڵنیاییان تێدا نییە و لەداهاتوداشدا بێگومان گۆڕانکاری بەسەردا دێت بەحوکمی پێشکەوتنی مەعریفە و تەکنیک و میتۆد و مۆدێلە زانستیەکان و گریمانەکان ، بەڵام لێرەدا ئەوەندە باس ئەکرێت کە پێی گەیشتوین.


بەڵام پێش باسکردنی خودی بابەتەکە بۆ ئاسانکاری هەندێ چەمکمان پێناسەکردووە تاوەکو تۆی خوێنەر بزانیت مەبەستمان لێی چیە کاتی خوێندنەوە:

کرۆمۆسۆم : لەناوخانەی زیندەوەراندا پێکهاتەیەکی کیمیایی ئاڵۆزە کە بۆماوە زانیارییەکانی هەڵگرتووە و کۆنتڕۆڵی چالاکیەکانی خانە دەکات ، پێکهاتەی کرۆمۆسۆم لەشێوەی پەیژەیەکی لوولخواردوو دایە ، ئەم پێکهاتەیە لەزیندەوەرە ناوک ڕاستەقینەکان دەکەوێتە ناو ناوکی خانە بەڵام لەزیندەوەری ناوک سەرەتایی وەک بەکتریا لەناو سایتۆپلازمی خانەکەدان.

بۆهێڵ Gene : پارچەیەکە لە DNA ی کڕۆمۆسۆم کە سیفەتە بۆماوەییە دیاریکراوەکان کۆنتڕۆڵ دەکات لەبەر ئەوەی کڕۆمۆسۆمەکان بە شێوەی جووتن ئەوا بۆهێڵەکانیش بە شێوەی جووتن .


جینۆم   genome : بریتییە لە تەواوی ئەو جینانەی زیندەوەر پێویستیەتی بۆ بەجێهێنانی چالاکیەکان.


ئەلیل Allele : شێوەیەکە لە دوو شێوە چاوەڕوانکراوە جێگیراوەکەی بۆهێڵ ، وە هەر بۆهێڵێک دەکرێ ژمارەیەکی زۆر ئەلیلی هەبێت.


هۆمۆزایگۆس : دوو جووتی کرۆمۆسۆم کە لە شێوە و قەبارە و شوێنی هەڵگرتنی جینەکان هاوشێوەی یەکترن.

هێترۆزایگۆس : دوو جووتی کرۆمۆسۆمن کە دەکرێ لەیەکێک لە شێوە و قەبارە و شوێنی هەڵگرتنی جینەکان جیاوازبن.


dna recombination ـ dna  پێکبەستنەوەی پرۆسەیەکە تیایدا دوو جووت کرۆمۆسۆمی هاوشێوە دوای ئەوەی لە توخمەزۆربووندا تێکەڵی  یەکتردەبن، دوای ئەوەی خۆیان ڕێکدەخەنەوە بەشێک لە بۆماوەزانیاریەکانیان ئاڵوگۆڕدەکەن ، ئەمەش دەبێتەهۆی دروستبوونی بۆماوەزانیاری نوێ.


bottleneck : بریتییە لە کەمبوونەوەی هەمەجۆریەتی بۆماوەزانیارییەکان  لەسەرئاستی کۆمەڵەزیندەییەکان ، ئەمەش کاریگەری هەیە بەسەر قەبارەی کۆمەڵەزیندەییەکان.


single nucleotide polymorphism (SNP): بریتییە لە جیاوازی لە یەک نیوکلیۆتایدی دیاریکراوی کرۆمۆسۆم لەنێوان جۆرەکانی زیندەوەرەکان.

جۆشوا سوامیداسی زانای بایۆلۆجی ئەو تەحەددیانەی کە هێنراونەتە پێشەوە بۆ بوونی دووکەس وەکو خاڵی دەستپێک بۆ مرۆڤایەتی(لەمەودوا sco بۆ بەکاردێنم کە واتا single couple origin) لە شەش خاڵدا کۆدەکاتەوە کە بریتین لەمانە:
1. Multiplicity of alleles
2. Effective population size ( Ne ) estimates
3. Trans-species variation
4. Allele variation distribution
5. Divergence of allele variation
6. Introgression data

ئێستاش بابچینە سەر هەر یەکێکیان:
1. Multiplicity of alleles
ئەوەی ئەم خاڵە بەکارهێناوە زانای بایۆلۆجی دێنیس ڤێنێمایە ، بەکورتی لەم خاڵەدا چەند جینێکی کەم دیاریدەکرێت و ژمارەی ئەلیلەکانی هەر جینێکیان دەژمێردێت لە مرۆڤەکانی ئەمڕۆدا تاوەکو بزانرێت دانیشتوانی ڕابردوو چەند کەسبووە وە بەبەکارهێنانی ئەم میتۆدە ئەبینرێت ژمارەی ئەلیلەکان زۆرن لە دانیشتوانی ئێستای مرۆڤدا بەشێوەیەک کە ناکرێت لە جووتێک مرۆڤەوە هاتبن.

