ڕووەکەی تری بەبەردبووی لوسی



ڕووەکەی تری بەبەردبووی لوسی


لوسی ڕەنگە گرنگترین بەبەردبووبێت لە مێژووی بەبەردبووناسی بەگشتی و بەتایبەتیش لە پەرەسەندنی مرۆڤدا ، چونکە لوسی وەکو باوانێکی مرۆڤ ناسێنراوە ، لەم نوسینەدا بەشێوەیەکی پوخت دەچینە لای ڕووەکەی تری بەبەردبووی لوسی ، بەڕووەکەی تر مەبەستم ئەو مشتومڕەیە کە زانایان و ڕیسێرچەکان دروستیانکردووە لەسەری ئاخۆ لوسی هەر بەڕاست ئەکرێت بەباوانی ڕەگەزی هۆمۆ یاخوود مرۆڤ دابنرێت یان نا.


لوسی بەبەردبوویەکە لەجۆری Australopithecus afarensis ، کە لە سەدا 40 ئێسکەکانی دۆزرایەوە لەلایەن تیمی دۆناڵد جۆنسن لەناوچەی ئەفاری ئەسیوبیا لە ئەفریقا لە ساڵی 1974.


جۆری لوسی پێدەچێت لەنێوان 3 بۆ 4 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیابن.


ئایا لوسی یەک تاکە ؟ یاخوود یەک جۆرە؟

یەکێک لەو بابەتەی جێگای گومانە ئەوەیە ئایا ئێسکەکانی دراوەتە پاڵ لوسی ، پشاندەری یەک تاکن یاخوود نا ؟ بەمانایەکی تر ئایا دەکرێت ئەو ئێسکانە هی یەک کەس بووبن ؟ 

چونکە ئێسکەکان بەبڵاوی و دوور لەیەک لەگردێکدا دۆزرانەوە ، تیم وایتی توێژەری لوسی دەڵێت : مادام بەبەردبووەکە لە نێو in situ(واتا لەشوێنی ئەسڵی خۆیدا )نەدۆزراوەتەوە ، ئەو دەکرێت لەهەر شوێنێکی ترەوە لەسەرەوە هاتبن(سەرەوەی گردەکە). هەروەها هیچ ماتریکسێک لەسەر هیچ ئێسکێک نەبینرا کە دۆزیبومانەوە. ئەوەی کە ئەتوانین بیکەین بانگەشەی ئەگەرییە(واتا ئەگەری هەیە لوسی یەک تاک بێت یاخوود نەبێت).

وە گومانەکە دەچێتە ئەو ئاستەشی ئاخۆ ئێسکی یەک جۆر بووبێتن ئەم بەبەردبووە ، ئەم گومانەش ساڵی 2015 بەهێزتر بوو پاش ئەوەی یەکێک لە ئێسکەکانی vertebrae بە ئێسکی جۆری بابون ناسێنرا. 


هەرچۆنێک بووبێت ، با بچینە لای سەری لوسی 

سەری لوسی وەکو سەری چیمپانزی بووە ، لی بێرگەری زانای پەرەسەندنی مرۆڤ بەم شێوە باسی دەکات : 

دەم و چاوی لوسی prognathic(واتا شەویلگەی خوارەوەی دەرچووە بۆ دەرەوە) بووە ، دەم و چاوی بەنزیکەی هەمان پلەی چیمپانزیەکی مۆدێرن بووە.


ئایا لوسی لەسەر دوو پێ ڕۆشتووە ؟ 

ساڵی 2000 هەردوو زانا مارک کۆڵارد و لێسلی ئایلۆ لەجۆرناڵی nature ئارتیکڵێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا باس لەوەدەکەن زۆربەی جەستەی لوسی وەک ئەیپ بووە بەتایبەت :  پەنجە درێژ و چەماوەکانی ، قۆڵەدرێژەکانی و سنگێکی شێوە ڕەحەتی funnel shaped. وە بەدراسەکردنی ئێسکەکانی دەستی بەڵگەی باش پێشکەش دەکەن کە لوسی بەشێوەی knuckle-walked ڕۆشتبێت وەکو چیمپانزی و غۆرێلاکانی ئەمڕۆ.


