یەکەم بەڵگەی خواردنی شیردەرەکان لەلایەن داینەسوڕەکان دۆزرایەوە



یەکەم بەڵگەی خواردنی شیردەرەکان لەلایەن داینەسوڕەکان دۆزرایەوە


نزیکەی 20 ساڵ لەمەوبەر لە وڵاتی چین بەبەردبوویەک دۆزرایەوە، پاش ئەنجام دانی توێژینەوەیەکی نوێ لەسەری زانایان ئەوەیان دۆزیەوە لەنێو بەبەردبووی داینەسوڕەکە بەبەردبووی ئاژەڵێکی شیردەریش ئەبینرێت کە خوراوە لەلایەن داینەسوڕەکەوە.


توێژینەوەکە لە جۆرناڵی Journal of Vertebrate Paleontology بڵاوکرایەوە.


لە توێژینەوەکەدا زانایان دووبارە پشکنیان کرد بۆ ئەو بەبەردبووەی کە لە فۆرمەیشنی Jiufotang لە ڕۆژئاوای چین دۆزرایەوە لە ساڵی 2000 کە تەمەنی ئەو پێکهاتە جیۆلۆجیە دەگەڕێتەوە بۆ 120 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر. بەبەردبووەکە ناوی Microraptor zhaoianusە، کە داینەسوڕێکە قەبارەی هێندەی پشیلەیەکی ئێستابووە و لەنێو دارەکاندا ژیاون. توێژەران تێبینیان کرد ئێسکی پێی ئاژەڵێکی شیردەر لەنێو ئێسکی قەفەزی سنگی داینەسوڕەکەیە کە هی ئاژەڵێکی شیردەر بووە و هێندەی مشکێک بووە.


هەرچەندە توێژەران کۆڵینەوە لەو ئاژەڵ شیردەرە بەڵام پێیان دیاری نەکرا چ ئاژەڵێک بووە، بەڵام پەنجەکانی پێی باریک بوونە و لەهی ئاژەڵی possum ەکانی ئەمڕۆ چووە بەڵام کورتتر بوونە.


ئەمە یەکەم بەڵگەیە کە دۆزرابێتەوە داینەسوڕەکان شیردەرەکانیان خواردبێت.


سەرچاوە:

https://phys.org/news/2022-12-evidence-dinosaur-mammal.amp

Comments