2.Effective population size ( Ne ) estimates
ڤێنێما ئەم خاڵەش بەکاردێنێت بەبەکارهێنانی مۆدێلی linkage disequilibrium بۆ خەمڵاندنی دانیشتوانە دێرینەکان. بیرۆکە سەرەکییەکە بەم شێوەیە ئەگەر دوو جین نزیک یەک بوون لەسەر هەمان جین ، ئەوا ئەلیلەکانیان بەیەکەوە دەگوازرێتەوە. هەتا نزیکتربن ئەم دوو جینە لەسەر کرۆمۆسۆمەکە ، زیاتر نەشیاوە ئەلیلەکان جیاببنەوە ، لەکاتێکدا هەتا دوورتربن زیاتر شیاوە ئەلیلەکان دووچاری recombination ببنەوە. تێبینەکان ئەوە پشاندەدەن کە چەندەها ئەلیل لە جینۆمی مرۆڤدا لە linkage disequilibrium دان واتا دووچاری recombination بونەتەوە بەڕێژەیەکی زیاتر وەک لەوەی چاوەڕوانکراوە. جا بە زانینی ڕێژەی ڕوودانی recombination ئەتوانین حسابی ئەو بکەین چەنێک ژمارەی باوانمان پێویستە تا ئەو ئەنجامی linkage disequilibrium بەدەستبێت.
ئەنجامەکانیش ئەوە دەڵێن کە مرۆڤایەتی بەلایەنی کەم دەبێت 10 هەزار کەسێک کەمتر نەبوبێ.

مۆدێلێکی تری ئەم خاڵە هەیە پێی دەوترێت
pairwise sequentially Markovian coalescent (PSMC) model
ئەم مۆدێلە لەلایەن زانایان لی و دوربینەوە بەکارهێنراوە کە دەڵێن لەنێوان ملیۆنێک بۆ 10 هەزار ساڵ دانیشتوان کەمترنەبووە لەچەند هەزار مرۆڤێک.

مۆدێلێکی تر هەیە بەناوی incomplete lineage sorting
کە ڤێنێما دیسان بەکاریدێنێت و دەڵێت ئەلیلەکانی دانیشتوانی باوان ناکرێت بەتەواوی ڕیزبکرێت بۆ جۆرە پەرەسەندوەکان لێیان لەبەر لەدەستدان لەو ڕێگایە ، سەیری ئەم وێنەیە بکە



بۆ نمونە مرۆڤ لەهەندێ ناوچەی جینۆمدایدا زیاتر لەجینۆمی غۆرێلا دەچێت لەکاتێکدا چیمپانزی درەنگتر جیابوەتەوە لەگەڵ مرۆڤدا وەک لە غۆرێلا. کەواتە چۆن ئەبێت شتی وا ؟
incomplete lineage sorting
دێت وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە و بانگەشە دەکات کە دانیشتوانی هاوبەشی غۆرێلا و چیمپانزی و مرۆڤ ئەوەندە گەورەبووە کە بەشێک لە سیفاتە جینیەکان گوازاوەتەوە بۆ مرۆڤ و غۆرێلا و چیمپانزی تێپەڕاندووە و بەشێکیش گوازراونەتەوە بۆ مرۆڤ و جیمپانزی و غۆرێلای تێپەڕاندووە ، جا کەوابوو ئێستا ئاسایە ببینین مرۆڤ و غۆرێلا لەهەندێ ڕووی جینۆمەوە لەیەک ئەچن لەکاتێکدا چیمپانزی و مرۆڤ نزیکترن لەیەک. جا لەم ڕوانگەوە دانیشتوانەکە دەبێت بەلایەنی کەم هەزارەها تاک بێت.

3. Trans-species variation
ئەم چەمکە مەبەست لێی ئەو هەمەجۆری جینیە دێرینانەیە کە ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ پێش پرۆسەی بەجۆربوون ، ئەمەش بۆتە هۆی بوونی هەمان ئەلیلی هاوبەش لە سپیشزی جیاواز بەڵام پەیوەست بەیەک لەڕووی پەرەسەندن.
ئەم خاڵەیان لەلایەن زانای دیاری پەرەسەندن فرانسیسکۆ ئایالاوە بەکارهێنراوە.  کە دەڵێت تێکڕای دانیشتوانی مرۆڤایەتی لە30 ملیۆن ساڵی ڕابردوو 100 هەزار تاک بووە.
وە ئایالا دەڵێت دانیشتوانی باوانە هاوبەشەکەی مرۆڤ و چیمپانزی و غۆرێلا ancestral population و daughter species (مرۆڤ و چیمپانزی و غۆرێلا و ئۆرانگوتان)یش گەورەبووبێت تاوەکو ئەو ئەلیلانەی بەجیاوازی گوازراونەتەوە بۆ جۆرەکان(واتا مرۆڤ و چیمپانزی و غۆرێلا و ئۆرانگوتان). سەیری ئەم وێنە بکە:



ئایالا تەرکیز دەکاتە سەر هەمەجۆری ئەلیلەکان لە human leukocyte antigen (HLA) ، کە پێکهاتووە لەسەد جینێک لە کرۆمۆسۆمی ژمارە 6دا و بەتایبەتیش جینیDRB1 ، ئایالا هەوڵیداوە trans-specific DNA polymorphisms دیاریبکات (بریتیە لە دەستەیەک ئەلیل کە گوازراونەتەوە لە سپیشزی باوانەوە بۆ سپیشزی نەوە). وە ئایالا دەڵێت ئەم هەمەجۆریەی HLA لە جینی DRB1 پێویستی بە دانیشتوانێکی قەبارە 100 هەزاریە بەدرێژای 30 ملیۆن ساڵی ڕابردوو.

