بەبەردبوویەک درەختی پەرەسەندنی باڵندەکان سەرەوژوور دەکات
بەبەردبوویەک درەختی پەرەسەندنی باڵندەکان سەرەوژوور دەکات
بیست ساڵ لەمەوبەر لە کانێکی بەلجیکا کۆمەڵە ئێسکێکی بەبەردبوو دۆزرایەوە لە چینێکی جیۆلۆجیدا کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قۆناغی کۆتای کریتاشیەس(100 بۆ 60 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر)، ئێسکەکان پێکهاتوون لە بڕبڕەی پشت و باڵ و شان و قاچ.
ئەم ئێسکانە هی باڵندەیەکی دێرینن کە پێی دەوترێت Janavis finalidens کە تایبەتمەندی هاوبەشی هەیە لەگەڵ مریشک و مراوییەکانی ئەمڕۆ. توێژینەوەکە لە جۆرناڵی nature بڵاوکرایەوە.
دووبارە زانایان بەبەکارهێنانی ct scan شیکاریان کردەوە بۆ ئەم بەبەردبووانە و وەکو جۆرێکی نوێ ناساندنیان کە باوانی هاوبەشی هەیە لەگەڵ باڵندەکانی ئەمڕۆ و بەپێی زانایان قەبارەکەی هێندەی شینەشاهۆیەک بووە.
وە زانایان بینیان ئێسکێک کە پێی دەوترێت pterygoid پێشتر بە ئێسکی شان ناسێنرابوو لەڕاستیدا ئێسکی کەلەی سەرە، ئەم ئێسکەش گرنگە بۆ پۆلێنکردنی باڵندەکانی ئەمڕۆ و ڕابردووش.
زۆربەی باڵندەکانی ئەمڕۆ سەر بەگروپێکن بەناوی neognaths یاخوود شەویلگەی نوێ. وە ئەتوانن دەنوکی سەرەوەیان بجوڵێنن سەربەخۆ لە کەلەی سەریان. گروپێکی تر هەیە پێیان دەوترێ شەویلگەی کۆن وەکو نەعامە، ئەمانە ناتوانن دەنوکیان بجوڵێنن سەربەخۆ لە کەلەی سەریان.
هەروەکو ناوەکەیان پێشنیار دەکات، پێشتر وادەزانرا دەنووک جوڵەدارەکان لە دەنووک نەجوڵاوەکانەوە هاتوون. هۆکارێکی ئەمەش ئەوەبوو ئەو داینەسوڕانەی باڵدار نەبوون و پێش باڵندەکان هەبوون دەنووکێکی نەجوڵاویان هەبووە.
وە ئێسکی pterygoid ئەم جۆرە نوێیە، ئەوەمان پێدەڵێت کە دەنووکی سەرەوەی جوڵاوە. وە لێکچوونی لەگەڵ دەنووکی مریشکەکان و مراوییەکانی ئەمڕۆ ئەوەمان پێ دەڵێت کە دەنووک جوڵاوەکان سەرەتا پەرەیانسەندووە و دواتر دەنووک نەجوڵاوەکان پەیدابوون.
زانایەکیان دەڵێت: تێڕوانینێکی پێچەوانەیە لە شتەکان، ئەوانەی زۆرجار وێنامان کردبوون.
ئەو پرسیارەی ماوەتەوە ئەوەیە چۆن دەنووکی ئەم جۆرە نوێیە پەرەیسەندووە لەو باوانە داینەسوڕەی کە دەنوکی نەجوڵاوی هەبووە. وە وەڵامەکەش لەو ئێسکەدایە ئەگەر بێت و هی باڵندەکانی قۆناغی سەرەتای کریتاشیەس بدۆزرێنەوە.
سەرچاوە:
Comments