وە لە ئارتیکڵێکی ساڵی 1983شدا لە New Scientist ، بەم شێوە ئاماژە بەلوسی دەکرێت: هەمووشتێک دەربارەی ئێسکەکانی ، لە سەری پەنجەکانیەوە بۆ پەنجەی پێیەکانی ، پێشنیاری ئەوەدەکەن لوسی و خوشکەکانی چەنها سیفەتیان هێشتوەتەوە کە زۆر گونجاون بۆ سەرکەوتن بەداردا.


پیتەر شمیدتی زانای بەبەردبووناسی لەبارەی لوسیەوە دەڵێت : هەموو کەس قسەیان دەربارەی لوسی دەکرد وەک زۆر مۆدێرن ، زۆر مرۆڤانە بێت جا توشی موفاجەئە بووم بەوەی کە بینیم... ئەوەی لەجۆری ئۆسترۆلۆپیسیکەس ئەیبینی ئەوە نییە کە لە ئاژەڵێکی دووقاچی کاریگەر ببینی(وەکو مرۆڤ)... شانەکانی بەرزبوون و سنگی شێوە ڕەحەتی بوو ، ئەم دوو شتەش وادەکات جوڵەی قۆڵ زۆر نەشیاوبێت بەمانا مرۆیەکە. نەیدەتوانی قەفەزی سنگی بەرزبکاتەوە بۆ ئەو جۆرە هەناسە قوڵەی ئێمەی مرۆڤ ئەیدەین کاتێک ڕادەکەین.

 سکی potbellied بووە واتا زۆر گەورەبووە و ناوقەدی نەبووە ، ئەمەش لاستیکیەتی سنوردارکردووە کە شتێکە لەمرۆڤدا زۆر گرنگە هەبێت بۆ ڕاکردن.


وە توێژینەوەکان ئاماژە بەلێکچونێکی زۆری ئۆسترۆلۆپیسیکەسەکان(کە لوسیش یەکێکە لەوان) ئەکەن لەگەڵ ئەیپەکان ، بۆ نمونە :

دەربارەی دەرچەی گوێ ear canal کەبەرپرسە لە هاوسەنگی و جوڵە ، دەرچەی کەناڵیان جیاوازە لە جینەسی مرۆڤ بەڵام لە هی ئەیپە گەورەکانی تر دەچن. سیفەتی شێوە گەشەیان developmental patterns وەکو ئەیپەکانە. وە شێوازی گرتنیان prehensile grasping بەپێەکانیان وەکو ئەیپەکانە ، جا بۆیە لە ئارتیکڵێکی nature  پیتەر ئاندریو دەڵێت : لەڕووی ئیکۆلۆجیەوە ئۆسترۆلۆپیسەکان هێشتا ئەکرێت وەکو ئەیپ ڕەچاوکرێن.

‌هەر لە ئارتیکڵێکی nature بەم شێوەیە ئاماژە بە ئۆسترۆلپیسەکان دەدرێت: خاوەنی تایبەتمەندی تایبەت بەخۆیانن و خاوەنی هەندێ تایبەتمەندیشن کە لەوانەی ئۆرانگوتان دەچن. وە دەرئەنجامدەدەن بەمشێوە: ئەگەریبوونی ئەوەی ئۆسترۆلۆپیسەکان باوانی ڕاستەوخۆی مرۆڤ بن لەپاشەکشەدایە.

ساڵی 2007 یش توێژینەوەیەک ئاماژەی بەوەدا جۆرەکەی لوسی Australopithecus afarensis شەویلگەی خوارویان وەکو هی گۆرێلایە ، ئەمەش چاوەڕوان نەکراوە و گومان دەخاتە سەر ئەوەی ئاخۆ ئەم جۆرە باوانی مرۆڤ بێت.


لەبارەی حەوزی لوسیشەوە کە ڕۆڵی هەیە دەربارەی ڕۆشتن ، دیسان مشتومڕ هەیە 

هەروەکو دۆناڵد و تیمەکەی ئاماژەیان پێداوە ، حەوزی زۆر بەخراپی وردبوو badly crushed و تێکچووبوو بوو.