4. Allele variation distribution
ئەم خاڵە تەرکیز ئەکاتە سەر ئەوەی چەند جار ئەلیلێکی دیاریکراو دەرئەکەوێت لەشوێنێکی تایبەتی کرۆمۆسۆمدا.
ڕێژەی کرۆمۆسۆمەکان چەندە لەدانیشتوانێکدا کە ئەو ئەلیلەی هەیە لەو شوێنە ؟
کۆکردنەوەی فریکوێنسی ئەلیلەکان لە چەندین شوێنی کرۆمۆسۆمەکان AFS دروستدەکات واتا allele frequency spectrum کە بریتیە لەبڵاوبوونەوەی فریکوێنسی ئەلیلەکان بەدرێژای کۆمەڵەی ناوچەکان لە دانیشتواندا.
بانگەشەکە ئەوەیە AFS بینراوی دانیشتوانی مرۆڤ ناگونێجێ لەگەڵ AFS چاوەڕوانکراو ئەگەر بهاتایە دانیشتوانی ڕابردوو دووچاری bottleneck بوبانایەتەوە.
(bottleneck لێرەدا مەبەستمان لە جوتێک مرۆڤە)

5. Divergence of allele variation
ڕەنگە ئەمە گرنگترین خاڵ بێت لەدژی sco (جووتێک مرۆڤ وەکو خاڵی دەستپێکی مرۆڤایەتی)
لێرەدا پێویست باسێک لە genetic divergence بکرێت ، ئەم چەمکە واتا دووریە بازدانەکان mutational distances  لەنێوان ئەلیلەکانی دانیشتوانێکدا ، سەیری ئەم وێنە بکە:



هەتاوەکو بازدانەکانی نێوان دوو ئەلیل زیاتربن ، دووریشیان زیاتر دەبێت ، جا ئەوەی لێرەدا گرنگە هەمەجۆری جینی یاخوود ژمارەی ئەلیلەکان نییە بەڵکو بڵاوبونەوەی ئەلیلەکانە.
جا ئەبێت genetic divergence بکەی بەسەر جینۆمی مرۆڤدا ، و بپرسین چەنێک دوور یان چەند خێرا بازدانەکان ڕوویاندابێت بۆ ئەم دووریانەی کە ئەلیلەکانی ئێستا هەیانە تاوەکو جوتێک مرۆڤ وەکو خاڵی دەستپێک پەیداببێت. جا بە زانینی ڕێژەی ڕوودانی میوتەیشن mutation rate و بەکارهێنانی جیابونەوەی جینات genetic divergence ئەتوانین کاتی نوێترین باوانی هاوبەش (TMRCA) دیاریبکەین. بانگەشەکەش ئەوەیە لەو کاتەی کە هۆمینینەکان هەن ناتوانرێ تەنها دوو مرۆڤ وەکو خاڵی دەستپێک بەدەستبێت.

6. Introgression data
ئەم خاڵە باس لە تێکەڵ بوون و جووتبوونی هۆمۆسەیپیەنس ئەکات لەگەڵ نایندەرتاڵ و دێنیسۆڤان و داتاکانیش ڕێنادەن بەبوونی تەنها جوتێک هۆمۆسەیپیەنس وەکو باوانی هەموو مرۆڤایەتی ئەمڕۆ.
(تب: بەپێی بەڵگە ئارکیۆلۆجی و نیورۆلۆجی و بەبەردبووەکانەوە ئەتوانین تا ڕادەیەکی زۆرباش بڵێین مرۆڤ بەو مانایەی ئەمڕۆ کە بەکاریدێنین لە هۆمۆهایدلبێرگێننسسەوەیە).

