کێشەی لێکدانەوەی بەبەردبووەکان
کێشەی لێکدانەوەی بەبەردبووەکان
بەبەردبووەکان بەسروشتی خۆیان عادەتەن بەشێوەیەکی ناتەواو دروستدەبن یاخوود دووچار شێواوی بوون. بەهۆی پرۆسە تافۆنۆمی و دایجێنتیکیەکانەوە بەدرێژای سەردەمە جیۆلۆجیەکان بەبەردبووەکان دووچاری وردبوون و جیابونەوە و بەکانزابوون دەبن. کێشەکە لێرەدا تەواونابن بەڵکو لەکاتی دەرهێنان و پاککردنەوە و چاککردنی بۆ لێکدانەوە دووچاری زەرەر دەبنەوە بەبەردبووەکان ، ئەمەش ئەبێتە کێشەی ئاڵۆز بۆ زانایان و توێژەران کاتێک ئەیانەوێت لێکیان بدەنەوە و زانیاریە تاکسۆنۆمی و فایلۆجێنەتیکی و ڕواڵەتی و ڕەفتار و ئیکۆلۆجیەکان دەربێنن لێیان.
خۆشبەختانە ئەمڕۆ بەهۆی چەند کەرستە و تەکنیکێکی نوێ ئەتوانین باشتر لێکدانەوە ئەنجام بدەین بۆ بەبەردبووەکان بۆ نمونە X-ray computed tomography (CT) کە ئەمڕۆ زۆر بەربڵاوە بەکارهێنانی لەلایەن زانایانەوە. بەبەکارهێنانی CT scan زانایان ئەتوانن دووبارە سەرلەنوێ وێنەیەکی گشتی بەبەردبووەکە بنیات بنێنەوە.
بەڵام سەرەڕای سوودێکی زۆریان ، بەکارهێنانی ئەم میتۆدانە یاخوود بنیاتنانەوەی دیجیتاڵیانە سنور و کێشەی خۆیان هەیە کە ڕادەی نادڵنیایی دەدەنە لێکدانەوەی ببەردبووەکان.
جا توێژینەوەک ساڵی 2016 لە جۆرناڵی Royal Society Open Science بڵاوکرایەوە و ئاماژەی دا بەم باسە گرنگە ، تێیدا باس لەو تەکنیک و بەرنامانە دەکات کە زانایان بەکاریدێنن بۆ دووبارە بنیانتانەوەی بەبەردبووەکان reconstructions ، و تێیدا باسیش لە سوود و زەرەرەکانیشان دەکات.
توێژینەوەکە ئەوە باس دەکات کە پرۆسەی دووبارە بنیاتنانەوە لەچەند پلەیەک پێکدێت وەکو :
لابردنی شکاوی درزەکان
ڕەنگدانەوەی توخمە ونبوەکان
وێنەگرتنەوە
دووبارە ڕێکخستنەوەی توخمەکان
لەبەرگرتنەوەی توخمەکان
هەڵگەڕانەوەی شێواوی واتا لابردنی شێواوی
موبالەغەکردن
ئیسقرائکردن
لەپاش گفتوگۆی ئەم پلانە توێژەران دەڵێن :
گەرچی تەکنیکە هەمەجۆرەکانی دووبارەبنیاتنانەوەی بەبەردبووەکان کەرستەی بەهێزن ئەبێت لەبیرت بێت کە هەر پلەیەک لە پرۆسەی بنیانتنانەوە نەک تەنها ئاڵۆزی زیاد ئەکات بەڵکو پلەی تەفسیرکردنیش زیادئەکات بۆ بەبەردبووەکان. ئەم بکەری بوونە زۆرجار گەورەتر ئەبێت بە پێویست بوون بۆ کردن ئەم پلانەی بنیانتنانەوە بە غەیری ئۆتۆماتیکی ، ئەمەش ڕێدەگرێت لە پرۆسەی دووبارەکردنەوەی توێژینەوەکان بەشێوەیەکی بابەتی و ئاسان و ڕوونبوون لە پرۆسەی بنیاتنانەوە. جا بۆیە دەبێت زۆر بەوردی پلەکان دۆکیومێنت بکرێن تا لای توێژەرانی تر ڕوون بێت.
جا بۆیە ئەبێت حەق بدەینە زانای پەرەسەندنی مرۆڤ ئیان تاترسڵ کە دەڵێت :
گرنگ نییە چەندێک پرۆسیجەرەکان تەکنیکێکی بەرزیان هەیە ، دووبارەبنیاتنانەوەی بەبەردبووەکان هەمیشە بڕیاری(نابابەتی) مرۆی تێدایە.
لینکی توێژینەوەکە:
https://royalsocietypublishing.org/doi/10.1098/rsos.160342
وتەکەی ئیان لەکتێبەیدا بەناوی
masters of the planet
Comments