لیمورێکی لەناوچوو لێکچوونی لەگەڵ بەبەردبووی مرۆڤەکان هەیە
لیمورێکی لەناوچوو لێکچوونی لەگەڵ بەبەردبووی مرۆڤەکان هەیە
لە توێژینەوەیەکی نوێی جۆرناڵی American Journal of Biological Anthropology، توێژەران شیکاریان کرد بۆ ددانی لیمورێکی لەناوچوو کە شێوەی درزەکانی لێکچوونی هەیە لەگەڵ ددانەکانی مرۆڤ.
توێژەران دەڵێن ئەم لیمورە لەناوچووانە جیاوازن لە لیمورەکانی ئەمڕۆ و لە مەیمون و ئەیپەکانی ئەمڕۆ دەچن.
ئەنجامی توێژینەوەیەکە چاوەڕوان نەکراوبوو، لە شکڵدا ددانەکان لە هی بابون ئەچوون بەڵام لەڕووی شێوازی درز tooth chipping patterns لێکچوونیان هەبوو لەگەڵ بەبەردبووی مرۆڤەکان وەکو نیاندەرتاڵ.
ئەم شێوازی درزانە لە نیاندەرتاڵەکان بیرۆکەی ئەوە کرابوو کە بەهۆی شت هەڵپچڕینەوە دروست بووبن واتا وەک کەرستەیەک بووبن بۆ هەڵچڕینی خواردنی ڕەق.
بەڵام ئەم لیمورانە هەمان شێوە درزی ددانیان هەیە و بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک لەبەردەست بێت کە پێشنیاری ئەوە بکات ددانیان وەکو کەرستەیەک بەکارهێناوە، لەبەرئەمە پێناچێت ئەمە لێکدانەوەیەکی باشیش بێت بۆ ددانی نیاندەرتاڵەکان.
وە توێژەران ئەمە بە نمونەیەکی سەرنجڕاکێشی پەرەسەندنی سەربەخۆی convergent evolution ئەبینن، کە هەمان سیفەتی لەجۆری جیاواز دروست دەبێت بێ ئەوەی باوانی هاوبەشیان هەبێت.
سەرچاوە:
https://phys.org/news/2022-12-extinct-monkey-lemur-similarities-human.html
Comments