ئێستا با هەر یەکێک لەم شەش خاڵە تێست بکەین و بزانین تا چەندێک بەهێزن :

لەبارەی خاڵی 1 هیچ ڕێگایەکی ناسراو نییە ژمارەی دانیشتوانی ڕابردوو دیاری بکات بەبەکارهێنانی ژمارەی ئەلیلەکان بەڵکو ئەوەی گرنگە بریتیە لەجیابونەوەی ئەلیلەکان ، جابۆیە جۆشوا سوامیداسی بایۆلۆجست لەم بارەوە دەڵێت category error واتا بەهەڵەداچوونەوەی پۆلێن ، ئەمەش واتا دووشتی جیاواز تێکەڵ بەیەک بکەیت ، وە ڕیچارد بەگسی زانای بایۆلۆجیش دەڵێت ئەگەر ئادەم و حەوا ئاستێکی زۆری هەمەجۆری SNP هەبووبێت و گواستبێتیانەوە بۆ منداڵەکانیان و خێراش زیادبووبن نەوەکان ئەوا هیچ کێشەیەک دروستنابێت و دووبارە جەخت ئەکاتەوە ئەمیش کە ژمارەی ئەلیل گرنگ نییە بەڵکو بڵاوبونەوە و دووری ئەلیلەکان گرنگن

لەبارەی خاڵی 2 هەموو مۆدێلەکانی population size تیایاندا حساب بۆ هۆمینین(مرۆڤ) و غەیرە هۆمینین(چیمپانزی و غۆرێلا و هتد...) و ئارگومێنت دروستکردن لەسەر ئەم مۆدێلانە دژی sco توشی هەڵەمان دەکەن ، چونکە ئەم خەمڵاندنانە تەرکیز ئەکەنە سەر تێکڕا نەوەکو کەمترین ڕێژەی دانیشتوان واتا ئاساییە لەکاتێکی دیاریکراودا مرۆڤایەتی تەنها دوو کەس بووبن و دەڵێت ڤێنێما تاوانبارە بە equivocation و دێت باوان و مرۆڤ تێکەڵ بەیەک دەکات لەکاتێکدا تەنانەت ئەگەر دانیشتوانی باوانی مرۆڤ چەند هەزار تاکێک کەمترنەبووبن هەرگیز ئەمە یەکسان نییە بەوەی مرۆڤایەتی لەکاتێکی دیاریکراودا دووکەس نەبووبن.
ڕیچاد بەگس دەڵێت ئەم مۆدێلانە بنیاتنراون لەسەر چەندین گریمانە و کاتێک گریمانەی جیاواز دەکەین شتەکان دەگۆدرێن بۆ نمونە بوونی selection کەوادەکات هەمەجۆری جینات کەم ببێتەوە لەدانیشتواندا وەک لەوەی تەنها لەقەبارەیەکەوە دیارە ، وە دابەشبوونی نادیار hidden subivision ئەبێتە هۆی هەمەجۆریەکی زۆر لەجیناتی  دانیشتواندا وەک لەوەی تەنها لە قەبارەکەیەوە دیارە ، وە کۆچکردن migration لە دانیشتوانێکی ترەوە بۆ ناو دانیشتوانێک وادەکات هەمەجۆری جینی زیاتربێت وەک لەوەی تەنها لە قەبارەکەیەوە دیارە ، گۆڕانی ڕێژەی بازدانی درکپێنەکراو undetected shift in mutation rate ئەبێتە هۆی هەمەجۆریەکی زیاتری جینی لە دانیشتوانێک وەک لەوەی تەنها لە قەبارەکەیەوە دیارە ، وە heterozygote advantage ئەبێتە هۆی هەمەجۆری جینی زیاتربێت لەدانیشتوانێک وەک لەوەی تەنها لە قەبارەکەیەوە دیارە. وە ڕیچارد لەدەرئەنجامدا دەڵێت ئەم مۆدێلانە ناتوانن درک بە ئیحتیمالی و بوونی جوتێک مرۆڤ بکەن وەک تاکە باوانی مرۆڤایەتی ئەگەربێت و خێرا وکورت short and rapid بووبێت.

خاڵی 3 کە فرانسیسکۆ ئایالا بەکاریدێنێت ، کورتەی ئارگومێنتەکەی لەم حاڵەتەدا سەرکەوتوو ئەبێت ، مرۆڤ دوو کرۆمۆسۆمی لێکچووی هەیە جگە لە xx و xy نێرومێ کە ڕەگەز دیاریدەکات ، جا ئەگەر مرۆڤایەتی ئەمڕۆ لەدوو کەس هاتبێت ئەو دووکەس لە زۆرترین حاڵەتدا تەنها چوار ئەلیل هەڵبگرن ، بەڵام لێنجێک lineage ێک ببینین کە چوار ئەلیلی زیاتر هەڵگرتوە ئەوا بەڵگەیەکی باش دەبێت لەدژی دوو کەس وەکو باوانی مرۆڤایەتی و ئایالاش دەڵێت ئەم بەڵگەمان هەیە بەڵام ئایا وایە؟

