کۆنترین بەڵگە بۆ بەکارهێنانی ئاگر بۆ چێشتلێنان
کۆنترین بەڵگە بۆ بەکارهێنانی ئاگر بۆ چێشتلێنان
لە توێژینەوەیەکی نوێی هاوبەشی چەند زانکۆیەکی ئیسرائیلی و سەنتەری توێژینەوە و مۆزەخانەی سروشتی لەندەن ، توێژەران کۆنترین پاشماوەی بەکارهێنانی ئاگریان بۆ چێشتلێنان دۆزیەوە تاوەکو ئێستا کە دەگەڕێتەوە بۆ 780 هەزار ساڵ لەمەوبەر ، بەمەش 600 هەزار ساڵ پێش داتاکانی ڕابردووە.
بەدراسەکردنێکی وردی پاشماوەی ماسیەک لە شوێنێکی شوێنەواری بەناوی Gesher Benot Ya'aqov لە ئیسرائیل ، توێژەران ئەوەیان دۆزیەوە کەماسی 780 هەزار ساڵ لەمەوبەر برژێنراوە.
پێناسەی چێشتلێنان ئەوەیە کە بتوانی خواردن ئامادەبکەی بە کۆنتڕۆڵکردنی پلەی گەرمی ئەو گەرمیەی پێی دەدەیت و ئەمەش چەندین میتۆد ئەگرێتەوە.
تاوەکو ئێستا کۆنترین بەڵگە ئەگەڕایەوە بۆ 170 هەزار ساڵ لەمەوپێش. پرسیاری ئەوەی مرۆڤ کەی ئاگری بەکارهێناوە بۆ چێشتلێنان جێگای مشتومڕبووە بۆ ماوەی سەدەیەک.
ئەم توێژینەوە نوێە لە جۆرناڵی Nature Ecology and Evolution بڵاوکراوەتەوە.
توێژەران دەڵێن : ئەم جۆرە ماسیانە هەندێکیان دەگەنە دوومەتر لەدرێژیدا وەکو giant barb. ئەم ڕێژەی زۆرەی ماسی لەم شوێنەدا ئەوە دەسەلمێنێت زوزو ماسی خوراوە لەلایەن ئەم مرۆڤانەوە کەتوانیویانە گەشە بەتەکنیکی تایبەتی چێشتلێنان بدەن.
ئەم دۆزینەوانە نەک تەنها گرنگی ئاوی فرێش و ماسی بۆ مانەوەی مرۆڤ پشان دەدەن بەڵکو توانای مرۆڤی ڕابردووش ئەدەن کە چۆن ئاگریان بەکارهێناوە بۆ خواردن و تێگەشتنیان لەسوودەکانی چێشتلێنان.
لە توێژینەوەکەدا توێژەران تەرکیزیان کردە سەر ددانی pharyngeal کە بەکاردێت بۆ شکاندی شتی ڕەق وەکو توێکڵ ، ئەم ددانانە هی ماسی خێزانی carpبوون. بەدراسەکردنی پێکهاتەی کریستاڵانەی دروستەبن لەسەر مینای ددان(قەبارەیان زیادئەکات تا باشتر بەر ئاگر بکەون) ، توێژەران توانیان ئەوە بسەلمێنن کە ئەم ماسیانە برژێنراون نەوەک بە ئاگڕێکی هەڕەمەکی وایان لێهاتبێت.
ئەم توێژینەوە ئەو تێڕوانیە بەهەڵە دەخاتەوە کە تەنها جۆری هۆمۆسەیپیەنس چێشتی لێنابێت. توێژەرێکیان دەڵێت : ...ئەمە دیسان زنجیرەیەکی دۆزینەوەیە کە پەیوەستە بە توانای بەرزی ئیدراکی مرۆڤانی سەردەمی Acheulian (2ملیۆن بۆ 200 هەزار ساڵ لەمەوبەر) کە چالاک بوونە لە ناوچەی دۆڵی هولا.
وە ئەم کەسانە شارەزاییەکی باشیان هەبووە لە سوڕی ژیانی ڕووەک و ئاژەڵە جیاوازەکان. بێگومان توانای لێنانی خواردن لەپەرەسەندندا خاڵێکی گرنگە ، چونکە خواردنی لێنراو وادەکات باشتر خواردن هەرس بێت و وزە کەمتر بەکاربێت.
سەرچاوە:
Comments