جا بەهۆیەوە لە جۆرناڵی پەرەسەندنی مرۆڤەوە لەساڵی 2000 فرانچیۆس مارچال لێدوانێکی بەم شێوە دەدات : حەوزی لوسی زۆر جیاوازە لە ئۆسترۆلۆپیسەکانی تر و نزیکترە لە حاڵی مرۆڤەوە ، ئەمەش بەهۆی هەڵەبوون لە دووبارەبنیاتنانەوەی ئێسکەکانەوە دروستبووە ، وە sacral plane حەوزیان زۆر مرۆڤانە بنیاتنابوەوە.

جا لە توێژینەوەیەکی تری هەمان جۆرناڵدا ، توێژەران ئەو دەرئەنجامە دەدەن کە بەبەردبوەکانی لوسی لەئێستەدا بەشێوەیەک نین بتوانین بڕیاربدەین  ئاخۆ لوسی چۆن وەستاوە و ڕۆشتووە.


لەبارەی پێیەکانی لوسیەوە

هەندێ شوێن پێ لەناوچەی لاتیۆلی لە تانزانیا دۆزرانەوە کە 3.6 ملیۆن ساڵێکە تەمەنیان. ئەم شوێن پێیانە لە شوێن پێی ڕۆشتن لەسەر دوو پێ دەچێت و ئەم شوێن پێیانەش دراوەتە پاڵ جۆری لوسی ، بەڵام هەندێ توێژینەوە پێیان وانیە ئەم شوێن پێیانە هی لوسی بن ، بۆ نمونە توتل و تیمەکەی ساڵی 2005 توێژینەوەیەکیان بڵاوکردەوە تێیدا ئەوەیان خستە ڕوو کە شوێن پێیەکان پێدەچێت هی ئۆسترۆلۆپیسیکەسی تر بێت یاخوود هی جۆرێکی نەزانراوی خێزانی هۆمیندای بێت کە پێیان لەمرۆڤ چووبێت.

هەروەها توێژینەوەیەکی ساڵی 2010 لەبارەی ئەوەی ئایا جۆری لوسی ئەم شوێنپیانەیان ئەنجامدابێت دەڵێت:

ئەم گریمانەیە نێی مشتومڕە لەلایەن توێژەرانی تر لەسەر بنەمای جیاوازنی نێوان print morphology و شوێن پێیە بەبەردبووەکان.

هەروەها توێژینەوەیەکی تری ساڵی 2021 ئاماژە بەوە دەدات دوو جۆر هۆمینینی هەبوون کە دوو جۆر ڕۆشتن لەسەر پێیان هەبووە و شوێن پێیان بەجێهێشتووە لەناوچەی لاتیۆلی.

وە یەکێک لەو نمونانەی جۆرەکەی لوسی کە زانایان دۆزیبویانەوە پێی دەوترێ Selam (Dik-1-1) ، ئەم بەبەردبووە ئێسکی basal پێی تێدابوو و ئەمەش وەکو بەڵگەیەک بۆ ڕۆشتن لەسەر دوو پێ بەکاردەهێنرا ، بەڵام ساڵی 2018 ، زانای پەرەسەندنی مرۆڤ داسیلڤا ئەم بابەتەی بەهەڵە خستەوە و ئەوەی پشاندا ئەم پێیە لەهی ئەیپ چووە و بۆ سەرکەوتن بەداردا گونجاوبووە.


بەڵام ئەگەر بێت و بچەسپێت بەتەواوی کە لوسی توانای ڕۆشتن لەسەر دووپێی هەبووە بەشێوەیەک لەشێوەکان ئەمە نایکەتە بەڵگە بۆ ئەوەی ببێتە باوانی مرۆڤ ، چونکە بەهۆی پەرەسەندنی سەربەخۆوە convergent evolution ، چەندین ئەیپ توانیویانە لەسەر دوو پێ بڕۆن و شوێن پێشمان هەیە هی دوو پێ کەدەگەڕێتەوە بۆ 6 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لەناوچەی کریت کە پێدەچێت ئەم ئەیپانە کردبێتیان کە لەسەر دوو پێ ڕۆشتبێتن.