یەکەم شت جگە لەم توێژینەوەی ئایالا هیچ توێژینەوەیەک نییە پشانی دابێت کە trans species variation مرۆڤ زیاتر لە چوار ئەلیلی تێدابێت و توێژینەوەکەی ئایالا هیچ replicateێکی نییە واتا توێژینەوەی تر هەمان ئەنجامی ئەویان بەدەستهێنابێت بەڵکو جۆشوا دەڵێت لەماوەی ئەم 22 ساڵەدا(توێژینەوەکەی ئایالا پێش 22 ساڵ بووە لەم کاتەی جۆشوا وادەڵێت) هیچ توێژینەوەیەکی تر نییە بەمیتۆدێکی باشتر یان هەرمیتۆدێکی تر توانیبێتی هەمان ئەنجام بەدەستبێنێت، جا بۆیە گریمانەی دوو مرۆڤ وەک باوانی مرۆڤایەتی گونجاوە لەگەڵ trans species variation ، سەبارەت بە توێژینەوەکەی ئایالا جۆشوا ئاماژە بەچەند خاڵێک دەکات :
1.کاتژمێرە گەردیلەییانەی بەکاریهێناوە جێگای دڵنیای نین
2.ئێمە هیچ دڵنیاییەک نازانین دەربارەی ئەو هێشوانە clusters لەبەرئەوەی ئایالا نەیخەمڵاندوون لەسەر بنەمای میتۆدە مۆدێرنەکانی بایسیان bayesian.
3.هەروەها ئەو لێکچوونی بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی درەخت لەباتی دروستکردنی فالۆجێنەتیکی ڕاستەقینە ، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی هێشووی جیاواز.
4.وە ئایالا حسابی بۆ پەرەسەندنی سەربەخۆ Convergent evolution نەکردووە ، لەکاتێکدا پەرەسەندنی سەربەخۆ ئەتوانێ ڕواڵەتی مێژوویەکی هاوبەش دروستبکات لەکاتێکدا بوونی نییە.
5.سیمولەیشنەکانی bottleneck ێکی بەکارهێناوە کە تا دە جیل دەمێنێتەوە ئەمەش زۆر زیاترە لەوەی ئێمە دامانناوە.

پەرەسەندنی سەربەخۆ لێکدانەوەیەکی جێگرەوەی مێژوویەکی هاوبەشە بۆ Trans-Specific variation ، ئەگەر کۆمەڵێک ئەلیل ببینین لەهەردوو مرۆڤ و چیمپانزی دوو تەفسیرمان دەبێت :
1.دەکرێت بەهۆی ئەوەی ئەم ئەلیلانە لەباوانی هاوبەشیاندا هەبووبێت.
2. یان بەهۆی پەرەسەندنی سەربەخۆوە دروستبووبن

جا ئایالا هەرگیز حسابی ئەم پەرەسەندنە سەربەخۆیەی نەکردوە. ئەمەش خاڵێک گرنگە و بۆچیش بەکارهێنانی لێکچون لەشیکارە فایلۆجێنەتیکیەکانی بەدیاری شکست بەخاڵەکەی دێنێت.
جا بۆ ئەوەی متمانە بە درەختەکەی بکەین پێویستە بزانین چەنێک بازدانی دژبەیەک هەیە لەدرەختە. بەڵام ئایالا لێکچونی بەکارهێناوە(نەوەک nested clades) بۆ دروستکردنی درەختەکە. وە هیچ ڕێگایەکیشی نەبووە بزانێت داتاکان ڕەنگدانەوەی باوانی هاوبەشن یان نا.

جا بۆیە ئێستا تێستی ئەوە دەکەین کە ئاخۆ پەرەسەندنی سەربەخۆ ئەتوانێ ڕوونی بکاتەوە.
کاتێک پەرەسەندنی سەربەخۆ ڕوودەدات ئەبێت ژمارەیەکی زۆری بازدانەکان ببینین کە ناگونجێن لەدرەختێکدا وەکو پێکهاتەیەک.

چەند گروپێک دراسەی پەرەسەندنی سەربەخۆیان کردووە لەسەر ئاستێکی فراوانی جینۆمی و جۆرەکانی HLA عادەتەن لەکەناردان لەم شیکارانە  بۆ نمونە توێژینەوەیەکی 2016 با سەیربکەین بەناوی Parallel or convergent evolution in human population genomic data revealed by genotype networks
کەتێیدا گرافێکی allele ئەبینین سەیری ئەم وێنە بکە:


ئەگەر گرافێکی وابینرا ئەوا دەزانین پێکهاتەی درەختی لێ دروستناکرێت و شوێنەواری پەرەسەندنی سەربەخۆیە چونکە دوو ڕێگا بوونی هەیە و ئەلیلە جیاوازەکان ڕێگای جیاواز دەگرنە بەر ، ئەگەر ژمارەیەکی زۆری ئەم چوارگۆشانە ببینین لە هەمەجۆری جینی بەشێکی تایبەتی جینۆمدا ، ئەوا بەڵگەیە کە ئەو لێکچوونەی دەیبینین لەڕاستیدا نیشانەی باوانی هاوبەش نییە بەڵکو پەرەسەندنی سەربەخۆیە
کەوابوو توێژەرەکان چیان دۆزیەوە ؟ ڕێژەیەکی زۆری چوارگۆشەیان دۆزیەوە کە هێمایەکی ڕوونی پەرەسەندنی سەربەخۆیە. ئەو جینەی ئایالا HLA-DBQ1 لە تێکستەکەدا نییە بەڵام لە supplementary data ئەبینرێت وەکو جێنێکی پەرەسەندنی سەربەخۆ.

