پەنجا ساڵ پاش هۆمۆهابیلەس



پەنجا ساڵ پاش هۆمۆهابیلەس

بۆچی هابیلەس باوانی مرۆڤ نییە؟!


نوسینی: بێرنارد ود زانای پەرەسەندنی مرۆڤ(پوختەی ئارتیکڵەکەی)


لەساڵی 1964 کۆمەڵە بەبەردبوویەک لە تانزانیا و ناوچەی  Great Rift Valley لەئەفریقا ، لەلایەن زانای پالیۆئەسنرۆپۆلۆجی لویس لیکی و تیمەکەیەوە دۆزرایەوە و ناویان لێنا هۆمۆهابیلەس Homo habilis یاخوود Handy man.


سەرەڕای بەڵگەی بەبەردبوو و تەکنیکیە شیکاریەکان و پاش زیاتر لەنیو سەدە لێکۆڵینەوە ڕەچەڵەکی ڕەگەزی genus هۆمۆ (مرۆڤ) هێشتا ناڕوونە.


لەساڵی 1960 تێڕوانین بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ بەشێوەی هێڵێک بوو ، زانایان پێیان وابوو سەرەتا Australopithecus ە کە وەکو شێوە ئەیپێک بوونە و لەسەر دوو پێ ڕۆشتوون دواتر ئەمە بۆتە هۆمۆئێرەکتەس و دواتر بۆتە هۆمۆنیاندەرتاڵ و دواتر بۆتە هۆمۆ سەیپیەنس ، بەڵام چی لەنێوانی ئۆسترۆلۆپیسیکەس(لەئەیپچوو) و هۆمۆئێرەکتەسدایە(لەمرۆڤچوو) ؟ 


تا 1960 زانایان وایندەزانی هۆمۆئێرەکتەس تەنها لە ئاسیادا هەبوون بەڵام بەهۆی دۆزینەوەی چەند کەرستەیەک لە ئەفریقادا تێڕوانینەکە گۆڕا ، ڕەنگە ڕەگەزی مرۆڤ وەکو باوانی هەر لە ئەفریقاوە هاتبێت.


لە ساڵی 1931 لیکی دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە و هەڵکەنین لە ناوچەی Olduvai Gorge ، توانیان شوێنەواری وەکو کەرستەی دێرین و دوو ددانی هۆمینینەکان بدۆزنەوە لە 1955. ددانەکان ددانی شیری بوون کە ئەمەش بۆ پۆلێن کردن ئاسان نییە بەبەراوردی ددانی هەمیشەیی. وە لەساڵی 1959 ماری لیکی توانی کاسەسەرێکcranium بدۆزێتەوە کەی هی کەسێکی گەنج بووە.

ئەو بەبەردبووە هێشتا عەقڵی مرۆڤ توشی سەرسوڕمانی دەکات چونکە زۆر نامۆبوو ، مێشکی بچوک و دەم وچاوێکی گەورە و ددانی کەڵبە بچووک و ددانی جوینی گەورە بوون ، وەکو هۆمۆئێرەکتەس نەبوون. ددانی خڕێکانی گەورەبوون و بەهۆی ئەوەوە ناویان نا Nutcracker Man.

جا ئەم بەبەردبوانە لەهەمان چینی زەویدا layer دۆزرایەوە کە کەرستەکانی تێدا دۆزرانەوە.

جا لیکی کە دۆزیەوە پێناسەی هۆمۆی فراوان نەکرد چونکە بەکردنی هیچ جیاوازیەک نامێنێت لەنێوان مرۆڤ و ئۆسترۆلۆپیسیکەس. بەڵکو جینەسێک و جۆرێکی نوێی ناساند بەناوی Zinjan-thropus boisei یاخوود زینج.


لە 1960 جۆناسان لیکی شەویلگە خوارەوەlower jaw و بەشی سەرەوەی سەرێکی دۆزیەوە کە هی هۆمینینێکی گەنج بوو ، ناوی نا منداڵەکەی جۆنی ، وە بێگومان لەهەمان جۆری زینج نەبوو و کەوتنە گومان دەربارەی ئەوەی ئاخۆ کەستەی دروستکردبێ ئەم جۆرە.

بۆ شیکاری کردنی بەبەردبووەکان تیمێکی پسپۆڕ دروستکرا ، فیلیپ توبیاس پشکنینی بۆ سەرەکە دەکرد ، جۆن ناپیەر پشکنینی بۆ دەستی و مەچەکی کرد. دواتر پاش سێ ساڵ سەرێک بە هەردوو شەویلگەی خوارەوە و سەرەوە دۆزرایەوە.

جۆن ناپیەر قەناعەتی بەخۆی هێنا کە دەستەکان زۆر لەدەسی مرۆڤی مۆدێرن ئەچن. مایکڵ دەیش کەزانایەکی تر بوو هەمان دەرئەنجامی دا. و تۆبیاسیش دڵنیابوو نە crown درێژەکانی ددانی جوین نە مێشکێکی گەورە هی ئۆسترۆلۆپیسکەسی ئەفریقای باشور نین.

