چێشت لێنان لای هۆمۆ نالێدی




چێشت لێنان لای هۆمۆ نالێدی


بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ هەندێ بەڵگەی شوێنەواری پێشنیاری ئەوە دەکەن کە هۆمۆ نالێدی ئاگریان بەکارهێنابێت بۆ چێشت لێنان. هۆمۆ نالێدی مێشکیان هێندەی مێشکی چیمپانزییەکە واتا مێشکی ئێمە سێ ئەوەندەی مێشکی هۆمۆنالێدیە، بەڵام سەرەڕای ئەم قەبارە بچووکەی مێشکیان خاوەنی زیرەکی بوون بەشێوەیەک توانیویانە چێشت لێبنێن.


لی بێرگەری زانا دەڵێت: بەڵگەی زۆرمان هەیە کە چێشتیان لێناوە، ڕێژەیەکی زۆری خەڵوز، هەزارەها ئیسقانی برژاو، شوێنی ئاگردانی گەورە، و قوڕی سوتاو.


ئەم دۆزینەوەیە هەرچەندە هێشتا لەژێر شیکارکردندایە، ڕەنگە تێڕوانینمان بگۆڕێت دەربارەی ڕەفتاری ئاڵۆز کە ئێمە تەنها بۆ مرۆڤی سەیپیسەنس و ئامۆزاکانی (نیاندەرتاڵ) داماننابوون.


بەبەردبووی هۆمۆ نالێدی ساڵی 2013 دۆزرایەوە لەنێو ئەشکەوتی Rising star لە ئەفریقای باشوور، باڵایەکی بچووکی هەبووە، لە نێوان 230 هەزار بۆ 330 هەزار ساڵ لەمەوپێش ژیاوە واتا لەگەڵ ئێمەی سەیپیەنس و ئەوانی تردا دا ژیاون.


چۆن هۆمۆنالێدی توانیویانە لەنێو ئەم ڕاڕەوە تەسکانەی ئەشکەوتەکە بێن و بچن وەکو پرسیارێک مابوەوە، چونکە ڕاڕەوەکان بەتەواوی تاریکن و پێویستت بە ئاراستەکردنێکی ئاڵۆز هەیە. وە تەنها 47 کەسی جەستە بچووک لەڕابردوودا توانیبویان سەردانی ئەم ڕاڕەوانە بکەن بەڵام لی بێرگەر کە 188سم باڵای و دۆزەرەوەی هۆمۆ نالێدیە هەوڵی خۆی دا بچێتە ناو ئەم ڕاڕەوانە و توانیشی سەرکەوتوو بێت.


لەبارەیانەوە دەڵێت: ئەم شوێنانە بۆ کەسانی وەکو من نابێت. تەنانەت ترساوە نەتوانێ بێتەوە دەرەوە و دەڵێت خەریک بوو بمرم لە هاتنە دەرەوەدا.


لی بێرگەر دەڵێت: تەواوی سەقفی ژوورەکە (مەبەست بەشێکی دیاریکراوی ئەشکەوتەکەیە) سوتاو و ڕەش بووبوو. هەروەها بەرد و ئێسکی سوتا و پاشماوەی ئاگر بینرابوو.


وە لەبارەی ئەم دۆزینەوەیە کە هۆمۆ نالێدی چێشتیان لێناوە، شتێکی سەرنجڕاکێشە. چونکە زۆرێک لە توێژەران پێیان وابوو موستەحیلە هۆمینینێک بەمێشکێکی بچووکی هێندەی چیمپانزیەک بتوانن ئاگر دروست بکەن و چێشت لێبنێن.


وە هۆمۆ نالێدی پێدەچێت لە هەندێ شوێنی تایبەت مردووەکانیان ناشتبێت و لە هەندێ شوێنی تریش چێشتیان لێنابێت.


لی بێرگەر دەڵێت: توانای دروستکردنی ئاگر و بەکارهێنانی ئەوەمان پشان دەدەن کە چەندێک قوڵ هۆمۆ نالێدی توانیویانە بڕۆن و مردووکانیان بنێژن، هەموو ئەم کارانە بەبێ ڕووناکی موستەحیلە. هەروەها بەکارهێنانی ئاگر ئاماژەیە بۆ ئاڵۆزی کلتوری نالێدی کە وادەردەکەوێت بۆمان.



سەرچاوە:

https://www.newscientist.com/article/2350008-homo-naledi-may-have-used-fire-to-cook-and-navigate-230000-years-ago/

Comments