لەم حاڵەتەدا ناتەبا نییە لەگەڵ recombination یان balancing selection بەتەنیا. جینێکی تر HLA-DRB1 هەمەجۆرترین جینی HLA ە. زانراوە کە زیاتر لە 500 چوارگۆشەی هەیە لە DNAی 1000 تاکدا ، بەبەراوردی ژمارەیەکی چاوەڕوانکراوی کەمتر لە 10. ئەوە مانای ئەوەیە ئەگەر ئێمە بمانەوێت DNA بکەینە درەختێکەوە ئەوا بەلایەنی کەم 500 بازدانی دژبەیەک لەگەڵ درەختی فایلۆجێنەتیکی ئەبینین.

ئەمە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەرە چونکە ئەلیلەکانی HLA-DRB1 وەسف نەکراون بەوەی وەک درەختێک بن. ئەمە هەمەجۆریەی ئەیبینین پەرەدەسێنێت و دووبارە پەرەدەسێنێت. ناوازەیە.
لەبیرت بێت ئایالا تەنانەت ڕەچاوی ئەم پەرەسەندی سەربەخۆیەی نەکردووە و تێستی نەکردووە. ئەم لە گریمانەیەکی جێگرەوەی دروست دەچێت کە واپێدەچێت باشتر داتاکان لێکبداتەوە

لەبارەی خاڵی 4  جۆشوا دەڵێت کێشەکە ئەوەیە ئەم شیکارە تەنها ڕەچاوی پوختەیەکی سنورداری داتا جینیەکان دەکات و ڕێنادات بە bottleneck ێک کەتازەتر بێت لە 500 هەزار ساڵ لەمەوبەر. ئەمەش پرسیارێکی کراوە بەجێدێڵێت دەربارەی کە شیکارێکی تەواوی داتاکان چیمان پێ دەڵێن.

لەبارەی خاڵی 5 کە پەیوەستە بە جیابونەوەی ئەلیلەکان لە دانیشتوانی مرۆڤدا ، ڤێنێما ئاماژە بە درەختێکی فایلۆجێنەتیکی دەکات هی پارچەیەکی DNA کە ئەوە پشان دەدات کۆتا باوانی هاوبەش TMRCA دەبێت 2.9 ملیۆن ساڵ لەمەوبەربێت تاوەکو ئەو داتایانەی ئێستای دانیشتوان مرۆڤ دەربچێت. سەیری ئەم وێنەیە بکە:



بەڵام جۆشوا دەڵێت ئەکرێت ئەو جوتە مرۆڤە هێترۆزایگۆس heterozygous بووبن واتا هەریەکێکیان دوو ئەلیلی جیاوازی هەڵگرتبێت لە هەر شوێنێکی جوتە کرۆمۆسۆمیاندا ، لەم حاڵەشدا کاتیTMRCA گرنگ نییە بەڵکو کاتی کۆتا باوانی چوارئەلیلی گرنگە (TMR4A).

جا زانستی جیناتی دانیشتوان Population genetics کاری لەسەر تەنها TMRCA کردووە نەوەک TMR4A ، جا جۆشوا سوامیداس خۆی هات کاری لەسەر کرد.

جۆشوا ArgWeaver dataset بەکارهێنا و پەیوەندی ڕاستەقینە نێوان کاتەکانی دۆزیەوە
TMR4A = 0.38 × TMRCA
ئەمەش خەمڵاندنێکی نزیکە بۆ پارچەیەکی DNA ، ئەوەی ئێمە دەمانەوێت خەمڵانێکی ئاست فراوانی جینۆمییە بۆ TMR4A. تاوەکو حسابی TMR4A بۆ هەموو ناوچەیەک بکرێت. جا بەبەکارهێنانی داتای فراوانی جینۆمی بۆ گرافی ancestral recombination لەتوێژینەوەکەی matthew rasmussen ەوە ، جۆشوا توانی بیخەمڵێنێت کاتی TMR4A سەربەخۆ لە TMRCA و کاتەکەش بریتی بوو لە 431 هەزار ساڵ لەمەوبەر و بەشێوەکی تریش حساباتی ۆرد گەشتە 437 هەزار ساڵ لەمەوبەر ، باش calibration و کات ڕێککردنەوە گەشتە ئەوەی سەد هەزار ساڵێک ئەنجامەکەی ئەگەری کەم و زیادی هەیە (واتا بڵێین 500 هەزار ژمارەیەکی دروستە).