لێرەشەوە لەبارەی ڕۆشتن لەسەر دوو پێ وەک سیفەتێکی غەیرە مرۆڤیش بخوێننەوە:

ئایا ڕۆشتن لەسەر دووپێ Bipedalism تەنها تایبەتمەندی مرۆڤە ؟ چ ڕۆڵێکی هەیە لە گفتوگۆی پەرەسەندندا ؟


جا لەبەر ئەم هۆکارانە ئەبێت حەق بدەینە لیسلی ئایلۆی زانای پەرەسەندنی مرۆڤ کە دەڵێت :

ئۆسترۆلۆپیسەکان وەکو ئەیپن و هۆمۆکانیش وەکو مرۆڤن. شتێکی گەورە ڕوویداوە کاتێک هۆمۆ پەرەیسەندووە و ئەوەش تەنها گۆڕان لەمێشکدانەبووە.


وە حەقیش بدەینە بیرنارد ودی زانای پەرەسەندنی مرۆڤ کە دەڵێت :

تەنانەت لەگەڵ بوونی هەموو بەڵگەبەبەردبووەکان و تەکنیکەکانی شیکاری لە پەنجا ساڵی ڕابردوو ، هێشتا گریمانەیەکی قەناعەتپێکەری ڕوونمان نییە بۆ ڕەچەڵەکی ڕەگەزی هۆمۆ.


 سەرچاوەکان:


Tim White, quoted in Donald Johanson and James Shreeve, Lucy’s Child: The Discovery of a Human Ancestor (New York: Early Man Publishing, 1989), 163.


Colin Barras, “Baboon Bone Found in Famous Lucy Skeleton,” New Scientist, April 10, 2015, accessed July 10, 2016, https://www.newscientist.com/article/dn27325-baboon-bone-found-in-famous-lucy-skeleton/.


Berger and Hilton-Barber, In the Footsteps of Eve: The Mystery of Human Origins, 114.


Mark Collard and Leslie C. Aiello, “From Forelimbs to Two Legs,” Nature 404 (March 23, 2000): 339–340.


Jeremy Cherfas, “Trees Have Made Man Upright,” New Scientist 97 (January 20, 1983): 172–177


Richard Leakey and Roger Lewin, Origins Reconsidered: In Search of What Makes Us Human (New York: Anchor, 1993), 195.


Fred Spoor, Bernard Wood, and Frans Zonneveld, “Implications of Early Hominid Labyrinthine Morphology for Evolution of Human Bipedal Locomotion,” Nature 369 (June 23, 1994): 645–648.


See Timothy G. Bromage and M. Christopher Dean, “Re-Evaluation of the Age at Death of Immature Fossil Hominids,” Nature 317 (October 10, 1985): 525–527.


See Ronald J. Clarke and Phillip V. Tobias, “Sterkfontein Member 2 Foot Bones of the Oldest South African Hominid,” Science 269 (July 28, 1995): 521–524.


Peter Andrews, “Ecological Apes and Ancestors,” Nature 376 (August 17, 1995): 555–556.


Oxnard, “Place of the Australopithecines in Human Evolution.”


Yoel Rak, Avishag Ginzburg, and Eli Geffen, “Gorilla-Like Anatomy on Australopithecus afarensis Mandibles Suggests Au. afarensis Link to Robust Australopiths,” Proceedings of the National Academy of Sciences USA 104 (April 17, 2007): 6568–6572, at 6568.


Donald C. Johanson, C. Owen Lovejoy, William H. Kimbel, et al., “Morphology of the Pliocene Partial Hominid Skeleton (A.L. 288-1) From the Hadar Formation, Ethiopia,” American Journal of Physical Anthropology 57 (1982): 403–451.


François Marchal, “A New Morphometric Analysis of the Hominid Pelvic Bone,” Journal of Human Evolution 38 (March 2000): 347–365, at 359.


M. Maurice Abitbol, “Lateral View of Australopithecus afarensis: Primitive Aspects of Bipedal Positional Behavior in the Earliest Hominids,” Journal of Human Evolution 28 (March 1995): 211–229 (internal citations removed).


Leslie Aiello, quoted in Leakey and Lewin, Origins Reconsidered, 196. See also Bernard Wood and Mark Collard, “The Human Genus,” Science 284 (April 2, 1999): 65–71.


Tuttle et al. 1991


Raichlen et al. (2010)


McNutt et al. 2021


DeSilva et al. 2018


Kirscher 2021


Comments