ئیمام غەزالی و نوری خودا



 ئیمام غەزالی و نوری خودا


ئیمام ئەبوحامیدی غەزالی لە مشکاة الانوار باس لە چەند پەردەیەک ئەکات کە ڕێگرن لەمرۆڤ تا نوری خودا ببینن. ئەم پەردانە بریتین :

شەهوەت و حەزەکان ، توڕەیی ، باوەڕی هەڵە ، خەیاڵاتی نەرێنی و موقایەسات. لە ئەنجامی ئەم پەردانە مرۆڤەکان خودای ویستەکانیان دەپەرستن نەوەک خودای حەق بەو شێوەی قورئان فەرمانی داوە. بۆ شکستهێنان بەم پەردانە ، ئەبێت هێزی پاک و کرداری ئاینی دڵسۆزانە ئامادەیی هەبێت.

مرۆڤ دەبێت ڕۆحیەتی پەیامبەر د.خ بەرجەستە بکات ، کە ئەمەش بەبەرزترین ئاست ڕەچاودەکرێت. لەکۆتایدا مرۆڤ دەگاتە ئاستی فەنابوون(لەناوچوونی خود لە ئامادەبوونی خودادا) ، ئەمەش بەرزترین مەقامە بەدەستی بێنیت لە ڕۆحیانەتی ئیسلامیدا.

 

وە ئیمام غەزالی هەر لەبارەی نوری خوداوە پێی وایە ئامانجی بوونی مروڤ نزیک بوونە لەخودا لەڕێگای گۆڕانکاریەکی ناوەکی ڕۆح. ئەنجامەکەش بریتیە لە بوونی مەعریفە دەربارەی گەردوون و خودی خۆت و لەکۆتایشدا مەعریفە بەخودا ، کەبەرزترین پلەی مەعریفەیە. کاتێک مرۆڤێک دەگاتە ئاستی مەعریفە بەخودا ، ناوەکی ئەو مرۆڤە پاکدەبێتەوە.


وە ئیمام غەزالی لەبارەی ئایەتی 35 سورەتی نور کە خودا دەفەرمووێت { ۞ ٱللَّهُ نُورُ ٱلسَّمَـٰوَ ٰ⁠تِ وَٱلۡأَرۡضِۚ مَثَلُ نُورِهِۦ كَمِشۡكَوٰةࣲ فِیهَا مِصۡبَاحٌۖ ٱلۡمِصۡبَاحُ فِی زُجَاجَةٍۖ ٱلزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوۡكَبࣱ دُرِّیࣱّ یُوقَدُ مِن شَجَرَةࣲ مُّبَـٰرَكَةࣲ زَیۡتُونَةࣲ لَّا شَرۡقِیَّةࣲ وَلَا غَرۡبِیَّةࣲ یَكَادُ زَیۡتُهَا یُضِیۤءُ وَلَوۡ لَمۡ تَمۡسَسۡهُ نَارࣱۚ نُّورٌ عَلَىٰ نُورࣲۚ یَهۡدِی ٱللَّهُ لِنُورِهِۦ مَن یَشَاۤءُۚ وَیَضۡرِبُ ٱللَّهُ ٱلۡأَمۡثَـٰلَ لِلنَّاسِۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَیۡءٍ عَلِیمࣱ }


دەڵێت چراکە هاوتایە بە پێنج هەستەوەرەکە. وە تاقەکە هاوتایە بە خەیاڵ و وێناکردنی مرۆڤە. شوشەکەش هاوتایە بە ڕەنگدانەوە و بیرکردنەوە. دارەکە هاوتایە بە هێزی ئەقڵ. زەیتوونەکەش هاوتایە بە هێزی پەیامبەرانە.


کاتێک ئەم کواڵتیە ڕۆحانیانە بەدەستهاتن ، چاوەکانی باتن ئەکرێنەوە. هەروەکو چۆن مرۆڤ دووچاوی هەیە کەشتە ماددیەکان ئەبینیت پێیان ، ئەوا دوو چاویشی هەیە کە هی دڵین. چاوە ماددیەکان لاوازن ، چاوەکانی دڵیش بەهێزترن. کاتێک دەکرێنەوە ئەتوانن حەقیقەتی شتەکان ببینن بەو شێوەی کەهەن. ئەتوانن جیهانی نەبینراو ببینن.

ئیمام عەزالی لەبەراوردی چاوی باتن و چاوی ماددی ، حەوت نوقسانی چاوی ماددی ئاماژە پێدەدات. ئەمانیش :

چاو ناتوانێ خۆی ببینێت

ناتوانێ دوور ببینێ 

ناتوانێ نزیک ببینێ

ناتوانێ پشت بەربەستەکان ببینێت

تەنها ڕووی شتەکان ئەبینێت

تەنها هەندێ شتی بەرجەستە ئەبینێت نەوەکو بێ سنورەکان

شتەکان گەورەکانیش وەک بچووک دەبینێت.

هەموو ئەمانە ئەوە دەسەلمێنن بینینی چاوی ڕووت سنوردارە. چاوی باتن ئازادە لەم نوقسانیانە. چاوی دەرەوە دیمەنی ئەم جیهانە وەردەگرێت بەڵام چاوی باتن جیهانێکی تر وەردەگرێت کە جیهانی مەلەکوتە کە جیهانێکی ڕۆحی نەبینراوە.


سەرچاوە:

Islamic Spirituality Theology and Practice 

for the Modern World

Zeki Saritoprak

Comments