وە ئەم حساباتەش لەلایەن توێژینەوەیەکی ترەوە پشت ڕاست کرایەوە ، کە بەڵێ دەکرێت مرۆڤایەتی لە جوتێک مرۆڤەوە هاتبن بەنزیکەی 500 هەزار ساڵ لەمەوپێش ئەگەر ئەو جوتە هێترۆزایگۆس بووبن(لەخوار خاڵی 6ەوە بەدرێژی باسی دەکەین)

لەبارەی خاڵی 6 هەڵەکە ئەوەیە مرۆڤ یەکسان دەکات بە هۆمۆسەیپیەنس لەکاتێکدا بەچەندین بەڵگەی سەربەخۆ نیاندەرتاڵ و دێنیسۆڤانیش مرۆڤن( بۆ نمونە بەڵگەی جێنەتیکی کە نیاندەرتاڵ و دێنیسۆڤان لەگەڵ هۆمۆسەیپەینەس جووتبوون) جا ئەگەر bottleneck ڕوویدابێت پێش 500 هەزار ئەوکات زۆر ئاساییە مرۆڤانی ئەمڕۆ لەجووتێک مرۆڤەوە هاتبن.

لەبارەی ئەو توێژینەوەی کە ڕێ دەدات بەبوونی دوو مرۆڤ وەک باوانی مرۆڤایەتی:
توێژینەوەیەکە لەلایەن 
ئۆلا هۆسجێری بیرکاریزان و ئان گاجەری بایلۆجیستەوە ئەنجامدرا ، تیایدا مۆدێلی(Haplo)بەکارهێنرا ، کە زانیاریەکانی ئێستا بەکاردێت بە میتۆدی (standard coalescene) بۆ تۆمارکردنی باوانی ڕابردوو ، بۆ ئەوەی تێبگەیت ئەم نمونە بێنە بەرچاوت کە لە ڕەگی درەختەکانەوە دەگەڕێیتەوە بۆ لقەکان و لە لقەکانیشەوە بۆ قەدەکەی ، توێژەر ئۆلا هەموو ئەو لقانەی بڕی کە نەوەیان نییە لە داهاتوو بۆ ئەوەی بابەتەکە ئاسان پێشکەش کرێت ، سەیری ئەم وێنە بکەن


هەر هێڵێکی پان نەوەیەکە ، هەر تۆپێکیش کرۆمۆسۆمە ، وە ڕەنگە جیاوازەکان بازدانی جیاوازن لە کرۆمۆسۆمەکان
...
مۆدێلەکە لە دوو کەسەوە دەست پێدەکات کە هەر یەکێکیان هەڵگری چوار کرۆمۆسۆمن ، جا دەکرێ هەڵگری هەمان کرۆمۆسۆم بن یاخود هەڵگری کرۆمۆسۆمی جیاواز بن یاخود هەڵگری کرۆمۆسۆمی بێ هاوتابن
...
پاش ئەوە مەرجەکانیان دانا کە بریتی بوون لە
ڕێژەی گەشەسەندنی دانیشتوان
ڕێژەی بازدانەکان
وە ئەو کاتەی پرۆسەکە جێبەجێ دەبێت
لە جووتێک کەسەوە دەستپێدەکات
...
وە یەکێک لە هۆکارە گرنگەکان کە کاریگەری دەکاتە سەر ئەنجامی مۆدێلەکە ، جۆری کرۆمۆسۆمەکانە ، چەن جۆرێک هەیە 
کرۆمۆسۆمەکان وەک یەکن
کرۆمۆسۆمەکان جیاوازن و هەڵگری بازدانی بێ هاوتان
کرۆمۆسۆمەکان کە هەڵگری هەندێ بازدانی بەشکراو و هەندێ بازدانی نابەشکراو
کرۆمۆسۆمەکان بەتێکەڵی
سەیری وێنەکەی خوارەوە بکە

توێژەرەکان ڕێگای دووەمیان هەڵبژارد کە وێنەی چەپی سەرەوە دەکات، ڕێگاکانی تریش ئەبن
...
توێژەران داتاکانیان لەپرۆژەی هەزار جینۆمی برد و ستانداردێکی مەودای فریکوێنسی ئەلیلیان دروستکرد بۆ پشاندانی هەمەجۆری  جینات لە دانیشتواندا ، پرۆژەی هەزار جینۆمی ڕیکۆردی هەموو ئەو جیاوازیانەی ئەلیلی کرد لە 5008 جینۆم ، ئەلیل بەم نمونە ڕوونی ئەکەینەوە چییە  پیتی A لەم دێڕەaaccgggatt   ئەگۆڕێ بۆ C و دێڕەکە وایلێدێت aaacgggatt
..
هەر ئەلیلێک لەم گرافەی خوارەوەدا هەڵگری دوو جۆرە واتا ئەگەر  0.2 لە  A هەبێت ، ئەوا 0.8 بوونی دەبێت لە C واتا بەهەردووکیان دەبێت ببێتە ژمارە یەک.

