دروستکردنی بەلەم و هۆمۆ ئێرەکتەس
دروستکردنی بەلەم و هۆمۆ ئێرەکتەس
بەڵگە شوێنەواری و جیۆلۆجییەکان بەتوندی پێشنیاری ئەوە دەکەن کە مرۆڤ (بە ئەگەرێ زۆر مرۆڤی ئێرەکتەس) بەلەمی دروست کردووە و بەدەریای Aegean sea دا گەشتیان کردووە دەوروبەری 450 هەزار ساڵ لەمەوبەر.
توێژینەوەکە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوو لە جۆرناڵی
ئەم کاتە واتا پێش گەشتی مرۆڤی مۆدێرن لە ئەفریقاوە بۆ ئەوروپا. ئەم توێژینەوەکە لەلایەن زانایانی یۆنان، لە زانکۆی پاتراس ئەنجامدرابوو و گەشتنە ئەم دەرئەنجامە سەرنجڕاکێشە. توێژەران کۆمەڵە کەرستەیەکی کۆنیان دۆزیبوەوە لە دورگەکانی Aegean، کە بەدرێژای دەریای ناوەڕاست بوونیان هەیە. ئەم کەرستانە لە جۆری کەرستەی acheulean نن، کە هۆمۆ ئێرەکتەس 1.7 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دروستیان کردوون و بوونی ئەم کەرستانەش لەم دوورگانە واتا هۆمۆ ئێرەکتەس گەشتوونەتە ئەوێ و نیشتەجێی ئەوێ بوونە.
ئەم دوورگانە دابڕاون لەیەک واتا ڕۆشتن بۆیان لەڕێگای بەلەمەوە دەبێت بکرێت، ئەمەش واتای ئەوەیە هۆمۆ ئێرەکتەس زانیویەتی چۆن بەلەم دروست بکات و بەکاریبێنێت.
هەروەها جۆری کەرستەی acheulean کە دەگەڕێنەوە بۆ 1.2 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دۆزراونەتەوە لە تورکیا و یۆنان. ئەمەش واتای ئەوەیە هۆمۆ ئێرەکتەسی ئەو ناوچەیە گەشتی دەریاییان ئەنجام داوە بۆ ئەم دوورگانە.
توێژەرێکیان دەڵێت: جۆری مرۆڤ حەزی لێیە شوێنی نوێ بپشکنێت، و ئێمە ئەزانین ئەوان ئەو شوێنانەیان بینیوە، بینیویانە کە ئەوێ ڕەنگە باشتربێت بۆ ئەو سەرچاوانەی دەیانەوێت وەکو نان، خواردن، و بەرد.
بەمانایەکی تر، ئەم دوورگانە وایکردووە لەم مرۆڤانە بەلەم دروست بکەن تا وەکو لە دەریادا ئاراستەی پێبدەن و بتوانن بگەنە ئەو دوورگانە.
دوورگەکان بە ئاو دابڕابوون لەیەک
بەڵام با بۆستین بۆ ساتێک، چۆن بزانین ئەو مرۆڤانە بەبەلەم پەڕیونەتەوە؟ بۆچی لەسەردەمی سەهۆڵ بەندیدا Ice age بەپێ نەچووبنە ناو دوورگەکان هەروەکو هەندێک زانا وایان پێشنیار کردبوو؟
توێژەرەکان بێگومان ئاگاداری ئەم خاڵە بوون جا بۆ ئەوەی بزانن کە بەڕاستی بە بەلەم مرۆڤەکان پەڕیونەتەوە، هاتن داتای جیۆلۆجی دەلتا delta ڕووبارە دێرینەکانیان دراسەکرد لەناوچەکە تاوەکو گۆڕانکاری ئاستی دەریا بزانن لە 450 هەزار ساڵی ڕابردوو. هەروەها ڕێژەی غەرق بوونی دوورگەکانیشان پێوا بەبەکارهێنانی بیردۆزی جوڵەی پلێتەکان plate tectonic theory، تاوەکو بزانن دوورگەکان چەندێک بەرزتر یان نزمتر بوون لە ڕابردوودا.
بەپشت بەستن بەم میتۆدە، زانایان توانیان پێنج شوێنەواری سەردەمی بەستەڵەکی دێرین لەگەڵ پێنج سەردەمی گەرم کە یەک بەدوای یەک هاتوون ببینین. وە لەساردترین سەردەمی بەستەڵەکەکاندا، ئاستی دەریا دابەزیوە بۆ 225 مەتر یاخوود 739پێ.
بەڵام سەرەڕای ئەم گۆڕانە توندانە، بەدرێژای 450 هەزار ساڵ، نزیکترین دوورگە قەت نزیکتر نەبووە لە سێ میل چ لە کەنارەکانی یۆنان یاخوود تورکیا. وە مرۆڤەکانی ئەوکات ڕێگایەکی تریان نەبووە جگە لەوەی کە سواری بەلەم یاخوود شتێک بن کە خۆیان و کەرستە و کەل پەلەکانیانی پێ بگوازنەوە بۆ دوورگەکان.
جا هەموو ئەمانە واتای چییە؟
لە وەڵامی ئەمە توێژەرێکیان دەڵێت: واتای ئەوەیە ئەم مرۆڤانە توانایەکی بەهێزی عەقڵ و درککردنیان cognitive capabilites هەبووە. بۆ ئەوەی گەشتی دەریا بکەیت و دەست بگریت بەسەر دوورگەیەکدا، زمانێکی باو و پەیوەندیەکی ئاڵۆزت پێویستە.
هەروەها بەبەردبووی مرۆڤی هۆبتیش لەدوورگەی فلۆری ئەندەنوسیا دۆزراونەتەوە کە ئەوە پشان دەدەن ئەو مرۆڤانە گەشتونەتە ئەو دوورگەیە 800 هەزار ساڵ لەمەوبەر.
هەمان کات لە فلیپین، زانایان بەبەردبووی مرۆڤی لوزۆننسس Homo luzonensis دۆزیوەتەوە کە 700 هەزار ساڵ لەمەوبەر لەوێ ژیاون.
فێرنتینۆس دەڵێت: مەعقولترین چارەسەر ئەوەیە جبل تاریقیان تێپەڕاندبێت. وە پێویستە دووبارە بیربکەینەوە کە چی ئەزانین دەربارەی گەشتی دەریای مرۆڤ نەک تەنها لە یۆنان بەڵکو لە هەموو جیهان.
Comments