جابۆیە لیکی و تۆبیاس و ناپیەر توێژینەوەیەکیان لە جۆرناڵی nature لەساڵی 1964 بڵاوکردەوە و تێیدا هۆمۆهابیلەسیان ناساند. ئەم سیانە پێیان وابوو هۆمۆهابیلەس ئەو پێناسەی هۆمۆ دەیگرێتەوە کە لەساڵی 1955 دانرابوو ، تایبەتمەندیەکانی مرۆڤ بەم شێوە بوو لەپێناسەکەدا: 

1.هەیکلەێکی ڕێک واتا نەچەمابێتەوە 

2.ڕۆشتن لەسەر دووپێ

3.توانای دروستکردنی کەرستەی بەردین


تیمەکە ئەبوو قەبارەی مێشک بگونجێنن لەگەڵ بەبەردبووەکە ، بەبەردبووەکە لەدەوری 600 کوبیک سانتیمدا بوو مێشکی. 

ئەم توێژینەوەیە دووچاری گومان بوەوە. هەندێک پێیان وابوو ئەم بەبەردبووانە زۆر لە Australopithecus africanus وەک لەوەی ڕەگەزێکی جیاواز بن.


جۆن ڕۆبنسۆن کە زانایەکی پێشەنگی بواری australopiths ە ، پێشنیاری کرد هۆمۆهابیلەس تێکەڵەیەکە لە ئێسکی ئۆسترۆلۆپیسیکەس ئەفریکانۆس و ئێسکی هۆمۆ ئێرەکتەس. هەندێ توژێینەوەی تریش وەکو جۆرێکی نوێ قبوڵیان کرد. زۆر کەم قبوڵیانکرد وەکو مرۆڤێکی سەرەتایی. دۆزینەوەکانی دواتر دیبەیتەکەی دروستکرد.

کاسەسەرێکی وردبوو کەناونرا تویگی لە چینە نزمەکانی ئۆڵدوڤای دۆزرایەوە کە پشتگیری ئارگومێنتەکەی ڕۆبنسۆنی دەکرد کە پێی وابوو هابیلەس تێکەڵەیەکە لەئێسکی ئۆسترۆلۆپیسیکەس و ئێرەکتەس. ئێسکێکی تر ئەوەی پشاندا کە هابیلەس قۆڵێکی درێژتر و بەهێزتری هەبووە بەشێوەیەکی ڕێژەییانە بەبەراوردی مرۆڤ واتا زیاتر شێوە ئەیپ بوو وەک لەوەی لە ئێرەکتەس بچێت.

وە کۆمەڵێ نمونەی تری بەبەردبوو لە ئەسیوبیاوە تا ئەفریقای باشور دۆزراوەتەوە لەوکاتەوە کە سەر بە هابیلەسن. گەورەترین بەخشین بۆ هۆمۆ لە ناوچەی کوبی فۆراوە بوو لەکینیا. من(بێرنارد) بۆ نزیکەی پەنجا ساڵ لیکۆڵینەوەم کردووە لە هابیلەس، ساڵی 1966 دراسەی ئێسکی ankle هابیلەسم کرد لەگەڵ بەبەردبووی منداڵەکەی جۆنی. زۆر دوور بوو لەوەی لەمرۆڤی مۆدێرن بچێت ئێسکەکە ، بەڵکو زیاتر لە ئۆسترۆلۆپیسیکەس دەچوو. تایبەتمەندیەکانی تری هابیلەس بەهەمان شێوە کەمتر لەمرۆڤی مۆدرن دەچوو وەک لەوەی لویس و تیمەکەی پێشنیاریان کردبوو.

لە ناوەڕاستی ساڵانی 1970کان ، ڕیچارد لیکی تەحەددی ئەوەی پێدام مانا ببەخشم بە کەلەسەر و شەویلگە و کاسەسەرە سەرەتاییەکانی هۆمۆ. پانزە ساڵم پێچوو بەدراسەکردنی ئێسکی هۆمۆئێرەکتەس و ئۆسترۆلۆپیسەکان لەمۆزەخانەکانی جیهان. وە زۆرجار ئێسکەکان شکا و پارچە بوون.

هەمەجۆری لەبەبەردبووەکانی کوبی فۆرا بەئاسانی نەدەبوونە یەک جۆر وەک ئەوانەی ئۆڵدوڤای.

جا دەرئەنجامی ئەوەم دا ، کە دوو جۆر دەموچاوی جیاواز هەیە لە هۆمۆ سەرەتاییەکاندا ، جا 1992 پێشنیاری دووەم هۆمۆی سەرەتایم کرد بەناوی Homo rudolfensis.

بیست ساڵ دواتر تیمێک بە سەرپەرشتی میڤی لیکی ، ئەو دوو پۆلێنەی گریمانەم کردبوو پشتڕاستی کرد بەبەکارهێنای دەم و چاو و دوو شەویلگەی خواروو کە دۆزرابەوە لە کوبی فۆرا. بەڵام ئەوان پێشنیاریەکەم دەربارەی ئەوەی کە کام شەویلگە لەگەڵ کام دەم وچاوە بەهەڵەیانخستەوە. هەر وەک هەمیشە لە بەبەردبووناسیدا ، بەبەردبووی نوێ بیرۆکە کۆنەکان تێست و دەستکاریدەکەن.