ئەمە گرافی پرۆژەی هەزار جینۆمییە


دەبینن ئاسیاوی و ئەوروپیەکان جیابوونەتەوە لە ئەفریقیەکان ، دەگوترێ بەهۆی ئەوەیە کە دووچاری ملی شوشە بوون ئەو کاتەی ئەفریقایان بەجێ هێشتووە لە ڕابردوودا
(ملی شوشە ئەو دیاردەیەیە کە تەنها هەندێ زیندەوەری کەم ڕزگاریان دەبێت لە کارەساتێکی سروشتی واتا ڕێژەی دانیشتوان زۆر کەم دەکات بە ئینگلیزی پێی دەوترێ 
bottleneck)
...
وە گرافێکی تری ئاماری دانیشتوانیان ئامادەکرد ، پێی ئەوترێ(Linkage Disquilibrium Graph)
ئەم گرافە پشاندەری ئەو وێنەیە کە جینە بەستراوەکان چەنێک توند بەستراون بەدرێژای کرۆمۆسۆمەکان.
کاتێک هێلکە و تۆو دروستدەبێت ، لە هەندێ قۆناغی دیاریکراودا ، جووتێک کرۆمۆسۆم بەیەکەوە دەلکێن ، پاشان پرۆسەی یەکتربڕین ڕوودەدات ، ئەوا لە قۆڵی کرۆمۆسۆمێکدا کرۆمۆسۆمەکە دەشکێت و دەلکێت بەبەشە پێچەوانەکە ، ئەمەش دەبێت دروستبوونی ئەلیلی نوێ


ئێستاش بابچینە لای گرافی (Linkage Disquilibrium)ی پرۆژەی هەزار جینۆمی


هێڵە چەماوەکان لە سەرەوە واتا لە سێنترۆمیرەوە دەستپێدەکات بەرەو خوارەوە ، ئەمە پێی دەوترێ(inverse sigmodial curve)کرۆمۆسۆمی یەک گەورەترین کرۆمۆسۆمە ، کرۆمۆسۆمی دووش بچووکترینە
...
ئێستا کاتی گەیاندنی زانیاریەکانە بەیەکتری واتا شەرحی مۆدێلەکە و شەرحی پرۆژەی هەزار جینۆم


ئەمە گرافی(Folded allele frequency spectrum)ئەنجامی پرۆسەکە : سیناریۆی یەک و دوو کە جیاوازن لەیەک کە بەراوردی داتایی ڕاستەقینەی جینی مرۆڤ دەکرێن ، هەمان ئەنجام دەدەن

ئەمە گرافی(Linkage Disquilibrium) ئەنجامی پرۆسەکە : سیناریۆی یەک و دوو کە جیاوازن لەیەک کە بەراوردی داتای ڕاستەقینەی جینی مرۆڤ دەکرێن ، هەمان ئەنجام دەدەن

تێبینی
هەردوو سینارۆیەکە لە دوو کەسەوە دەستپێدەکات کە دانیشتوان دەبڵ دەبێت هەموو نەوەیەکی نوێ تا ئەگاتە شانزە هەزار کەس ، چل و هەشت بازدان ڕوودەدات لەهەر هایپلۆدی نەوەیەک ، هەموو بیست ساڵێک نەوەیەک دروستدەبێت
سینارۆی یەکەم هەمەجۆری بوونی نییە لەڕابردوو ، بە دوو ملیۆن ساڵ داتاکان دەگونجێ ئەم هەمەجۆرییەی ئێستا
سینارۆی دووەم هەمەجۆری بوونی هەیە لەڕابردوو ، داتاکان بە پێنج سەد هەزار ساڵ دەگونجێ لەگەڵ ئەم هەمەجۆرییەی ئێستا
...
ئەنجامی توێژینەوەکە : توێژینەوەکە سەرکەوتوو بوو و توانی ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بەڵێ دەکرێ هەموو ئەو هەمەجۆرییەی لە جیناتی دانیشتوانی ئەمڕۆدا دەبینرێت تەفسیر بکرێت بەگەڕانەوە بۆ جووتێک ، دەکرێ ئەو جووتە دوو ملیۆن ساڵ لەمەوبەربێت کە سەرەتای دەرکەوتنی ڕەگەزی هۆمۆیە و دەشکرێ ئەو جووتە پێنج سەد هەزار ساڵ لەمەوبەر بوونیان هەبووبێ کە نزیک لەکاتی نایندەرتاڵ و دێنیسۆڤانە
(نایندەرتاڵ ودێنیسۆڤان هەر ڕەگەزی مرۆڤن)

دەرئەنجام: بەپێی ئەو توێژینەوە و میتۆد و گریمانە جیاوازانە و تەکنیکانەی لەبەردەستماندان ئەکرێت و شیاوە مرۆڤایەی لەدوو کەسەوە هاتبن بەنزیکەی 500 هەزارساڵ لەمەوبەر.

نوسین: محمد لایاڵ و جوانڕۆ بایۆلۆجست

تب: ئەم نوسینە پەیوەندی نییە بەپەرەسەندن و باوانی هاوبەش بەشێوەیەکی گشتی.

...
سەرچاوە و توێژینەوەکان:
1.https://bmcecolevol.biomedcentral.com/articles/10.1186/s12862-016-0722-0
2.Adam and The Genome
3.https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S1055790396900135
4.In Quest of the HIstorical ADAM
5.https://discourse.peacefulscience.org/t/heliocentric-certainty-against-a-bottleneck-of-two/61/16
6.A Single-Couple Human Origin is Possible BIO-Complexity, Vol 2019

Comments