نیاندەرتاڵەکان زیرەکترن لەوەی زانیبێتمان



نیاندەرتاڵەکان زیرەکترن لەوەی زانیبێتمان


مێشکێکی گەورە ڕەنگە لای زۆرێکمان هۆکاری مرۆڤ بوومان بێت، بەڵام پێدەچێ چیرۆکەکە ئاڵۆزتر بێت لەمە.

شکڵی مێشک، هەروەها شکڵی بەشەکانیشی (lobes) ئەوانیش پێویستن بۆ مرۆڤ بوون.

لەتوێژینەوەیەکی نوێی جۆرناڵی Nature Ecology & Evolution، توێژەران ئەوەیان پشاندا ئەو ڕێگایەی بەشەکانی مێشک پەرەیسەندووە هۆکاری جیابوونەوەیە لەتەواوی پرایمتەکانی تر. بەم مانایە، مێشکمان هەرگیز گەورە نابێت. دۆزینەوەکە تێگەیشتنی نوێمان پێدەدا دەربارەی جیاوازی مرۆڤ لەتەواوی زیندەوەرانی تر. نەک تەنها ئەمەنەش بەڵکو جیاوازی نێوان ئێمە و ئامۆزاکانمان (نیاندەرتاڵەکان) کەمتر دەکاتەوە.

مێشکی شیردەرەکان لەچوار بەشی جیاواز پێکدێت، هەر یەکە و ئەرکێکی هەیە.
بەشی frontal lobe پەیوەستە بە بیرکردنەوە و ژیری، بەشی temporal lobe پەیوەستە بەیادگە، بەشی occiptal lobe پەیوەستە بە بینین، و بەشی parietal lobe پەیوەستە بە هەستەکان.


جا توێژەران ویستیان بزانن ئاخۆ ئەم بەشانە جیا لەیەک پەرەیانسەندووە یاخوود گۆڕان لەبەشێکیاندا بەناچاری دەبێته هۆی گۆڕان لەوانی تر. وە بەتایبەتیش ویستیان بزانن ئاخۆ مێشکی مرۆڤ جیاوازە لە پرایمتەکانی تر یاخوود نا.


بۆ کردنی ئەمەش یەکێک لە ڕێگاکان ئەوەیە سەیری بەشە جیاوازەکان بکرێت کە چۆن بەدرێژای کات گۆڕانیان بەسەردا هاتووە لە جۆرە جیاوازەکاندا، گۆڕانی شکڵی هەر بەشێک بپێورێت کە هاوپەیوەندی هەبێت لەگەڵ گۆڕانی شکڵی بەشەکانی تر.

ڕێگایەکی تر ئەوەیە پلەی پەیوەندیبوونی بەشەکان بەیەکەوە بپێورێت کاتێک ئاژەڵەکە گەشەدەکات لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانیدا.


توێژەران هەردوو ڕێگاکەیان بەکارهێنا. شیکاری یەکەمیان بەبەکارهێنانی ct scan مێشکی مەیمون و ئەیپەکان و مرۆڤ و بەبەردبووەکانیش شیکارکرا.
شیکاری دووەمیش بریتی بوو لە کۆکردنەوەی داتای دیجتاڵی لە ئەیپە زیندووەکان و مرۆڤ لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیانیاندا.

ئەنجامەکە بەم شێوە بوو، مرۆڤی مۆدێرن و نایندەرتاڵەکان بەشێوەیەک تایبەت ڕێژەیەکی بەرزی پەیوەندیان هەیە لەنێوان بەشی parietal و frontal.

وە لەبارەی گۆڕانی شکڵەوە، چیمپانزیەکان، پەیوەندیبوونی بەشەکانی مێشکیان بەیەکەوە ئەتوانین بەراورد بکەین بە قۆناغی مێردمناڵی مرۆڤەوە. لە چیمپانزیەکان گەشە لەم قۆناغەدا ئەوەستێت لەکاتێکدا لە مرۆڤدا بەردەوام دەبێت تا کەسەکە ئەبێتە پێگەیشتوو.


با بچینە لای نیاندەرتاڵەکان، لە ڕابردوودا وامان دەزانی ئەمانە لەڕووی درک و عەقڵ و کۆمەڵایەتیەوە هاوشێوەی مرۆڤی مۆدێرن پێشکەوتوو نەبوونە، بەڵام ئەم توێژینەوەیەش دەچێتە پاڵ ئەوانی تر کە بەپێچەوانەوە پێمان دەڵێن ئەوانیش بەتەواوی مرۆڤانێکی کامڵ بوونە وەکو ئێمە. هەر لە بەڵگەی جوتبوونیان لەگەڵ ئێمە حساب بکەین تا وەکو بەڵگە شوێنەوارییەکان کە پشاندەری ئەوەن نیاندەرتاڵەکان دروستکەر و هونەرمەندبوونە و خاوەنی بیرۆکەیەکی ئاڵۆزی هێمایی بوونە.

توێژەران دەڵێن ئەنجامی توێژینەوەکەمان ئەو هێڵە لێڵتر دەکات کە هەیە لەنێوانی ئێمە و نیاندەرتاڵەکان.  لەبارەی لەناوچوونی نیاندەرتاڵەکان توێژەرەکان پێیان وایە پەیوەندی نییە بە زیرەکی مرۆڤی مۆدێرنەوە چونکە ئەوانیش هەمان شت بوونە.

سەرچاوەی توێژینەوەکە:

توێژینەوەکە بەزمانێ سادە:

Comments