ساڵی 1999 من و مارک کۆڵاڕد سەیری سنوری نێوان هۆمۆ و هۆمینینە سەرەتاکانمان کرد بەتەرکیز خستنە سەر ئەو تایبەتمەندیانەی کە هەقی بە قەبارەی جەستە و وەستان و جوڵە و خواردن و مێژووی ژیانە.

بۆ نمونە ، پەلی سەرەوە بەبەراوردی خوارەوە چەندێک درێژە ، یان باسک بەبەراوردی مەچەکی سەرەوە ؟ ئایا ددانەکانی کاکیلە زوو دەردێن وەکو ئەیپەکان یان هێواش دروستدەبن لەشەویلگەدا وەکو مرۆڤی مۆدێرن.


هەرچەندە هۆمۆهابیلەس بەگشتی گەورەترە لە ئۆسترۆلۆپیسیکەس ئەفریکانۆس ، ددانەکانی و شەویلگەی هەمان قەبارەی ئەوە. ئەو بەڵگە بچوکانەی هەمانە دەربارەی شکڵی جسم ، دەست و قاچی ، پێشنیاری ئەوە دەکەن هابیلس زۆرباشترە سواری دار بووبێت وەک لە باوانی مرۆڤ. جا ئەگەر هابیلەس زیادبکرێت بۆ هۆمۆ ، ئاوا جینەسەکە تایبەتمەندی نایەکگرتوو تێکەڵە لەخۆی دەگرێت. ئەوانی تر هاوڕا نین بەڵام پێم وایە بۆ ئەوەی دەرئەنجامێکی تر بدەیت ئەبێت بەزەوقی خۆت داتاکان وەربگری و ئەوانی تریش پشتگوێبخەیت.


تێڕوانینم ئەوەیە هابیلەس ئەبێت سەر بەجینەسی خۆی بێت ، نە ئۆسترۆلۆپیسە نە مرۆڤە. بەبەردبووی جوان پارێزراو دۆزراوەتەوە.

ساڵی پار ئەنسرۆپۆلۆجستی جۆرجی دەیڤد لۆردکیپاندزی و تیمەکەی شیکاری کاسەی سەری پێنج هۆمینینان کرد کە لەناوچەی دمانسی دۆزرابونەوە. گەشتنە ئەو دەرئەنجامەی مەودای شکڵی نێو ئەم سەرانە یەکسانە یان زیاترە لەو هەمەجۆرییەی هەیە لە هابیلەس و ڕودۆڵفێنسس و ئێرەکتەس. وە لەسەر ئەوبنەمایە پێنشیاریان کرد بەبەردبووەکانی هۆمۆ هابیلەس بخرێتە نێو هۆمۆئێرەکتەس ، هەر سێ جۆرەکە بخەنە یەک جۆر. تەنانەت ئەگەر میتۆدی ئەنجامەکانیان وەک ڕاست ببینیت کە من بەڕاستی نازانم ، ئەوا بەگومانم لە دەرئەنجامەکەیان.

میتۆدەکەیان شکست دێنێت لەجیاکردنەوەی نێوان نایندەرتاڵی مێشک گەورە و دمانسی مێشک بچووک ، کەدوو جۆرن نێوانین دوو ملیۆن ساڵە. 

هەروەها شکڵی گشتی سەرەکە وەکو یەکلاکەرەوە حساب ئەکەن بۆ پۆلێنکردنی هۆمینینە سەرەتاکان ، بەڵام چی هابیلەس و ئێرەکتەس جیادەکاتەوە بریتیە لەچەندەها وردەکاری وەکو قەبارە و شکڵی گوێی ناوەوە ، تایبەتمەندیەکانی دەست و قاچ ، هێزی ئێسکە درێژەکان و مێژووی ژیان. بەیەکسانی مەقعولە کە بەبەردبووەکانی دمانسی نمونەی پۆلێنێکی هۆمینین بێ کەپشاندەری تێکەڵەیەکی نەزانراو بێت لە تایبەتمەندی سەرەتای(مێشکی بچووک) و وەرگیراو(بەربەستی برۆbrow ridge).


دیبەیتە بەردەوامەکە دەربارەی ڕەچەڵەکی جینەسی خۆمان بەشێکە لە میراتی هۆمۆهابیلەس. 

لەتێڕوانی خۆمدا ، جۆرەکە زۆر ناشیاوە ببێتە باوانی یەکسەری هۆمۆ ئێرەکتەس.


سەرچاوە:


Comments

  1. Anonymous11/14/2022

    Through cloud gaming, players can gain access to 카지노사이트 virtual machines stored by the casino in the cloud. Blackjack is generally thought-about the type of playing with the most effective odds. Ignition’s poker experience works great on mobile and PC, so you by no means have to worry about it being too far out of reach.

    ReplyDelete